ئارشیو

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی یه‌كێك له‌ شیركه‌ته‌ نه‌وتییه‌كان له‌ ئیلام

سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی یه‌كێك له‌ شیركه‌ته‌ نه‌وتییه‌كانی ئیلام له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی هه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه‌. كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه‌، له‌ ٤ مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ هه‌قده‌ست و جه‌ژنانه‌ی كرێكارانی په‌یمانیی په‌رداخت نه‌كراوه‌، به‌م بۆنه‌وه‌ ئه‌م كرێكارانه‌ و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌ بارودۆخێكی خراپدان. ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی هه‌قده‌ستی ٤ مانگ و هه‌روه‌ها بیلاته‌كلیفی پیشه‌ییان له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی “مێهران” له‌ ئیلام ...

زورتر بخوینه‌وه

ئازادكرانی محه‌ممه‌د سدیق كه‌بوودوه‌ند بو شێوه‌ی كاتی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٢٢ی مانگی گوڵان، محه‌ممه‌د سدیق كه‌بوودوه‌ند، سه‌رۆكی ڕێكخراوی پشتیوانی له‌ مافی مرۆڤی كوردستان دوای ته‌حه‌مولی ١٠ ساڵ زیندان به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ ئازاد كرا. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا ناوه‌ندی دیمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان له‌ ڕێی به‌یانییه‌یه‌كه‌وه‌ ئازادكرانی ناوبراوی پیرۆزبایی وتووه‌ و خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ پێشێل كردنی مافی مرۆڤ له‌ ئێران بوو. محه‌ممه‌د سدیق كه‌بوودوه‌ند له‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

سه‌رنج نه‌دانی خه‌ڵكی شار سه‌قز به‌ ته‌بلیغاتی هه‌ڵبژاردن

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی گوڵان، نمایشی ته‌بلیغلاتی هه‌ڵبژاردن، له‌ له‌گه‌ڵ سه‌رنج نه‌دانی خه‌ڵكی شاری سقز به‌ره‌وڕوو بووه‌وه‌. به‌پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، دوای هه‌ڵواسنی پۆستره‌ ته‌بلیغاتییه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌ شوێنه‌ جۆراوجۆره‌كانی ئه‌مشاره‌، ئه‌م پۆسترانه‌ له‌ لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ دڕێندرا. ئه‌م هه‌وڵه‌ی خه‌ڵكی شاری سه‌قز له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ به‌ پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه‌ له‌ ناوه‌وه‌ به‌ ده‌ستمان ده‌گه‌ن، له‌ شار و ...

زورتر بخوینه‌وه

ناڕه‌زایه‌تیی به‌شێك له‌ ژنانی سلێمانی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، شۆفیره‌ ژنه‌كانی سلێمان بە زیاتر لە ١٠٠ ئۆتۆمبێله‌وه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ كتێبێك كه وه‌رگێڕدراوه‌ته‌ سه‌ر كوردی به‌ ناوی حه‌رام بوونی شۆفیری ژنان هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان. له‌م كتێبه‌دا هاتووه‌ كه‌ شۆفیری ژنان حه‌رامه‌ و به‌ پاساوی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پیاوێكی نامه‌حره‌م له‌ ته‌نیشتیانه‌وه‌ سوار ده‌بێ تووشی نه‌زه‌ری خراپ ده‌بن. زیاتر له‌ سه‌د ژن به‌ ماشینه‌كانیانه‌وه‌ هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان ...

زورتر بخوینه‌وه

مه‌ترسی گیان له‌ده‌ستدانی سه‌دانی هه‌زار منداڵ له‌ سوومالی

به‌ میلیۆن كه‌س له‌ سوومالی به‌ ده‌ست به‌دخۆراكیی‌ ده‌ناڵێنن، ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هوشداری ده‌دات كه‌ مه‌رگ به‌ هۆی برسێتییه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌م كه‌سانه‌ ده‌كات به‌ تایبه‌ت منداڵان. ئێستا ماوه‌ی دووساڵه‌ كه‌ له‌ به‌شێكی گه‌وره‌ی ئه‌م وڵاته‌ باران نابارێت. به‌م پێیه‌ ئه‌م وڵاته‌ قه‌یران لێدراوه‌ی قاڕه‌ی ئافریقا ڕووبه‌ڕووی قات و قڕییه‌كی گه‌وره‌ له‌ چاو ساڵی ٢٠١١ بووه‌ته‌وه‌. له‌و ساڵه‌دا زیاد له‌ ٢٥٠ هه‌زار ...

زورتر بخوینه‌وه

دۆزینه‌وه‌ی گۆڕێكی به‌ كۆمه‌ڵ له‌ پارێزگای ئه‌نبار

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، لایه‌نه‌ پێوه‌ندیداره‌كانی پارێزگای ئه‌نبار، گۆڕێكی به‌ كۆمه‌ڵیان دۆزیه‌وه‌ كه‌ پڕ بووه‌ له‌ ته‌رمی هاوڵاتی و سه‌ربازی عێراقی كه‌ به‌ ده‌ستی داعش كوژراون. به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌ی شه‌هیدان له‌ پارێزگای ئه‌نبار رایگه‌یاندووە،‌ پێده‌چێت ئه‌و عیراقییانه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٥ و دوای گرتنى ئه‌مشاره‌‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ كوژرابێتن.

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی هه‌مدیسانه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندانی دامه‌زراوه‌ی كاسپییه‌ن

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ زه‌ره‌رمه‌ندانی دامه‌زراوه‌ی كاسپییه‌ن بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی سه‌رمایه‌كانیان له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌. ناڕازییان به‌ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ له‌ شه‌قامی “میرداماد”ی تاران، سه‌باره‌ت به‌ به‌شداری بانكی ناوه‌ندی ڕژیم له‌ په‌روه‌نده‌ی دزینی پاره‌ی زه‌ره‌مه‌ندان و هه‌روه‌ها سه‌رنج نه‌دانی ده‌وڵه‌ت به‌ خواسته‌كانیان، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی. ناڕازییان چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ریش له‌ڕێی به‌ڕێوه‌بردنی ...

زورتر بخوینه‌وه

بریندار بوونی ٨ ئاگر كوژێنه‌وه‌ به‌هۆی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ له‌ پاساژی ڕێزوان

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌، به‌رپرسی گشتی سازمانی ئاگر كوژێنه‌وه‌ و خزمه‌تگوزاری ئیمه‌نی شاره‌داری ئه‌هه‌واز، باسی له‌ بریندار بوونی ٨ ئاگر كوژێنه‌وه‌ و كاسبكارێك به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له‌ پاساژی ڕێزوانی ئه‌هواز كرد. به‌ وته‌ی ناوبراو، ئاگر گرتنی پاساژی ڕێزوانی ئه‌هواز دوای چوار سه‌عات هه‌وڵی مه‌ئموورانی ئاگر كوژێنه‌وه‌ كونتڕۆڵ كرا. ناوبراو ڕایگه‌یاند ئه‌م ڕووداوه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕویدا و‌ له‌م ڕووداوه‌دا به‌ ته‌واوی دووكانه‌كانی ئه‌م شوێنه‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

بارودۆخی خراپی ئیسماعیل عه‌بدی

به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی پێنجشه‌ممه‌، “ئیسماعیل عه‌بدی” موعه‌لیمی به‌ندكراو و ئه‌ندامی باڵای كانوونی سێنفی موعه‌لیمان له‌ تاران، له‌ ١٣هه‌مین رۆژی مانگرتن له‌ خواردنه‌كه‌یدا له‌ زیندانی ئێوین، تووشی هاتنه‌ خواره‌وه‌ی فشاری خوێن و چه‌ندین نه‌خۆشی دیكه‌ بووه‌. به‌ پێی راپۆرتی “كه‌مپه‌ینی نێونه‌ته‌وه‌یی مافی مرۆڤی له‌ ئێران”، ئیسماعیل عه‌بدی له‌ ماوه‌ی مانگرتن له‌ خواردندا به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كێشی دابه‌زیوه‌ و به‌رپرسانی زیندانی ...

زورتر بخوینه‌وه