به‌شداری نه‌كردنی خه‌ڵكی شاری سنه‌ له‌ گاڵته‌جاڕی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری له‌ شاری سنه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رنج نه‌دان و بێ بایه‌خی خه‌ڵك به‌ڕه‌وڕوو بووه‌ته‌وه‌.
چه‌ندین وێنه‌ كه‌ له‌ شوێنه‌كانی ده‌نگدان له‌وانه‌، مه‌دره‌سه‌ و ده‌بیرستانه‌كانی “ڕه‌جایی”، “به‌هه‌شتی”،”هه‌یئه‌ت ئۆمه‌نای خه‌یام”، “جه‌ماران” و “مه‌دره‌سه‌ی مه‌لا ڕه‌حیم فه‌هیم و عه‌بدولغه‌فار ئه‌رجۆمه‌ندی”، “مه‌دره‌سه‌ی دارۆلقورئان”، “مه‌دره‌سه‌ی وكیل” و “ناوه‌ندی بێهداشتی له‌ چوارای چوارباغ”، “ده‌فته‌ری فه‌ننی”، “حاجی ئاوا”، “غه‌فوور”، “كتێبخانه‌ی گشتیی” له‌ خیابانی ئۆستانداریی و باشگای وه‌رزشی “مه‌له‌ك نیا”، “پشت ساڵونی ته‌ختی” و “زانكۆی فه‌رهه‌نگیان” له‌ شاری سنه‌ به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ نیشان ده‌دات كه‌ خه‌ڵك به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر كه‌م له‌م گاڵته‌جاڕه‌ی ڕژیم به‌شداریان كردووه‌. دوایین ڕاپۆرته‌كان له‌ شاری سنه‌ كه‌ به‌ده‌ستمان گه‌یشتوو باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ڕژیم هه‌روا بۆ ڕاكێشانی خه‌ڵكی هه‌ژار بۆ به‌رده‌م سندووقه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌ندێ له‌ گه‌ڕه‌كه‌كان له‌وانه‌، مه‌دره‌سه‌ی به‌همه‌نی، له‌ گه‌ڕه‌كی عه‌باس ئاوا هه‌ستاون به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ پووڵ له‌ نێو خه‌ڵكی هه‌ژاردا. له‌ مه‌دره‌سه‌ی “پێغه‌مبه‌ر” له‌ گه‌ڕه‌كی گۆڵشه‌نیش سندووقه‌كانی ده‌نگدان زۆر كه‌م و خه‌ڵك زۆر كه‌م به‌شدارییان كردووه‌. ده‌بیرستانی غه‌زاڵی له‌ خیابانی كارئامووزیش چۆڵ بوو و جگه‌ له‌ كه‌سوكاری كاندیداكانی شوڕاكان، كه‌سێكی دیكه‌ له‌م گاڵته‌جاڕه‌دا به‌شداریی نه‌كردووه‌.

ده‌ته‌وی ئه‌م لینكه‌ش تاقی بكه‌یته‌وه

گیانبه‌ختكردنی چه‌ند پێشمه‌رگه‌ی سازمانی ئینقلابی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران

ڕۆژی هەینی ٢ی مانگی پووشپەڕ، پۆلێك پێشمەرگەی سازمانی ئینقلابی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران لە شاری سنە ...

%d وب‌نوشت‌نویس این را دوست دارند: