ئارشیو

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی پێنج هاوڵاتیی به‌ ڕووداوی هاتووچۆ

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، له‌ ئه‌نجامی پێكدادانی دوو ده‌زگا ئۆتۆمبێل له‌ مێحوری “بۆكان ـــ میاندوواو” ٤ هاوڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستدا و هاوڵاتییه‌كی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی بریندار بوو. به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕه‌وابت عموومی سازمانی ئاته‌ش نیشانی و خه‌ده‌ماتی ئیمه‌نی شاری بۆكان، دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١ی مانگی جۆزه‌ران به‌هۆی پێكدادانی دوو ده‌زگا ئۆتۆمبێل له‌ جادده‌ی “بۆكان ـــ میاندوواو” له‌ نزیك ئاوایی حاجی ئاباد، ...

زورتر بخوینه‌وه

ته‌قینه‌وه‌ی سامناك له‌ شاری مه‌نچێستێری ئینگلیس

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ ساڵۆنی كۆنسێرتێك له‌ شاری مه‌نچێستێری ئینگلیس، لانیكه‌م ٢٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٦٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ی سه‌عات ١٠ و نیوی شه‌وی دووشه‌ممه‌ و له‌ كاتێكدا ڕوویدا كه‌ كۆنسێرتی مووسیقی كۆتایی پێهاتبوو و به‌شداربووان خه‌ریكی چوونه‌ده‌رێ له‌م ساڵۆنه‌ بوون. پۆلیسی مه‌نچێستێر ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ خۆكوژی بووه‌. ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌م ساڵۆنه‌ كه‌ هه‌ڵگری ...

زورتر بخوینه‌وه

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌دژی بێكاری له‌ توونێس

له‌ ئه‌نجامی درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌دژی بێكاری له‌ ئۆستانی “ته‌تاوین”ی توونێس یه‌كێك له‌ ناڕازییان له‌ لایه‌ن پۆلیسی ئه‌م وڵاته‌وه‌ كوژرا. به‌دوای كوژرانی ئه‌م ناڕازییه‌، خۆپیشانده‌ران دوو ئیستگای پۆلیسیان ئاگرتێبه‌ردا. له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، ناڕازییان له‌ئاست بێكاری و نه‌بوونی هه‌لی كار، له‌ ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندانێكه‌وه‌ ببوونه‌ هۆی داخرانی دوو دامه‌زراوه‌ی نه‌وتی له‌ باشووری توونێس. لاوانی ئۆستانی ته‌تاوین له‌ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

درێژه‌ی سه‌ركوت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانه‌كان له‌ توركییه‌

به‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی نووسراوه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌گرانه‌ له‌ ڕه‌جه‌ب ته‌یێب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركییه‌، دادگایه‌كی باڵای ئه‌م وڵاته‌ دوو سه‌رده‌بیری گۆڤاری ته‌نزی “نوكته”ی به‌ زیندانی درێژماوه‌ مه‌حكووم كرد. به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كانی توركییه‌، دوو سه‌رده‌بیری گۆڤاری نوكته‌ له‌ جه‌له‌سه‌یه‌كی دادگا به‌ بێ ئاماده‌بوونی ئه‌وان به‌ ٢٢ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكووم كراون. ئه‌وان به‌وه‌ تۆمه‌تبار كراون كه‌ خه‌ڵكیان بۆ‌ خه‌باتی چه‌كدارانه‌ له‌دژی ...

زورتر بخوینه‌وه

مانگرتنی كرێكارانی په‌یمانیی شیركه‌تی ڕه‌جا

به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢ی مانگی جۆزه‌ردان نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌س له‌ مۆتۆریسته‌ په‌یمانییه‌كانی شیركه‌تی حه‌مل و نه‌قلی ڕه‌جا، ده‌ستیاندایه‌ مانگرتن و له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌ردانی هه‌قدست و مه‌زایای دواخراویان له‌ حه‌ساری راه ئاهه‌ن كۆبوونه‌وه‌. ناڕازییان ده‌ڵێن، له‌ ده‌ستپێكی ساڵی تازه‌وه‌ هه‌تا ئێستا هه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان پێنه‌دراوه‌ و ئه‌و واده‌ و به‌ڵێنه‌ی كه‌ شیركه‌تی په‌یمانیی به‌وانی داوه‌ هیچ كامیان جێبه‌جێ نه‌كراوه‌. كرێكاران ...

زورتر بخوینه‌وه

داخرانی كارخانه‌ی مه‌شهه‌د نه‌خ

كارخانه‌ی مه‌شهه‌د نه‌خ، به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌خی په‌نبه‌ی له‌ سه‌ره‌تای مانگی جۆزردانی ئه‌مساڵه‌وه‌ داخرا. به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، به‌هۆی داخرانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ نزیكه‌ی ٣٠٠ كرێكاری ئه‌م كارخانه‌یه‌ له‌كار بێكار كراون. ڕۆژنامه‌ی خۆراسان هه‌واڵی داخرانی كارخانه‌ی مه‌شهه‌د نه‌خی له‌سه‌ر زاری یه‌كێك له‌ كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ ڕاگه‌یاند. به‌ وته‌ی یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ت مودیره‌ی كارخانه‌، له‌ ٣٠٠ كرێكاری شاغڵ، ٧ یان ٨ كه‌س بۆ ...

زورتر بخوینه‌وه

ناجێگیربوونی باری ته‌ندرووستی ئیسماعیل عه‌بدی

“محه‌ممه‌د عه‌بدی” برای ئیسماعیل عه‌بدی باسی له‌ ناجێگیربوونی باری ته‌ندرووستی ئه‌م مۆعه‌لیمه‌ به‌ندكراوه‌ له‌ ٢٣هه‌مین ڕۆژی مانگرتن له‌ خواردنه‌كه‌ی كرد. ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم هه‌روا له‌ئاست بارودۆخی ناجێگیری ئیسماعیل عه‌بدی كه‌مته‌رخه‌من. ئه‌م مۆعه‌لیمه‌ به‌ندكراوه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ده‌رچوونی حوكمی ئه‌منییه‌تی بۆ هه‌ڵسووڕاوانی ڕێكخراوه‌ سێنفییه‌كانی مۆعه‌لیمان و كرێكاران و به‌ داواكاریی هێنانه‌ ده‌ڕێی په‌روه‌نده‌كه‌ی له‌ حاڵه‌تی ئه‌منییه‌تی بۆ ئاسایی، ده‌ستی ...

زورتر بخوینه‌وه

لێدوانی حه‌سه‌ن رووحانیی له‌ یه‌كه‌م دانیشتنی خه‌به‌ری به‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان

یه‌كه‌م دانیشتنی خه‌به‌ری حه‌سه‌ن ڕووحانیی به‌دوای سه‌ركه‌وتنی له‌ دوازده‌هه‌مین ده‌وری هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌ ساڵۆنی ئێجلاسی سه‌ران له‌ تاران به‌ڕێوه‌چوو. حه‌سه‌ن ڕووحانیی له‌ مۆقه‌ده‌مه‌ی ئه‌م دانیشتنه‌ خه‌به‌رییه‌دا ئاماژه‌ به‌ سپای پاسداران، پێوه‌ندی ئێران له‌گه‌ڵ چین و ڕووسییه‌ و سوورییه‌ و هه‌روه‌ها وڵاتانی حاشییه‌ی خه‌لیج كرد و تیتروار باسی له‌ به‌ڵێنه‌كان و به‌رنامه‌كانی ده‌وڵه‌تی دوازده‌هه‌م له‌ بواره‌ سیاسیی، ئێقتسادی و ...

زورتر بخوینه‌وه

قسەکانی روحانی ڕاگەیاندنی ئیفلاس و وەرشگست بوون لە یەکەم هەنگاودا

حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی لە یەکەم دانیشتنی خەبەریدا لەگەڵ هەواڵنێران، ئیفلاسی خۆی لە دەستەبەر کردنی ئەوەی کە لە جەریانی تەبلیغاتی هەڵبژاردندا وعدەی دابوو، لە هەمان هەنگاوی یەکەمدا نیشاندا. باس کردنی چەند گۆشەیەک لە قسەکانی روحانی بە روونی ئەم هەڵسەنگاندنە دەسەلمێنێ. روحانی و پرسیار و وڵامەکانی لەم کۆنفڕانسە خەبەریەدا دەکرێ لە سێ مێحوەردا کورت بکرێتەوە. لە بواری هەڕەشەکانی ترامپ لە ...

زورتر بخوینه‌وه