ئارشیو

خەڵکی یەمەن له‌ نێوان شەڕی دوو کۆنەپەرستی ئیسلامیدا

شەڕی نێوخۆیی یەمەن چۆتە نێو سێهەم ساڵی خۆیەوە. ئەگەرچی ئەم شەڕە ماڵ ویرانکەرە، ڕیشەی لە ناکۆکی و کێشمەکێشی کۆنی نێو کۆمەڵگای یەمەن دایە و یەکێک لە ئاکامەکانی شکستی ڕاپەڕینی خەڵکی ئەم وڵاتە لەدژی دیکتاتۆڕی “عەلی عەبدوولا ساڵح” سەرۆک کۆماری پێشودایە، بەڵام ئه‌مرۆكه‌ ئەوە کۆماری ئیسلامی شیعەی ئێرانه‌ لە لایەک و حکومەتی ئیسلامی سوننی عەرەبستانی سعودی‌ لە لایەکی دیکەوه‌ کە بوونەتە ...

زورتر بخوینه‌وه

داخرانی چوار به‌شی سورییه‌ به‌سه‌ر فڕۆكه‌ ئه‌مریكاییه‌كان

به‌ پێی ڕاپۆرتی “ڕۆیتێرز” ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی مانگی گوڵان، نێرده‌ی تایبه‌تی ڕوسییه‌ بۆ وتووێژه‌كانی ئاشتی سورییه‌ له‌ ئاستانه‌، پێته‌ختی قه‌زاقێستان ڕایگه‌یاند كه‌ چوار به‌شی سورییه‌ به‌سه‌ر فڕۆكه‌ ئه‌مریكاییه‌كانی داخرا. ئه‌م ناوچانه‌ بریتین له‌ ئێدله‌ب، چه‌ند به‌شێكی حه‌ڵه‌ب، لازێقییه‌ و حۆمس. فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئامریكا و هاوپه‌یمان به‌ ڕێبه‌ری ئامریكا ئیزنی فڕینیان له‌م چوار ناوچه‌ نییه‌. سه‌رۆكی هه‌یئه‌تی ڕووسی له‌ ئاستانه‌ ڕایگه‌یاند ...

زورتر بخوینه‌وه

ژماره‌ی قوربانیانی هێرشه‌كانی بوكوحه‌رام له‌ ده‌ورووبه‌ری ده‌ریاچه‌ی چاد

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی “فه‌ڕانسه‌” ڕۆژی هه‌ینی له‌ ئه‌نجامی سێ هێرشی جیاجیای تاقمی ئیسلامگه‌رای بوكوحه‌رام له‌ ناوچه‌ی ده‌ریاچه‌ی چاد، لانیكه‌م ١٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، دوو هێرشی خۆكووژی ئه‌م تاقمه‌ له‌ باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی نیجێرییه‌ ڕوویدا كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ٥ كه‌س گیانی له‌ده‌ستدا و ٦ كه‌سیش برینداربوون. به‌ پێی ڕاپۆرتی پۆلیسی ناوخۆیی دوو كه‌سی خۆكووژ كه‌ پشتێنه‌ی خۆكووژییان پێ ...

زورتر بخوینه‌وه

ته‌قینه‌وه‌ له‌ یه‌كێك له‌ بازاڕه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار

له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكووژی له‌ یه‌كێك له‌ بازاڕه‌كانی ناوه‌ندی قه‌زای حه‌دیسه‌ی ڕۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار ٥ كوژرا و برینداری لێكه‌وته‌وه‌. ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی مانگی گوڵان، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكووژی له‌ بازاڕی كۆنی قه‌زای حه‌دیسه‌ ڕوویدا و له‌ ئه‌نجامدا دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. لە لایەکی دیكه‌وه‌ سەرچاوەیەکی ئەمنی پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند، لە تەقینەوەکەدا ٥ کەس کوژراون و شەش ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی مه‌عده‌نی مه‌نگه‌نێز و نارچی قوم

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كرێكارانی مه‌عده‌نی مه‌نگه‌نێز و نارچی قوم له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ئاستی له‌ خواره‌وه‌ی هه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها بۆ پشتیوانی له‌ كرێكارانی مه‌عده‌نی ئازادشه‌هری گۆلستان ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌. كرێكارانی مه‌عده‌نی مه‌نگه‌نێز و نارچی قوم كه‌ له‌ بارودۆخێكی خراپتر له‌ چاو مه‌عده‌نی ئازادشه‌هر دان‌ ده‌ڵێن، ئه‌وان له‌ قوڵایی ٣٠٠ مێتری زه‌وی له‌ بارودۆخێكی زۆر ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگییان له‌ پاركی لاله‌ بۆ پشتیوانی له‌ ئیسماعیل عه‌بدی

به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی‌ ١٥ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له‌ فه‌رهه‌نگییان له‌ تاران، به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ پاركی لاله‌، پشتیوانی خۆیان له‌ مووعه‌لیمی به‌ندكراو “ئیسماعیل عه‌بدی” ڕاگه‌یاند. له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، فه‌رهه‌نگییان به‌ كۆمه‌ڵ سروودی یاری ده‌بێستانییان خوێنده‌وه‌ و وێڕای پشتیوانی له‌ خواسته‌كانی “ئیسماعیل عه‌بدی” و مه‌حكووم كردنی سیاسه‌تی به‌ چاوی ئه‌منییه‌تیی دیتنی چالاكی پیشه‌یی و مه‌ده‌نی فه‌رهه‌نگییان، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئیسماعیل ...

زورتر بخوینه‌وه

تێكهه‌ڵچوونی بنه‌ماڵه‌كان و كرێكارانی مه‌عده‌نی یۆرت له‌گه‌ڵ مه‌ئموورانی ڕژیم

ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی مانگی گوڵان، بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانی گیر خواردوی و كرێكارانی مه‌عده‌نی یۆرت له‌ ئوستانی گۆلستان له‌گه‌ڵ مه‌ئموورانی یه‌گانی تایبه‌ت تێكهه‌ڵچوون. به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی حكومه‌تی “ئیلنا” هێزه‌كانی یه‌گانی تایبه‌ت، به‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردن بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانی گیرخواردوو ده‌یانویست به‌ر به‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌وان‌ بگرن، كه‌ له‌ نێوانیاندا تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا. شایانی باسه‌ له‌ كاتی ڕوودانی ئه‌م حادیسه‌یه‌، بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانی گیرخواردوو و كرێكارانی مه‌عده‌ن، ...

زورتر بخوینه‌وه

گوشار بۆسه‌ر هاوڵاتییانی به‌هایی و پلۆمپی دووكانه‌كانیان له‌ شاهین شار

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری حكوومه‌تی “هێرانا”، له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی دواییدا، مه‌ئموورانی ئینتزامی رژیم به‌ هه‌ڵكووتانه‌ سه‌ر شوێنی كاسبی و دووكانی ١٨ كه‌س له‌ هاوڵاتییانی به‌هایی له‌ “شاهین شار”ی ئۆستانی “ئیسفه‌هان”، ده‌ستیان كرد به‌ پلۆمپ و داخستنی شوێنی كار و كاسبییان. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ ماوی رۆژانی رابردوودا مه‌ئموورانی ئیداره‌ی ئه‌ماكن و هێزی ئینتزامی رژیم به‌ بێ هیچ هۆكارێك، ...

زورتر بخوینه‌وه

ڕاگه‌یاندنی شورای هاوكاری هێزه‌ چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كان

شورای هاوكاری هێزه‌ چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كان سه‌باره‌ت به‌ كاره‌ساتی گیانله‌ده‌ستانی ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی مه‌عده‌نی ئازادشه‌هری گۆلستان ڕاگه‌یاندنێكی بڵاو كرده‌وه‌. له‌ به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه‌، گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارانی مه‌عده‌نی ئازادشه‌هر كارنامه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و سه‌رمایه‌دارانی هاوپه‌یمانی ئه‌و پڕه‌ له‌ قه‌تڵی به‌ ئه‌نقه‌ستی كرێكاران. ساڵانه‌ ٥٠ كرێكاری مه‌عده‌ن به‌ هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی پێویست و به‌هره‌ كشی خاوه‌نان و به‌رپرسی مه‌عده‌نه‌كان، ...

زورتر بخوینه‌وه