ڕاگه‌یاندنی دژ به‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی خه‌ڵكی شاری سه‌قز له‌ ڕۆژی هه‌ینی

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئیداره‌ی وه‌رزش و جه‌وانانی شاری سه‌قز له‌ ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندێك و ڕاگه‌یاندنی به‌ هێزی ئینتزامیی، دوای له‌م هێزانه‌ كردووه‌ كه‌ پێش به‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار به‌ بیانووی چوون بۆ شاخ و شاخه‌وانی له‌ ڕۆژی هه‌ینی بگرێت.
به‌پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، ئیداره‌ی وه‌رزش و جه‌وانانی شاری سه‌قز داوای له‌ هێزه‌ ئینتزامییه‌كان كردووه‌ كه‌ ڕۆژی هه‌ینی كه‌ ڕۆژی به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆمارییه‌، چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار و چالاكی گرووپه‌ شاخاوانییه‌كان له‌م ڕۆژه‌دا قه‌ده‌غه‌ بكات. ئه‌م هه‌وڵه‌ی ڕژیم به‌ ئاڕاسته‌ی هه‌ر چی زیاتری گوشار خستنه‌ سه‌ر خه‌ڵك و ناچاركردنیان به‌ به‌شداریی و ده‌نگدان به‌ گاڵته‌جاڕی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماریی به‌ناو شوڕاكانی ڕژیمه‌

ده‌ته‌وی ئه‌م لینكه‌ش تاقی بكه‌یته‌وه

هێرشی ئه‌ماكێن بۆ سه‌ر دووكاندارانی شاری بانه‌

رۆژێ دوای شانۆی به‌ناو هەڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماریی و شوڕاكانی ڕژیم، ئیدارەی ئەماکێنی شاری بانە هەڵیان ...

پاسخ دهید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

%d وب‌نوشت‌نویس این را دوست دارند: