بایكۆتی به‌ربڵاوی به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ شاری مه‌ریوان

هه‌واڵی گه‌یشتوو له‌ شاری مه‌ریوان باس له‌ به‌شداریی نه‌كردنی خه‌ڵك له‌ شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم و بایكۆتی به‌ربڵاوی ئه‌م گاڵته‌جاڕه‌ له‌مشاره‌ ده‌كه‌ن.
ئه‌و وێنانه‌ی كه‌ له‌ شوێنه‌كانی ده‌نگدان له‌ شاری مه‌ریوان به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ نیشان ده‌دات كه‌ هه‌ڵبژاردنی به‌ناو سه‌رۆك كۆماری و شوڕاكانی ڕژیم له‌گه‌ڵ سه‌رنج نه‌دان و به‌شداریی نه‌كردنی به‌ربڵاوی خه‌ڵكی ئه‌مشار به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه‌. به‌جۆرێك كه‌ شوێنه‌كانی ده‌نگدان له‌ قه‌رباڵغترین شوێنی شاری مه‌ریوان له‌وانه‌، مزگه‌وتی جامێع”، “مزگه‌وتی هه‌ژار”، “مزگه‌وتی ئه‌سحابی كه‌هه‌ف” و “سێ ڕای مووسك” و هه‌ندێكی دیكه‌ له‌ شوێنه‌ ناوه‌ندییه‌كانی شاریش زۆر چۆڵ بووه‌ و جگه‌ له‌ ژوماره‌یه‌كی كه‌م له‌ ده‌ستووپێوه‌نده‌كانی ڕژیم، كه‌سێك له‌م گاڵته‌جاڕه‌ به‌شدارییان نه‌كردووه‌. دوایین ڕاپۆرتی گه‌یشتوو له‌ مه‌ریوان باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ خه‌ڵكی ئه‌مشاره‌ وێڕای بایكۆتی به‌ربڵاوی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم، زۆربه‌یان له‌م ڕۆژه‌دا چوونه‌ته‌ گه‌شت بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار.

ده‌ته‌وی ئه‌م لینكه‌ش تاقی بكه‌یته‌وه

هێرشی ئه‌ماكێن بۆ سه‌ر دووكاندارانی شاری بانه‌

رۆژێ دوای شانۆی به‌ناو هەڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماریی و شوڕاكانی ڕژیم، ئیدارەی ئەماکێنی شاری بانە هەڵیان ...

پاسخ دهید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

%d وب‌نوشت‌نویس این را دوست دارند: