ئارشیو

بەرەوڕووبوونەوەی کۆبوونەوەکانی ژنێڤ و ئاستانە بۆ هەردوو لایەنی قەیرانی سورییە

  دەوری شەشەمی وتووێژەکان بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی سورییە لە ژنێو لەسەر بانگهێشتی دیمستۆرا نێردەی ئاشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە رۆژی سێ شەممە ٢٦ ی مانگی گوڵان بە بەشداری نوێنەرانی حکومەتی بەشار ئەسەد و هەیئەتێک لە لایەن ئوپوزسیۆنی تەبعیدیەوە دەستی پێکرد، رۆژی هەینی دوای چوار رۆژ بەبێ ئاکامێکی هەست پێکراو کۆتایی هات. پێویست بە ئاماژەیە کە نوێنەرانی جەریاناتی چالاک لە ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی هه‌مدیسانه‌وه‌ی كرێكارانی كاشی نیلوو

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی كاشی نیلوو بۆ چه‌نده‌مین جار، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی هه‌قده‌سته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی كاشی نیلووی ئیسفه‌هان كه‌ چه‌ندین مانگه‌ هه‌قده‌ست و مه‌زایایان پێنه‌دراوه‌، به‌ كۆبوونه‌وه‌ی له‌ به‌رامبه‌ر ئوستانداری ئیسفه‌هان ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان ده‌ربڕی و خوازیاری درانی هه‌قده‌سته‌كانیان بوون. شایانی باسه‌ كرێكارانی كارخانه‌ی كاشی نیلوو له‌ یه‌ك ساڵ ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی كاسبكارانی پلاسكۆ له‌ به‌رامبه‌ر ژووری ئه‌سنافی تاران

   به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی “ئیلنا”ی سه‌ر به‌ ڕژیم” سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ كاسبكارانی بینای پلاسكۆ بۆ چه‌نده‌مین جاری له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا له‌ به‌رامبه‌ر ژووری ئه‌سنافی تاران كۆبوونه‌وه‌.. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ژماره‌یه‌ك له‌ كاسبكارانی بینای پلاسكۆ له‌ ڕێی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی به‌نێر و وتنه‌وه‌ی درووشمگه‌لێك له‌سه‌ر جێبه‌جێ نه‌كردنی به‌ڵێنه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم سه‌باره‌ت به‌ دانی وام به‌ خه‌سار به‌ركه‌وتوانی ...

زورتر بخوینه‌وه

نه‌درانی هه‌قده‌ستی كرێكارانی دوو یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ر

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، كرێكارانی په‌یمانی ڕه‌جا و كرێكارانی ترمیناڵی زاهێدان چه‌ندین مانگه‌ هه‌قده‌ستیان پێنه‌دراوه‌.. هه‌قده‌ستی كرێكارانی ترمیناڵی زاهێدان له‌ ساڵی تازه‌دا په‌رداخت نه‌كراوه‌. ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ ساڵی ڕابردووشه‌وه‌ هه‌قده‌ستیان پێنه‌دراوه‌. جه‌ژنانه‌ی ساڵی ٩٥ و حه‌قی سه‌نه‌واتیان هه‌تا ئێستا پێنه‌دراوه‌. ئه‌م كرێكارانه‌ چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ریش له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی هه‌قده‌سته‌كانیان له‌ به‌رامبه‌ر شاره‌داریی زاهێدان ده‌ستیان دابووه‌ كۆبوونه‌وه‌، به‌ڵام له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كانی ...

زورتر بخوینه‌وه

ئاكسیۆنی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ دژی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ هامبوورگ

ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی گوڵان، حه‌وزه‌ی هامبوورگ به‌ هاوكاری هێزه‌ چه‌په‌كان و هێزه‌كانی دیكه‌ی نه‌یاری ڕژیم، ئاكسیۆنێكی ناڕه‌زایه‌تییان له‌دژی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم، له‌ به‌رامبه‌ر كۆنسۆلگه‌ری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌برد.. یه‌كێك له‌ به‌شداربووان له‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌دا به‌یانییه‌یه‌كی هاوبه‌ش ‌له‌گه‌ڵ سۆسیالیسته‌كانی هامبوورگ، سه‌باره‌ت به ئاشكرا كردنی سیاسه‌ته‌ دژی‌ خه‌ڵكیی، دژی‌ ژن، دژی‌ ئازادی و هه‌ژاری خوێنده‌وه‌. به‌شداربووان له‌ ڕێی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی ئاڵاگه‌لێكی سوور و ...

زورتر بخوینه‌وه

مانگرتنی کرێكارانی مۆخابراتی ئامریكا

به‌ پێی ڕاپۆرتی “ڕۆیتێرز” ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی مه‌ی، ٣٧ هه‌زار كرێكاری مۆخابراتی ئامریكا، مانگرتنێكی ٤ ڕۆژه‌یان ده‌ست پێكرد.. ئه‌م مانگرتنه‌ له‌ سه‌ر بانگه‌وازی یه‌كێتیی كرێكارانی مۆخابراتی ئامریكا به‌ڕێوه‌چووه‌ و بڕیاره‌ هه‌تا ڕۆژی دووشه‌ممه‌ درێژه‌ی هه‌بێت. ناڕازییان خوازیاری به‌ستنی قه‌راردادێكن كه‌ تێیدا چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌قده‌ست، ئه‌منییه‌تیی پیشه‌یی له‌ به‌رامبه‌ر ئێخراج، باشتر كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و كه‌م كردنه‌وه‌ی سه‌عاتی كاری تێیدا گونجا ...

زورتر بخوینه‌وه

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی ئاواره‌كانی مووسڵ

وه‌زاره‌تی كۆچی عێراق ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی مانگی گوڵان ڕایگه‌یاند كه‌ ژماره‌ی ئاواره‌كان له‌ ده‌ستپێكی ئۆپراسیۆنی كونتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی ڕۆژئاوای مووسڵه‌وه‌ هه‌تا ئێستا گه‌یشتووه‌ته‌ زیاد له‌ نیو میلیۆن كه‌س.. وه‌زیری كۆچی عێراق له‌ به‌یانییه‌یه‌‌كدا ڕایگه‌یاند “ژماره‌ی ئاواره‌كانی ڕۆژئاوای مووسڵ له‌ كاتی ده‌ستپێكی ئۆپراسیۆنی كونتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه‌ له‌ شار، له‌ ده‌ستی تاقمی داعش له‌ به‌رواری ١٩ی فێورییه‌ی ئه‌مساڵه‌وه‌ هه‌تا ئێستا گه‌یشتووه‌ته‌ ٥٢٦ ...

زورتر بخوینه‌وه

گیان له‌ده‌ستدانی ده‌یان كه‌س به‌ هۆی هێرش بۆ سه‌ر پایه‌گای ئاسمانی لیبی

ڕاپۆرته‌ تازه‌كان له‌ لیبی، ژماره‌ی كوژراوه‌كان به‌ هۆی تێكهه‌ڵچوونی ڕۆژی هه‌ینی له‌ ده‌ورووبه‌ری پایه‌گای ئاسمانی “براك ئه‌لشاتی” زیاد له‌ ١٤٠ كه‌س ڕاده‌گه‌یه‌نن.. ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ چه‌ند كه‌سی مه‌ده‌نی له‌ نێو كوژراوه‌كاندان. ده‌وترێت كه‌ ئه‌م كه‌سانه‌ كرێكارانێك بوون كه‌ له‌م پایه‌گایه‌دا خه‌ریكی كار بوون. له‌ كاتی ڕووخانی مۆعه‌مه‌ر قه‌زافی، ئه‌م وڵاته‌ بووته‌ شوێنی تێكهه‌ڵچوونه‌كان. كونتڕۆڵی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای لیبی ...

زورتر بخوینه‌وه

ده‌ستخۆشی له‌ خه‌ڵكی كوردستان به‌ بۆنه‌ی بایكوتی شانۆی هه‌ڵبژاردنی ڕژیم

ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه‌ له‌ هه‌موو شار و شارۆچكه‌كانی كوردستانه‌وه‌ به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، وه‌ وه‌رده‌كاریه‌كانی له‌ هه‌واڵه‌كانی ته‌له‌ویزیۆن ده‌بیستن، نیشان ده‌ده‌ن كه‌ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له‌ ئوستانه‌كانی ڕۆژئاوی ئێران به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رین به‌ ده‌م بانگه‌وازی بایكوتی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ هاتوون و ڕژیم له‌ كوردستان شانۆگه‌رییه‌كی سارد و سه‌ڕی به‌ڕێوه‌بردووه‌. به‌م بۆنه‌وه‌ ده‌ستخۆشی له‌ هه‌موو ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی خه‌ڵكی كودستان ده‌كه‌ین كه‌ خۆیان له‌م شانۆگه‌ریه‌ پاراست ...

زورتر بخوینه‌وه