ئارشیو

به‌ڕێوه‌چوونی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی جه‌عفه‌ر عه‌زیمزاده‌ و شاپوور ئێحسانی ڕاد

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوكان، كاتژمێر ١٠ و ٣٠ ده‌قه‌ی به‌یانیی دووشه‌ممه‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ی “جه‌عفه‌ر عه‌زیمزاده‌” و “شاپوور ئێحسانی ڕاد” له‌ ئۆستانی مه‌ركه‌زی به‌ڕێوه‌چوو. به‌وته‌ی “محه‌ممه‌د عه‌لی جێدارییه‌ فرووغی” پارێزه‌ری ئه‌م دوو هه‌ڵسووڕاوه‌ كرێكارییه‌، له‌م دادگایه‌ بۆ جارێكی دیكه‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌و تۆمه‌تانه‌ی كه‌ درابووه‌ پاڵ ئه‌م دوو هه‌ڵسووڕاوه‌ كرێكارییه‌ له‌وانه‌، “ته‌بلیغ له‌دژی نیزام” و “پیلانگێری له‌دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی” كه‌ پێشتر به‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران له‌ وێنێزۆئێلا

هه‌زاران كرێكار له‌ وێنێزۆئێلا، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای كڕین و چوونه‌سه‌ره‌ه‌ی ئاوسان، ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی “كاڕاكاس” و باقی شاره‌كانی ئه‌م وڵاته‌. له‌م كۆبوونه‌وه‌دا هێزه‌كانی دژه‌ شۆڕش و پۆلیس له‌گه‌ڵ ناڕازییان تێكهه‌ڵچوون. توانای كڕینی كرێكاران له‌ وێنێزۆئێلا له‌ژێر كاریگه‌ری ئاوسانی ١٠٠ له‌سه‌دی ئه‌م وڵاته‌ی ئه‌مریكای لاتین قه‌راری گرتووه‌. هاوپه‌یمانه‌تی ئۆپۆزۆسیۆنی وێنێزۆئێلا، ٩٦، پێشنیاری “نیكۆلاس مادۆرۆ”یان بۆ پێكهێنانی ده‌سته‌ی ...

زورتر بخوینه‌وه

گیان له‌ده‌ستدانی ده‌یان كه‌س به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی وه‌با له‌ یه‌مه‌ن

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی یۆرۆنیوز، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی وه‌با له‌ وڵاتی شه‌ڕلێدراوی یه‌مه‌ن، لانیكه‌م ٣٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. به‌ پێی ڕاگه‌یاندنی ڕێكخراوی جیهانیی بێهداشت، حاڵه‌ته‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی وه‌با له‌ ٩ پارێزگای ئه‌م وڵاته‌ دیتراوه‌ و له‌ ماوه‌ی ١١ ڕۆژی ڕابردوودا، دوو هه‌زار و ٢٢ حاڵه‌تی گوماناوی تووش بوون به‌ وه‌با شناسایی كراوه‌. هۆكاری سه‌ره‌كیی تووش بوون به ‌وه‌با، كه‌ڵك وه‌رگرتن ...

زورتر بخوینه‌وه

ته‌قینه‌وه‌ی كه‌نار جادده‌یی له‌ هه‌رات

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی گوڵان، پۆلیسی “هه‌رات” له‌ ڕۆژئاوای ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاند كه‌ حه‌وت كه‌سی مه‌ده‌نیی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی كه‌نارجادده‌یی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، له‌ ئه‌نجامی وێكه‌وتنی ئۆتۆمبێلێك له‌گه‌ڵ بۆمبێكی كه‌نار جادده‌یی كه‌ له‌وه‌ پێش له‌ ئاوایی “خه‌م خه‌ربه‌ند” چێنرابوو، تێكرای سه‌رنشینه‌كانی له‌وانه‌ منداڵێك گیانیان له‌ده‌ستدا. به‌ پێی ئاماری نووسینگه‌ی هه‌یئه‌تی یارمه‌تی گه‌یاندنی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه‌ ژوماره‌ی قوربانیانی مه‌ده‌نیی له‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی دووباره‌ی كرێكارانی مه‌عده‌نی ئێسفه‌ند قێ

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی گوڵان، كرێكارانی مه‌عده‌نی “ئیسفه‌ند قێ” له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ سه‌رنج نه‌دانی كارفه‌رما به‌ بارودۆخی سه‌همه‌كانیان بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی “ئاره‌زوویه‌” كۆبوونه‌وه‌. به‌ پێی ڕاپۆرتێكی هه‌واڵنێریی ئیلنا، له‌ ساڵی ١٣٧١ سه‌هامی مه‌عده‌نه‌كانی “كرۆمیتی ئێسفه‌ند قێ” كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین مه‌عده‌نه‌كانی كرۆمیتی ئێران دێته‌ ئه‌ژمار، له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی سه‌نعه‌ت و مه‌عده‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌و كات، له‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی ئاموزشیارانی نێهزه‌تی سه‌واد ئامووزی

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی گوڵان، ئاموزشیارانی نێهزه‌تی سه‌واد ئامووزی بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بیلاته‌كلیفی بارودۆخی دامه‌زراندنیان، له‌ به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و بارهێنانی ڕژیم كۆبوونه‌وه‌. ناڕازییان ده‌ڵێن، سه‌ره‌ڕای په‌سه‌ند كرانی “گه‌ڵاڵه‌ی جه‌زب” له‌ مه‌جلیس له‌ مانگی خه‌رمانانی پاره‌كه‌، هێشتا ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هاتووه‌ و ئه‌وان له‌ئاست هه‌ڵاواردن له‌ ژێرخانی بارهێنان ناڕازیین. چوونكه‌ به‌ سه‌رنج دان به‌ پێشینه‌ی ده‌رس دانه‌وه‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌رچووانی بواره‌كانی مۆهه‌ندیسی

به‌یانیی سێشه‌ممه‌ ژوماره‌یه‌ك له‌ ده‌رچووانی بواره‌كانی بۆهه‌ندیسی، له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازییان كه‌ زیاد له‌ ٢٠٠ كه‌س ده‌بوون، له‌دژی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری ده‌رچووانی زانكۆكان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه‌. ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌دا ڕایانگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ زیاد له‌ سێ ساڵه‌ له‌ بواره‌ جۆراوجۆره‌كانی مۆهه‌ندیسی ده‌رچوون، به‌ڵام هه‌تا ئێستا سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراندنیان هیچ هه‌نگاوێك هه‌ڵنه‌گیراوه‌ و هه‌روا بێكار و ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی خۆێندكارای زانكۆی یه‌زد

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی گوڵان، خوێندكارانی زانكۆی یه‌زد له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ له‌خواره‌وه ‌بوونی ئاستی كه‌یفییه‌تی غه‌زاكانی سێلف سرویسی ئه‌م زانكۆیه‌ كه‌ چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ببووه‌ هۆی مه‌سمووم بوونی سه‌دان خوێندكار، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. خوێندكارانی زانكۆی یه‌زد له‌ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ له‌ حه‌ساری سێلف سرویسی ئه‌م زانكۆیه‌ و وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی ناڕه‌زایه‌تیی له‌وانه‌، “وه‌زیری بێ لیاقه‌ت ئێستعفا ئێستعفا”، خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی كاربه‌ده‌ستان به‌ كێشه‌وگرفته‌كانیان ...

زورتر بخوینه‌وه

نه‌درانی هه‌قده‌ستی كرێكارانی شاره‌داریی چه‌رام و به‌نده‌رعه‌باس

به‌ پێی ڕاپۆرتێكی هه‌واڵنێریی ئیلنا، كرێكارانی شاره‌داریی “چه‌رام” له‌ كۆهگیلویه‌ و بۆیرئه‌حمه‌د و كرێكارانی شاره‌داریی به‌نده‌رعه‌باس ماوی ١١ مانگ ده‌بێ كه‌ هیچ هه‌قده‌ستێكیان نه‌دراوه‌تێ. به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كرێكارانی شاره‌داریی “چه‌رام” ماوه‌ی ٦ مانگه‌ هه‌قده‌سته‌كانیان پێنه‌دراوه‌، له‌م ماوه‌یه‌شدا بیمه‌كانیان نه‌كراوه‌ته‌ حیسابی ته‌ئمینی ئیجتماعی و هه‌ر ئه‌مه‌ش كێشه‌وگرفتێكی زۆری بۆ ئه‌وان و بنه‌ماڵه‌كانیان پێكهێناوه‌. هه‌روه‌ها بڕی ٥ مانگ هه‌قده‌ست و مه‌زایا كرێكارانی ...

زورتر بخوینه‌وه