ئارشیو

بۆ ڕێزگرتن لە ساڵیادی گیانبەختکردنی فەرزاد کەمانگەر و هاوبەندەکانی

ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی مانگی گوڵان، به‌رابه‌ره‌ لەگەڵ حەوتەمین ساڵیادی گیانبەختکردنی ” فەرزاد کەمانگەر” و هاوبەندەکانی، ” شیرین عەلەم هولی”، “فەرهاد وەکیلی”، “عەلی حەیدەریان” و” مێهدی ئیسلامیان” کە ڕژیمی ئیسلامیی، لە بەرەنەیانی ڕۆژی ١٩ی مانگی گوڵانی ساڵی ١٣٨٩ لە زیندانی ئێوین ئێعدامی کردن. ئێعدامی جەنایەتکارانەی ئەم خۆشەویستانە لە بارودۆخێکدا بەڕێوەچوو کە شەپۆلێک لە ناڕەزایەتیی لە ئاستی ئێران و جیهان لەدژی دەرکرانی ...

زورتر بخوینه‌وه

گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ شاری ئیلام

کرێکارێکی دانیشتووی شاری ئیلام لە کاتی کارکردن لە بینایەک لە یەکێک لە شەقامە سەرکییەکانی ئەمشارە بە هۆی رووخانی بیناکەوه‌ گیانی لەدەستدا. هه‌واڵنێریی “ئیرنا” وێڕای پشتڕاست کردنەوەی هەواڵی ڕووخانی بینایەک و گیان لەدەستدانی کرێکارێک ڕایگه‌یاند، ڕووخانی نایاسایی بینایەکی نیشتەجێبوون لە شەقامی تەختی، بوو به هۆی ئەوە کرێکاڕیک گیانی لەدەست بدا. هەر لەم پێوه‌نده‌دا، ڕۆژی هەینیش، کرێکارێک بە ناوی “مەسعوود شێر محەممەدی” ...

زورتر بخوینه‌وه

قه‌ده‌غه‌كرانی هاتووچۆ له‌ ١٦ گوندی ئامه‌د له‌ توركییه‌

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ده‌ڵه‌تی توركییه‌ له‌ ١٦ گوندی سه‌ر به‌ پارێزگای ئامه‌د، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆكردنی راگه‌یاندووه‌. والی پارێزگای ئامه‌د له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ لە ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی بڵاویکردوەتەوە، رایگه‌یاندووه‌ به‌ ئامانجی ئه‌نجامدانی ئۆپڕاسیۆن له‌دژی گه‌ریلاكانی سه‌ر به‌پارتی كرێكارانی كوردستان “په‌كه‌كه‌” له‌ ١٦ گوندی سه‌ر به‌ناوچه‌كانی “لیجه‌” و “هانی”ی سه‌ر به‌ پارێزگای ئامه‌د قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ راگه‌یه‌ندراوه‌. به‌ پێی ڕاپۆرتێكی دیكه‌ هه‌ر له‌م ...

زورتر بخوینه‌وه

خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی به‌ هه‌زاران كرێكار له‌ فه‌ڕانسه‌

به‌ پێی ڕاپۆرتێكی هه‌واڵنێریی یۆرۆنیوز، هه‌زاران كرێكاری فه‌ڕانسه‌ویی هاوكات له‌گه‌ڵ جێژنی سه‌ركه‌وتنی “ئێمانۆئێل مه‌كررۆن” له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماریی ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان هه‌تا له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی ئێخراج سازیی ناوبراو دژایه‌تی بكه‌ن. “ئێمانۆئێل مه‌كررۆن” له‌ ئاماده‌كردنی گه‌ڵاڵه‌ی گۆڕینی یاسای كار ڕۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بوو و له‌ به‌رپرسایه‌تیی وه‌زیری ئابووریدا پشتیوانی له‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ كردووه‌. سه‌رۆك كۆماری نوێ فه‌ڕانسه‌ به‌نیازه‌ به‌ڕه‌چاوكردنی زنجیره‌یه‌ك سیاسه‌تی ڕیازه‌تی ئابووریی دیكه‌، ...

زورتر بخوینه‌وه

به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری له‌ كۆره‌ی باشوور

دوای‌ چه‌ند هه‌فته‌ به‌سه‌ر بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی گوڵان، هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ له‌كۆره‌ی‌ باشوور به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هاوڵاتیانی كۆره‌، سه‌رۆكێكی‌ نوێ‌ هه‌ڵده‌بژێرن ‌و وڵات له‌ بێ‌ سه‌رۆكی‌ ده‌ربازده‌كه‌ن. له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا پێنج بژارده‌ ڕکابەری دەکەن. بەپێی نوێترین راپرسییەکان رکابەری لەنێوان “لێ‌ مۆن جای‌ ئین” له‌ پارتی‌ دێمۆكرات ‌‌و “ئاهێن چیۆل سو” له‌ پارتی‌ “خه‌ڵكی‌ میانڕه‌و” دایه‌. به ‌گوێره‌ی‌ راپرسییه‌كان پێشبینی‌ ده‌كرێت كه‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

خنكانی سه‌دان كۆچبه‌ر له‌ ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌

به‌پێی ڕاپۆرتێكی هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز و له‌سه‌ر زاری ڕزگاربووانێك كه‌ له‌ لێواره‌كانی لیبی خۆیان گه‌یاندووه‌ته‌ ئیتالیا، زیاد له‌ ٢٠٠ كۆچبه‌ر له‌ دوایین ڕۆژه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌ ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌ خنكاون. كاربه‌ده‌ستانی گاڕدی لێواره‌كانی ئیتالیا و لیبی ده‌ڵێن، ده‌وری حه‌وت هه‌زار و ٥٠٠ كه‌سیان له‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌وه‌ ڕزگار كردووه‌. دوو گرووپ له‌ ڕزگاربووان به‌ ڕێكخراوه‌كانی پێڕاگه‌یشتنیان ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ سه‌دان كه‌س به‌ر له‌وه‌یه‌كه‌ تیمه‌كانی ...

زورتر بخوینه‌وه

دوو ته‌قینه‌وه‌ی خوێناوی له‌ به‌غدا

لە ئه‌نجامی دوو تەقینەوە لە باكوور و باشوری شاری بەغدا، ٢ كەس گیانیان له‌ده‌ستدا و ٨ کەسی دیكەش برینداربوون. به‌وته‌ی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی عێراق، شەوی یه‌كشه‌ممه‌ له‌سه‌ر دووشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی گوڵان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو لە ناوچەیەكی بازرگانی قەزای تارمییە لە باكوری بەغدا، دوو كەس گیانیان له‌ده‌ستدا و ٥ كه‌سی دیكەش به‌ سه‌ختی بریندار بوون. ناوبراو ڕاشیگەیاند، له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی ڕۆنی نه‌باتی قوو

به‌ پێی ڕاپۆرتێكی هه‌واڵنێریی ئیلنا، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی گوڵان زیاد له‌ ١٠٠ كه‌س له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی “ڕۆنی نه‌باتی قوو” له‌ سه‌عات ٩ی به‌یانییه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌عاون، كار و خۆشبژیوی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستیانداوه‌ته‌ كۆبوونه‌وه‌. ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ئاست نه‌دارانی هه‌قده‌ست و مه‌زایای مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی پاره‌كه‌ و مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ و هه‌روه‌ها به‌شێك له‌ جێژنانه‌ی ساڵی ڕابردوویان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ زیاد ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی چه‌وه‌نده‌ركارانی ده‌شتی مۆغان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ژوماره‌یه‌ك له‌ چه‌وه‌نده‌ركارانی “ده‌شتی مۆغان” له‌ به‌رامبه‌ر ڕێكخراوی به‌رنامه‌ڕێژی و بوودجه‌ی ڕژیم له‌ تاران كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به‌ بارودۆخی كاریان بوون. ناڕازییان له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی چه‌ندین پلاكارد به‌ ناوه‌ڕۆكی “ئێمه‌ چه‌وه‌نده‌ركارانی ده‌شتی مۆغان شه‌ش مانگ ده‌بێ كه‌ بیلاته‌كلیفن”، “كوا ده‌وڵه‌تی ته‌دبیر و ئۆمید”، “كوا چاكسازیی” و “خه‌ساره‌تی چه‌وه‌ونده‌ركاران ده‌بێ بدرێت”، خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ...

زورتر بخوینه‌وه