ئارشیو

كۆبوونه‌وه‌ و مانگرتنی دووكاندارانی شارستانی ماكۆ

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كاسبكاران و دووكاندارانی شارستانی ماكۆ هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بارودۆخی پیشه‌یی و ژیانیان، له‌ ڕێی داخستنی دووكانه‌كانیان و ڕاگه‌یاندنی مانگرتن، له‌ به‌رامبه‌ر ڕێكخراوی ناوچه‌ی ئازادی ئه‌م شاره‌ستانه‌ ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌. ناڕازیاین نادیاربوونی سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌رهه‌ق ئه‌م ناوچه‌ دژ به‌ خۆیان ده‌زانن و ده‌ڵێن بۆ هاوردنی كالاكانیان مه‌ئمورانی گۆمرۆكی و ...

زورتر بخوینه‌وه

زیاتر بوونی بێکاری، رێگه خۆشکەری چەوساندنەوەی کرێکارا

دوێنێ هەواڵنێریی تەسنیم لە زمان جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی بەردی ئاسنی ئێرانەوە ڕایگەیاند کە بە داخرانی زیاتر لە ٢٠٠ مەعدەنی بەردی ئاسن، ٣٠ هەزار کرێکاری ئەم مەعدەنانە بێکار بوون. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، مامناوەندی کرێکارانی هەر یەک لەم کانە داخراوانە ١٥٠ کەس بووە. ئەم هەواڵنێرییە لە درێژەدا دەنووسێ کە لە ئێستادا زۆربەی مەعدەنە چکۆلەکانی بەردی ئاسن داخراون و تەنیا مەعدەنە دەوڵەتیەکان ...

زورتر بخوینه‌وه

مانگرتنی به‌شێك له‌ شۆفیر تاكسییه‌كانی شاری سنه‌

  رۆژی یەکشەممە ٧ی مانگی جۆزەردان، به‌شێك لە شۆفێر تاکسییەکانی شاری سنه‌ مانیان گرت. به‌شێك له‌ شۆفیر تاكسییه‌كانی شەقامی سەفەری، زەفەریە و موارەک ئاوای شاری سنە لە ناڕەزایەتی بە نەبوونی بەرنامەی کاری رێکخراوی تاکسیڕانی، ناکارایی شاره‌داریی و شوورای شار لە بەردەم ئیتحادییەی تاکسیڕانی و فەرمانداری کۆبوونەوە و مانیان گرت. شۆفێر تاکسییەکان دڵێن کار کردنی ماشینە شەخسییەکان لە ناو شاردا كاریگه‌ری ...

زورتر بخوینه‌وه

خۆپیشاندان له‌ دژی سه‌فه‌ری وێلادیمیر پوتین بۆ فه‌ڕانسه‌

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی فه‌ڕانسه‌، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ هه‌زاران كه‌س له‌ هاوڵاتییانی فه‌ڕانسه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ سه‌فه‌ری “ویلادیمیر پوتین” بۆ ئه‌م وڵاته‌ خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناڕازیان له‌ ڕێی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی چه‌ندین پلاكاردی ناڕه‌زایه‌تیی و وتنه‌وه‌ی درووشم، وێڕای مه‌حكووم كردنی سه‌فه‌ری سه‌رۆك كۆماری ڕوسییه‌ بۆ فه‌ڕانسه‌، خوازیاری وستانی ده‌خاڵه‌تی “كێرێملین” له‌ شه‌ڕی ناوخۆیی سورییه‌ و هه‌روه‌ها وازهێنانی مسكۆ له‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

ته‌قینه‌وه‌ی خوێناویی له به‌غدا

    به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، شه‌وی دووشه‌ممه‌ له‌سه‌ر سێشه‌ممه‌ ٨ی مانگی جۆزه‌ردان، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی به‌غدا هاته‌ ئاراوه‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ ٩٦ كه‌س كوژران و بریندار بوون. بەپێی زانیارییەکان تەقینەوەکە لە نزیک گۆڕەپانی تەحریر لە نزیک دووكانێك ڕوویداوه‌. له‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌دا ١٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ٨٣ كه‌سیش بریندار بوون. له‌ نێو كورژا و برینداره‌كاندا ژماره‌یه‌كی زۆر منداڵیش هه‌ن. ...

زورتر بخوینه‌وه

ده‌ستپێكی ده‌وری تازه‌ی مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی هێپكۆ

به‌ پێی ڕاپۆرتی “ئێتحادییه‌ی ئازادی كرێكارانی ئێران” له‌ ده‌ستپێكی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه‌، كرێكارانی “هێپكۆ”ی ئه‌راك له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی هه‌قده‌سته‌كانیان، له‌ حه‌ساری كارخانه‌كه‌ ده‌ستیان داوه‌ته‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ ئه‌م كرێكارانه‌ سه‌باره‌ت به‌ نه‌درانی هه‌قده‌ستی زیاد له‌ ٣ مانگیان ناڕازیین. به‌ وته‌ی كرێكاران، شیركه‌تی هێپكۆ، وه‌كوو گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری ماشین ئالاتی ڕاه سازیی ئێران به‌ بیانووی نه‌بوونی نه‌قدینه‌گی به‌ زه‌رفیه‌تی ١٥ ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شاره‌داریی ئابادان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شاره‌داریی ئابادان له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی هه‌قده‌ستی چه‌ندین مانگیان، له‌ به‌رامبه‌ر شاره‌داریی ئه‌مشاره‌ كۆبوونه‌وه‌. كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن، تا ئێستا چه‌ندین جار بۆ وه‌رگرتنی هه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان داوه‌ته‌ كۆبوونه‌وه‌، به‌ڵام هه‌موو جارێك له‌سه‌ر به‌ڵێنی كارفه‌رما گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان، ئه‌وان ده‌ڵێن، له‌ لایه‌ن شیركه‌ته‌ په‌یمانكارییه‌كانه‌وه‌ له‌ شاره‌داریی ئابادان خه‌ریكی كارن و ده‌مێك ساڵه‌ كه‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شاره‌داریی برووجێرد

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی خه‌ده‌ماتی و فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی برووجێرد له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی هه‌قده‌سته‌كانیان، له‌ به‌رامبه‌ر بینای فه‌رمانداری ڕژیم له‌مشاره‌ كۆبوونه‌وه‌. ناڕازییان ده‌ڵێن جگه‌ له‌ هه‌قده‌ستی ٥ مانگیان، حه‌قی بیمه‌یش نه‌ڕژێندراوه‌ته‌ سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعییه‌وه‌ و ئه‌م بابه‌ته‌ كێشه‌ی بۆ ساز كردوون. ئه‌وان ده‌ڵێن له‌ شاره‌داریی برووجێرد هه‌زار و ٧٠٠ كرێكار و كارمه‌ندی شاغڵ هه‌ن ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی دره‌چووانی پزیشكی له‌ تاران

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ ده‌رچووانی ڕشته‌ی پزیشكی، له‌ به‌رامبه‌ر نوسینگه‌ی ڕیاسه‌ت جمهوری ڕژیم له‌ تاران كۆبوونه‌وه‌. ناڕازییان كه‌ به‌ چه‌تری سپیه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر نوسینگه‌ی ڕووحانی ئاماده‌ بوون، له‌ ڕێی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی چه‌ندین پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشمی ناڕه‌زایه‌تیی سه‌باره‌ت به‌ دانه‌مه‌زراندنیان و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی ده‌رچوانی بێكار له‌ ڕشته‌ جۆراوجۆره‌كان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

زورتر بخوینه‌وه