ئارشیو

گیان له‌ده‌ستدا و بریندار بوونی ده‌یان كرێكار له‌ دوبه‌ی

به‌ پێی ڕاپۆرتی “ڕۆیتێرز” به‌ هۆی پێكدادانی ئوتوبوسی هه‌ڵگری ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی بینایی له‌ دوبه‌ی له‌گه‌ڵ ته‌ره‌یلییه‌ك، لانیكه‌م ٤٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و بریندار بوون. له‌ ئه‌نجامی ئه‌م ڕووداوه‌ لانیكه‌م ٧ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و ٣٥ كه‌سی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی بریندار بوون. ئه‌م ڕووداوه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ كاتێك ڕوویدا كه‌ ئۆتوبوسی هه‌ڵگری كرێكاران له‌ شه‌قامی “ئێلیلایس”ی دوبه‌ی له‌گه‌ڵ ته‌ریلییه‌ك ته‌سادۆفیان كرد. ...

زورتر بخوینه‌وه

هێرشی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ده‌ورووبه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌یرۆلزوور

به‌ پێی ڕاپۆرتی “هه‌واڵنێریی فه‌ڕانسه‌”، له‌ ئه‌نجامی هێرشی ڕۆژی هه‌ینی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ده‌ورووبه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌یرۆلزوور، لانیكه‌م ٩ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا. فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ٥ی مانگی جۆزه‌ردان دوو جار ده‌ورووبه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای ده‌یرۆلزووری سورییه‌یان بۆردومان كرد كه‌ له‌م هێرشانه‌دا لانیكه‌م ٩ كه‌سی مه‌ده‌نی له‌وانه‌ چه‌ندین منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا و ده‌یانی كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیانی وه‌با له‌ یه‌مه‌ن

ڕێكخراوی بێهداشتی جیهانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٤ی مانگی جۆزه‌ردان ڕایاگه‌یاند كه‌ ژماره‌ی قوربانیانی نه‌خۆشی وه‌با له‌ یه‌مه‌ن گه‌یشتووه‌ته‌ ٣٩٨ كه‌س. به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی بێهداشتی جیانی له‌ ڕۆژی ٢٧ی ئاوریلی ئه‌مساڵه‌وه‌، ڕۆژی ڕاگه‌یاندنی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی وه‌با له‌ یه‌مه‌ن، هه‌تا ئێستا ٣٨ هه‌زار و ٣٠٠ حاڵه‌تی گوماناوایی به‌م نه‌خۆشییه‌ له‌ ١٩ پارێزگای بینراوه‌ و ژماره‌ی قوربانیان له‌ ناوچه‌ جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م وڵاته‌ بۆ ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شاره‌داریی فه‌سا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شاره‌داری فه‌سا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌. ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی هه‌قده‌ستی ١٥ مانگیان و سه‌رنج نه‌دانی كاربه‌ده‌ستانی شاره‌داریی به‌م بارودۆخه‌، ده‌ستیان داوه‌ته‌ كۆبوونه‌وه‌. كرێكارانی ناڕازیی به‌ وتنه‌وه‌ی درووشمی ناڕه‌زایه‌تیی خوازیاری دورخرانه‌وه‌ی سه‌رۆكی شاره‌داریی ئه‌مشاره‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی و هه‌روه‌ها په‌رداختی سه‌رجه‌م هه‌قده‌سته‌كانیان بوون. ئه‌وان هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند تا درانی سه‌رجه‌م ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی شاره‌زایانی ئازمایشگایی

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ شاره‌زایانی پاتوكوژی و علومی ئازمایشگایی له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ دامه‌زراندنی ئازمایشگایه‌كی پاتولوژی له‌ لایه‌ن ده‌رچوانی هه‌ندێك له‌ ڕشته‌كانی علوم پایه‌، له‌ به‌رامبه‌ر سازمانی نیزامی پزیشكی كۆبوونه‌وه‌. به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ناڕازییان كه‌ ژماره‌یان زیاد له‌ ١٠٠ كه‌س بوو، له‌ڕێی به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد به‌ ناوه‌رۆكی “حه‌وزه‌ی سڵامه‌ت جێگه‌ی غه‌یره‌ پزیشكان نییه‌ و له‌گه‌ڵ چالاكی ڕشته‌كانی علوم پایه‌ له‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

نوێ نه‌كردنه‌وه‌ی ده‌فته‌رچه‌ی بیمه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی ڕۆغه‌ن نه‌باتی قوو

سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی ڕژیم، ده‌فته‌رچه‌ی بیمه‌ی نزیكه‌ی ٣٠٠ كرێكاری كارخانه‌ی ڕۆغه‌ن نه‌باتی پارس قووی به‌ بیانووی نه‌ڕژاندنه‌ی حیسابی ٤ مانگی حه‌قی بیمه‌، له‌ هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه‌ نوێ نه‌كردووه‌ته‌وه‌. كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی ڕۆغه‌ن نه‌باتی قوو ڕایانگه‌یاند كه‌ ده‌فته‌رچه‌ی بیمه‌كانیان له‌ هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ نوێ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌مه‌ بۆته‌ هۆی نیگه‌رانی ئه‌وان له‌ دابین كردنی هه‌زینه‌ ده‌رمانییه‌كان.‌ سه‌رجه‌م كرێكارانی كارخانه‌ی پارس قوو كه‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

تاوانباركردنی سه‌رله‌نوێی سه‌رپێچی میلیۆنی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم

“محه‌ممه‌د عه‌لی مۆه‌حێدی كرمانی”، سه‌رۆكی كاتی لێژنه‌ی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نیزام و یه‌كێك له‌ ئیمام جومعه‌كانی تاران، به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م دواییانه‌ی به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماریی ڕژیمی به‌ ئه‌نجامدانی “سه‌رپێچی” و ته‌زویر” تاوانبار كرد و وتی، چه‌ندین سه‌رپێچی و ته‌زویر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕوویداوه‌ كه‌ به‌ ڕێژه‌ی چه‌ند میلیۆن ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان كاریگه‌ری بووه‌. لایه‌نی مۆحافێزه‌كاری ڕژیم له‌وانه‌، “ئیبراهیم ڕه‌ئیسی” به‌ربژێری سه‌ره‌كیی ئه‌م ...

زورتر بخوینه‌وه

گیان له‌ده‌ستدان و بریندار بوونی ٧ كرێكار له‌ شوێنی كار

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌ هۆی چه‌ند ڕووداوی جیاجیا له‌ شاره‌كانی زاهێدان، كه‌ره‌ج و نه‌یشابوور، لانیكه‌م ٧ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و بریندار بوون. به‌ هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له‌ ڕێگای میرجاوه‌ بۆ زاهێدان ٤ كه‌س له‌ كرێكارانی نه‌خۆشخانه‌ی “دارۆلشه‌فا”ی میرجاوه‌، به‌ سه‌ختی بریندار بوون. له‌ حادیسه‌ی دووهه‌مدا، ٢ كرێكاری ساختمانی له‌ كاتی كار له‌ شه‌قامی مۆته‌هه‌ری كه‌ره‌ج به‌ هۆی ...

زورتر بخوینه‌وه

ڕاگوێزرانی سێ هاوڵاتیی بۆ سلووله‌ ئینفڕادییه‌كانی زیندانی ورمێ

بەپێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی مانگی جۆزەردان، بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، سی هاووڵاتییان بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدام، ڕاپێچی سلووله‌ ئینفڕادییه‌كانی ئه‌م زیندانه‌ كرد. شوناسی ئەو سێ هاووڵاتییە “عۆسمان حەسەنی” خەڵکی شاری سەردەشت، “سەلاحەددین شەفیعی کیا” و “ڕەمەزان موختاری” خەڵکی شاری ورمێ ڕاگەیەندراوە. شایانی باسه‌ ئه‌م سێ هاوڵاتییه‌ به‌ تۆمه‌تی “تاوانه‌كانی پێوه‌ندیدار به‌ مه‌واددی مۆخه‌ددێر” به‌ ...

زورتر بخوینه‌وه