ته‌بلیغاتی نمایشی بژارده‌كان بۆ ڕاكێشانی خه‌ڵك بۆ به‌رده‌م سندووقه‌كان له‌ كرماشان

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی گوڵان كه‌ دوایین مۆڵه‌ت بۆ ته‌بلیغاتی هه‌ڵبژرادن بوو، ستادی ته‌بلیغاتی “حه‌سه‌ن ڕووحانیی” و “ئیبراهیم ڕه‌ئیسی” و هه‌روه‌ها كاندیداكانی شوڕای شار له‌ هه‌ر ئامرازێك بۆ ڕاكێشانی خه‌ڵك و گه‌رم كردنی ته‌نووری هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌ڵك وه‌رده‌گرن.
ستاده‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی خواردن و هه‌روه‌ها دانی پووڵ به‌ خه‌ڵك به‌مه‌به‌ستی ته‌بلیغ بۆ كاندیداكان، هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه‌ خه‌ڵك بۆ به‌رده‌م سندووقه‌كانی ده‌نگدان ڕاكێشن. ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ ڕاپۆرته‌كان له‌ كرماشان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌م هه‌وڵانه‌ی ده‌ستووپێوه‌نده‌كانی ڕژیم، له‌گه‌ڵ سه‌رنج نه‌دان و بێ بایه‌خی خه‌ڵك به‌ره‌ڕوو بووه‌ته‌وه‌ چوونكه‌ زۆربه‌ی خه‌ڵكیش له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه‌ شیركه‌ت له‌م به‌ناو هه‌ڵبژاردنانه‌ و هاتنه‌ ده‌رێی هه‌ركام له‌م بژاردانه‌ نه‌ك هه‌ر هیچ باشتربوونێك له‌ ژیانیان پێك ناهێنێت، به‌ڵكوو ده‌بێته‌ هۆی زیاتربوونی ڕێژه‌ی بێكاریی و گه‌نده‌ڵی ئابووریی له‌چاو ڕابردوو. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ ڕۆژی ٢٦ی مانگی گوڵانه‌وه‌، ئینتێرنێت له‌ شاری كرماشان و زۆربه‌ی شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران خاو بووه‌ته‌وه‌ یاخود هه‌ندێكجار پچڕاوه‌.

ده‌ته‌وی ئه‌م لینكه‌ش تاقی بكه‌یته‌وه

ده‌ركرانی ده‌یان كرێكاری كارخانه‌ی تێكۆشین له‌ سنه‌

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كرێكارانی كارخانه‌ی “تێكۆشین” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی سنه‌ به‌دوای كه‌م كردنه‌وه‌ی ...

%d وب‌نوشت‌نویس این را دوست دارند: