ئارشیو

بایكۆتی به‌ربڵاوی به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ شاری مه‌ریوان

هه‌واڵی گه‌یشتوو له‌ شاری مه‌ریوان باس له‌ به‌شداریی نه‌كردنی خه‌ڵك له‌ شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم و بایكۆتی به‌ربڵاوی ئه‌م گاڵته‌جاڕه‌ له‌مشاره‌ ده‌كه‌ن. ئه‌و وێنانه‌ی كه‌ له‌ شوێنه‌كانی ده‌نگدان له‌ شاری مه‌ریوان به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ نیشان ده‌دات كه‌ هه‌ڵبژاردنی به‌ناو سه‌رۆك كۆماری و شوڕاكانی ڕژیم له‌گه‌ڵ سه‌رنج نه‌دان و به‌شداریی نه‌كردنی به‌ربڵاوی خه‌ڵكی ئه‌مشار به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه‌. به‌جۆرێك كه‌ شوێنه‌كانی ده‌نگدان له‌ قه‌رباڵغترین ...

زورتر بخوینه‌وه

ته‌بلیغاتی نمایشی بژارده‌كان بۆ ڕاكێشانی خه‌ڵك بۆ به‌رده‌م سندووقه‌كان له‌ كرماشان

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی گوڵان كه‌ دوایین مۆڵه‌ت بۆ ته‌بلیغاتی هه‌ڵبژرادن بوو، ستادی ته‌بلیغاتی “حه‌سه‌ن ڕووحانیی” و “ئیبراهیم ڕه‌ئیسی” و هه‌روه‌ها كاندیداكانی شوڕای شار له‌ هه‌ر ئامرازێك بۆ ڕاكێشانی خه‌ڵك و گه‌رم كردنی ته‌نووری هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌ڵك وه‌رده‌گرن. ستاده‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی خواردن و هه‌روه‌ها دانی پووڵ به‌ خه‌ڵك به‌مه‌به‌ستی ته‌بلیغ بۆ كاندیداكان، هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه‌ خه‌ڵك ...

زورتر بخوینه‌وه

به‌شداری نه‌كردنی خه‌ڵكی شاری سنه‌ له‌ گاڵته‌جاڕی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری له‌ شاری سنه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رنج نه‌دان و بێ بایه‌خی خه‌ڵك به‌ڕه‌وڕوو بووه‌ته‌وه‌. چه‌ندین وێنه‌ كه‌ له‌ شوێنه‌كانی ده‌نگدان له‌وانه‌، مه‌دره‌سه‌ و ده‌بیرستانه‌كانی “ڕه‌جایی”، “به‌هه‌شتی”،”هه‌یئه‌ت ئۆمه‌نای خه‌یام”، “جه‌ماران” و “مه‌دره‌سه‌ی مه‌لا ڕه‌حیم فه‌هیم و عه‌بدولغه‌فار ئه‌رجۆمه‌ندی”، “مه‌دره‌سه‌ی دارۆلقورئان”، “مه‌دره‌سه‌ی وكیل” و “ناوه‌ندی بێهداشتی له‌ چوارای چوارباغ”، “ده‌فته‌ری فه‌ننی”، “حاجی ئاوا”، “غه‌فوور”، “كتێبخانه‌ی گشتیی” له‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

ڕاگه‌یاندنی دژ به‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی خه‌ڵكی شاری سه‌قز له‌ ڕۆژی هه‌ینی

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئیداره‌ی وه‌رزش و جه‌وانانی شاری سه‌قز له‌ ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندێك و ڕاگه‌یاندنی به‌ هێزی ئینتزامیی، دوای له‌م هێزانه‌ كردووه‌ كه‌ پێش به‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار به‌ بیانووی چوون بۆ شاخ و شاخه‌وانی له‌ ڕۆژی هه‌ینی بگرێت. به‌پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، ئیداره‌ی وه‌رزش و جه‌وانانی شاری سه‌قز داوای له‌ هێزه‌ ئینتزامییه‌كان كردووه‌ كه‌ ڕۆژی هه‌ینی ...

زورتر بخوینه‌وه

به‌شداری نه‌كردنی خه‌ڵك له‌ شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم له‌ كامیاران

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌ناو سه‌رۆك كۆماری و شوڕاكانی ڕژیم له‌ شاری كامیارن له‌گه‌ڵ سه‌رنج نه‌دانی زۆری خه‌ڵك به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه‌. به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، ژوماره‌یه‌ك له‌ هێزه‌ لیباس شه‌خسییه‌كان له‌به‌رده‌م شوێنه‌كانی ده‌نگدان حوزووریان بووه‌. به‌ پێی ڕاپۆرته‌ گه‌یشتووه‌كان ژوماره‌یه‌كی كه‌م له‌ خه‌ڵك له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شداریان كردووه‌ و زۆربه‌ی خه‌ڵك له‌م ڕۆژه‌دا به‌مه‌به‌ستی به‌شداریی نه‌كردنی له‌ گاڵته‌جاڕی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماریی ...

زورتر بخوینه‌وه

بێ ڕه‌ونه‌قی شانۆی هه‌ڵبژاردنی ڕژیم له‌ شاری كرماشان

هه‌واڵی گه‌یشتوو له‌ شاری كرماشان باس له‌ بێ ڕه‌ونه‌قی شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم و به‌شداریی نه‌كردنی خه‌ڵك له‌م گاڵته‌جاڕه‌ ده‌كات. به‌ پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه‌ هه‌تا سه‌عات ١٢ به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، خه‌ڵكی شاری كرماشانیش به‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م له‌م به‌ناو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری و شۆراكان به‌شدارییان كردووه‌ و زۆربه‌ی خه‌ڵك ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌یان بایكۆت كردووه‌. به‌جۆرێك كه‌ خه‌ڵك زۆر كه‌م چوونه‌ته‌ به‌رده‌م سندووقه‌كانی ...

زورتر بخوینه‌وه

هوشداری نوێنه‌رانی ئۆرووپا سه‌باره‌ت به‌ ته‌زویربوونی هه‌ڵبژرادنه‌كان له‌ ئێران

زیاد له‌ ١٥٦ كه‌س له‌ نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی ئۆرووپا ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی گوڵان، له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌كه‌وه‌ له‌ سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماریی له‌ ئێران، ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌یان به‌ “نا دێمۆكراتیك”، “نا عادڵانه‌” و “ته‌زویر”ی دایه‌ قه‌ڵه‌م. له‌م به‌یانییه‌ وێڕای ئاماژه‌ به‌ فه‌زای سیاسیی ئێران و ڕێگه‌ی هه‌ڵبژرادنه‌كانی سه‌رۆك كۆماریی كه‌ هه‌تا ئێستا گرتوویه‌ته‌ به‌ر، ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ كه‌ “هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ ئێران ئازاد ...

زورتر بخوینه‌وه

نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گوڕان ماڵ ئاوایی له‌ ژیان كرد

شوڕش حاجی وته‌بێژی ڕه‌سمیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٢٩ی مانگی گوڵان، نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ماڵ ئاوایی له‌ ژیان كردووه‌. نه‌وشیروان مسته‌فا، ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و جێگری پێشووی سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ ته‌مه‌نی ٧٣ ساڵیدا، كاتژمێر ٨ی به‌یانیی ڕۆژی هه‌ینی له‌ شاری سلێمانی ماڵ ئاوایی له‌ ژیان كرد. ...

زورتر بخوینه‌وه

ده‌ستپێكی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری و شوڕاكان له‌ ئێران

دوازده‌هه‌مین ده‌وری هه‌لبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئێران، هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی شوڕاكان و میان ده‌وره‌یی مه‌جلیسی شوڕای ئیسلامیی، له‌ كاتژمێر ٨ی به‌یانیی ڕۆژی هه‌ینی به‌ كاتی تاران ده‌ستی پێكردووه‌. وته‌بێژه‌ی شوڕای نیگه‌هبان ڕایگه‌یاند، “به‌هۆی گرینگبوونی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریی” بژاردنی ده‌نگی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ به‌ر له‌ بژاردنی ده‌نگی هه‌ڵبژاردنه‌كانی شوڕاكان و میان ده‌وره‌یی مه‌جلیس ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌گه‌ر هیچ كام له‌ پاڵێوراوه‌كان نه‌توانن ٥٠ له‌سه‌دی ...

زورتر بخوینه‌وه