ئارشیو

درێژەی مانگرتنی به‌ندكراوانی فەلەستینی و بێدەنگی کۆمەڵگای نیونەتەوەیی

زیاتر لە ٤٠ ڕۆژ بەسەر مانگرتن لە خواردنی ١٦٠٠ کەس لە به‌ندكراوانی سیاسیی فەلەستین لە ئیسڕائیل تێپەڕده‌بێت. بەداخەوە سەرەڕای ناجێگیربوونی باری ته‌ندرووستی ژمارەیەکی زۆریان، هەواڵی ئەم مانگرتن لە خواردنە بەرینە لە ڕاگەیەنەرە دەوڵەتییەکانی سەرمایەداریه‌وه‌ کەمتر بڵاو كراوه‌ته‌وه‌. ئەم مانگرتن لە خواردنە ڕۆژی ٢٨ ی مانگی خاکەلێوە کە ” ڕۆژی ئەسیری فەلەستینی”یە، لە ناڕەزایەتی بە بارودۆخی نا مرۆڤانە و پێشێلکرانی مافە ...

زورتر بخوینه‌وه

ئێعدامی كوشتیگیرێكی ناسراو و ٥ به‌ندكراوی دیكه‌

“حوجه‌ته‌وڵڵا تێدرۆ” یه‌كێك له‌ كوشتیگیره‌ به‌ناوبانگه‌كانی شارستانی شائاباد، له‌ زیندانی دیزێل ئابادی كرماشان ئێعدام كرا. هه‌ندێ له‌ ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌ ناوخۆییه‌كانی ئێران ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌م كوشتیگیره‌، سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٤ی مانگی جۆزه‌ردان ئێعدام كراوه‌. “حوجه‌ته‌وڵڵا تێدرۆ” نزیكه‌ی ١٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، یه‌كێك له‌ ناسراوترین كوشتیگره‌كانی كێشی ٧٤ كیلۆگه‌رمی ئێران بوو و له‌ ئاسته‌ جۆراوجۆره‌كاندا، پێشینه‌ی پاڵه‌وانه‌تی هه‌یه‌. ناوبراو به‌دوای ئه‌وه‌یكه‌ چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ...

زورتر بخوینه‌وه

جێبه‌جێ نه‌كرانی داواكاری شۆفیرتاكسییه‌كانی شاری سه‌قز

لە ماوه‌ی چەند ڕۆژی ڕابردوو، شۆفێر تاکسییەکانی شاری سەقز کە بەڵێنی گۆڕینی تاکسییە خەتییەکانیان بۆ تاکسی گەڕۆک پێدرابوو، به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كرانی ئه‌م به‌ڵێنه‌ بۆ جارێكی دیكه‌ سه‌ردانی ئیتحادییه‌ی تاكسیڕانیان كرد. به‌پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، پاش تێپەڕبوونی ماوەی دیاریکراو لە لایەن ئیتحادییەی تاکسیڕانییەوە و به‌هۆی سەردانی بەردەوامی شۆفێر تاکسییەکان بۆ ئیتحادییەی تاکسیڕانی، شۆفێر تاکسییەکان بۆ جارێکی دیكه‌ سەردانی ئه‌م ئیتحادییه‌یان کردەوە، بەڵام ...

زورتر بخوینه‌وه

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی سێ كۆلبه‌ر له‌ ناوچه‌ی نۆده‌شه‌

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر كۆلبه‌ران له‌ لێواری سنووری له‌ نزیك “هانه‌گه‌رمه‌ڵه‌” له‌ ناوچه‌ی نۆده‌شه‌، سێ كۆڵبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون. له‌ ئه‌نجامی ئه‌م ڕووداوه‌ كه‌ دوانیوه‌ڕۆی پێنجشه‌ممه‌ ٤ی مانگی جۆزه‌ردان ڕوویدا، كۆڵه‌به‌رێك گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كۆڵبه‌ری دیكه‌ش به‌ سه‌ختی برینداربوون. شایانی باسه‌ ئه‌م سێ كه‌سه‌ دانیشتووی شاری مه‌ریوان بوون. به‌ پێی ئه‌م ...

زورتر بخوینه‌وه

گیان له‌ده‌ستدانی زیاتر له‌ ١٠٠ كه‌س به‌هۆی هێرشی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر سوورییه‌

  فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ ڕێبه‌ری ئه‌مریكا چه‌ندین هێرشی قوورسیان كرده‌ سه‌ر شاری “مه‌دایه‌ن” كه‌ به‌وته‌ی هه‌ڵسووڕاوانی مافی مرۆڤ، به‌هۆیه‌وه‌ ١٠٦ كه‌سی مه‌ده‌نیی له‌ ئه‌نجامی ئه‌م هێرشانه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سوورییه‌ وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه‌ وتی، لانیكه‌م ٤٢ كه‌س له‌ قوربانیانی ئه‌م هێرشانه‌ منداڵ بوون. شاری مه‌دایه‌ن هه‌روا له‌ده‌ستی تاقمی ئیسلامیی داعش دایه‌. ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش هوشداری دا ...

زورتر بخوینه‌وه

دژایه‌تی ترامپ له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی پاریس له‌ كۆبوونه‌وه‌ی گرووپی جی ٧

ڕێبه‌رانی ئۆرووپا ڕایانگه‌یاند كه‌ به‌ هۆی پشتیوانی نه‌كردنی ئه‌مریكا له‌ ڕێككه‌وتنی پاریس، باس و ڕاوێژ له‌سه‌ر سیاسه‌تی ژینگه‌پارێزی بوو به‌ مشتوومڕهه‌ڵگرترین به‌شی دانیشتنی “گرووپی جی ٧”. گرینگترین دژایه‌تی دوایین ڕۆژی دانیشتنی گرووپی جی ٧، له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی پاریس بوو. به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ڕویتێرز، “دۆناڵد ترامپ” سه‌رۆك كۆماری ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ ڕێبه‌رانی ئۆرووپای ڕاگه‌یاند كه‌ هێشتا له‌سه‌ر پشتیوانی كردن له‌م ڕێككه‌وتن ...

زورتر بخوینه‌وه

هوشداری ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به‌ مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوانی فه‌له‌ستینی

فێدڕاسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی كۆمه‌ڵگه‌ی مافی مرۆڤ و ٢٥ ڕێكخراوی ناحوكمی دیكه‌ له‌ئاست بارودۆخی به‌ندكراوانی مانگرتووی فه‌له‌ستینی له‌ زیندانه‌كانی ئیسڕائیل هوشداریان دا. ئه‌م ڕێكخراوه‌انه‌ داوایان له‌ ده‌وڵه‌تانی ئۆرووپایی كردووه‌ كه‌ لێبڕاوانه‌ پێویستی له‌به‌رچاوگرتنی مافی نێونه‌ته‌وه‌یی و چوارچێوه‌كانی پێوه‌ندیدار به‌ هه‌ڵسووكه‌وت له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی فه‌له‌ستینی له‌ زیندانه‌كان و نه‌هێشتنی ڕاگوێزرانی به‌ندكراوان بۆ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ داگیركراوه‌كان، وه‌بیر كاربه‌ده‌ستانی ئیسڕائیل بێنه‌وه‌. زیاد له‌ هه‌زار و ٥٠٠ ...

زورتر بخوینه‌وه

هێرشی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی مێسر بۆ سه‌ر بنه‌كه‌كانی مۆجاهێدین له‌ لیبی

ئاژانسی هەواڵی “شەرقۆلئەوسەت”ی مێسر له‌ ڕاپۆرتێكیدا ڕایگه‌یاند، هێزی ئاسمانی میسر بارەگای سەرەکی گروپی “ئەنجومەنی شوڕای موجاهیدین”ی لە شاری “دەرنە”ی لیبی بۆردوومان و خاپوور کردووە. ئه‌م ئاژانسە لەسه‌ر زاری چەند سەرچاوەیەکی باڵای مێسرەوە بڵاویکردەوە، لەدوای هێرشی چەکداری ڕۆژی هەینی بۆ سه‌ر پاسی مەسیحییه‌ قیبتییەکانی مێسر کە به‌هۆیه‌وه‌، ٢٨ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا، هێزی ئاسمانی مێسر بنکەی سەرەکی گروپی “ئەنجومەنی شوڕای موجاهیدن”ی له‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ هێزه‌كانی پۆلیس بۆ سه‌ركوتی ناڕازییان له‌ بڕێزیل

به‌ دوای خۆپیشاندانی به‌ربڵاو له‌ شاری “بڕازیلیا” و ئاگرتێبه‌ردانی وه‌زاره‌تخانه‌یه‌كی ئه‌م وڵاته‌، ده‌وڵه‌ت داوای له‌ ئه‌ڕته‌شی بڕێزیل كردووه‌ كه‌ بۆ سه‌ركوتی ناڕازییان هێزه‌كانییان به‌كار بێنن. به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی “ئاڵمان”، چوونی ئه‌ڕته‌ش بۆ مه‌یدانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و بۆ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران له‌ بڕێزیل، وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی ده‌ورانی ده‌سه‌ڵاتداری دیكتاتۆره‌كان له‌م وڵاته‌یه‌. ئه‌م هه‌وڵه‌ی ده‌وڵه‌ت بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ له‌ په‌رله‌مانی بڕێزیل تێكهه‌ڵچوون بێته‌ ئاراوه‌. ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی په‌یمانیی فازی ١٣ی كه‌نگان

  ڕۆژی شه‌ممه‌ ٦ی مانگی جۆزه‌ردان، نزیكه‌ی ٣٠٠ كه‌س له‌ كرێكارانی په‌یمانیی شاغڵ له‌ پڕۆژه‌كانی فازی ١٣ی كه‌نگان هه‌ڵكه‌وتوو له‌ پارێزگای بووشێهر، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی هه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان له‌ به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی كارفه‌رمای سه‌ره‌كیی ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ له‌ پڕۆژه‌كانی فازی ١٣ی كه‌نگان خه‌ریكی كارن، له‌ مانگی به‌فرانباری پاره‌كه‌وه‌ هه‌تا ئێستا به‌هۆی نه‌درانی هه‌قده‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ كێشه‌ به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه‌. شایانی ...

زورتر بخوینه‌وه