ئارشیو

به‌ڕێوه‌چوونی ڕۆژی جیهانی كرێكار له‌ لایه‌ن سه‌ندیكای كرێكارانی نانه‌واخانه‌كانی سنه‌

دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١١ی مانگی گوڵان، هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی كرێكار، ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی جیهانی كرێكار به‌ به‌شداری كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی نانه‌واخانه‌كانی سنه‌، به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌ به‌ پیرۆزبایی وتنی ڕۆژی كرێكار به‌ سه‌رجه‌م كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌ستی پێكرد، دواتر یه‌كێك له‌ به‌شداربووان، بارودۆخی ئێستای نیزامی سه‌رمایه‌داریی و بارودۆخی وڵاته‌ قه‌یران لێدراوه‌كان به‌ تایبه‌ت بارودۆخی چینی كرێكار و ئه‌وه‌یكه‌ ڕێگه‌چاره‌كانی تا ئێستای ...

زورتر بخوینه‌وه

داواكاری توركییه‌ به‌ مه‌به‌ستی داخستنی كاناڵه‌ ماهوارییه‌ كوردییه‌كان

به‌ پێی ڕاپۆرتی “یۆرۆنیوز” شیركه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی ماهواره‌یی “یۆتێل سات” هوشداری داوه‌ به‌ ٣ كاناڵی كوردی له‌وانه‌ ڕوناهی تی وی، ستریك تی وی و نووچه‌ كاناڵ، كه‌ به‌رنامه‌كانیان له‌ ماهواره‌ی هاتبێرد بڵاو نه‌كه‌نه‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ساڵی ڕابردوویش په‌خشی ٢ كاناڵی دیكه‌ كوردی نه‌ورۆز و ڕۆژی تی وی له‌سه‌ر ماهواره‌ ڕاگیرا. شیركه‌تی یوتێل سات ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌پێی داواكاری و گوشار ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی شۆفیر ئۆتوبوسه‌كانی زابۆل

دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، شۆفیر ئۆتوبوسه‌كانی زابۆل له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی هه‌قده‌ستی چه‌ندین مانگیان، چوونه‌ زاهێدان و له‌ به‌رامبه‌ر ئوستانداریی سیستان و به‌لوچێستان كۆبوونه‌وه‌. شۆفیره‌ ناڕازییه‌كان كه‌ ٤ مانگه‌ هه‌قده‌ستیان پێنه‌دراوه‌ و له‌ ٥ ساڵی ڕابردوودا هه‌تا ئێستا جگه‌ له‌ ئیزافه‌ كاری، هیچ پاره‌یه‌كیان پێنه‌دراوه‌، خوازیاری درانی هه‌قده‌سه‌كانیان بوون. له‌ ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ی جێگری كاروباری عۆمرانی ئوستاندار له‌ نێو ناڕازییان ئاماده‌بوو ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی كارخانه‌ی فولادی خۆراسان

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنیری حكومه‌تی “ئیلنا” ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی فولادی خۆراسان، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی هه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌. كرێكارانی ناڕازیی به‌ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ له‌ حه‌ساری كارخانه‌ خوازیاری درانی هه‌قده‌ستی چه‌ندین مانگیان و هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌ر كاری هاوكاره‌ ده‌ركراوه‌كانیان بوون. كرێكارانی ئه‌و كارخانه‌یه‌ به‌رانبه‌ر به‌ جیاوازی یه‌كجار زۆری نێوان حه‌قده‌ستی خۆیان و حه‌قده‌ستی مودیران، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و ...

زورتر بخوینه‌وه

کۆبوونه‌وه‌ی خوازیارانی كاری ئاواییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌هه‌واز

له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ، خوازیارانی كاری چه‌ند ئاوایی ده‌ورووبه‌ری ئه‌هواز، هه‌موو ڕۆژێك له‌ به‌رامبه‌ر مۆجته‌مه‌عی كشت و سه‌نعه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری دێهخۆدا كۆده‌بنه‌وه‌. ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ئه‌م هه‌فته‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه‌ و خه‌ڵكی ژماره‌یه‌ك له‌ ئاواییه‌كانی ئه‌هواز ڕۆژانه‌ له‌ ده‌ورووبه‌ری مۆجته‌مه‌عی كشت و سه‌نعه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری دێهخۆدا كۆده‌بنه‌وه‌ و خوازیاری دامه‌زراندیان له‌م شیركه‌ته‌ن. شیركه‌تی كشت ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكارانی دانشكه‌ده‌ی فه‌نی باهۆنه‌ری شیراز

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی گوڵان، خوێندكارانی “دانشكه‌ده‌ی فه‌نی باهۆنه‌ر”ی شیراز، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ مه‌سموومییه‌تی غه‌زایی له‌ به‌رامبه‌ر سلف سرویس كۆبوونه‌وه‌. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌وری ١٠٠ كه‌س له‌ خوێندكارانی خابگای دانشكه‌ده‌ی فه‌نی باهۆنه‌ری شیراز شه‌وی سێشه‌ممه‌ دوای خواردنی شام له‌ سلف سرویس مه‌سمووم ده‌بن و ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌. خوێندكارانی ناڕازیی سه‌باره‌ت به‌ خه‌مساردی به‌رپرسی دانیشگا دروشمیان وته‌وه‌ و خوازیاری له‌كار دور ...

زورتر بخوینه‌وه

ڕاگه‌یاندنی هاوده‌ردی له‌گه‌ڵ كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵوزی یۆرت

“كانونی پارێزه‌رانی مافی كرێكاران” له‌ڕێی ڕاگه‌یاندنی به‌یانێكه‌وه‌ وێڕای ڕاگه‌یاندنی هاوده‌ردی له‌گه‌ڵ كرێكارانی حادیسه‌ دیتووی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵوزی یۆرتی ئازه‌ر شه‌هر، خوازیاری شناسایی ده‌ست وپێوه‌نده‌كانی ئه‌م ڕووداوه‌ و سزادانیان بوون. له‌ به‌شێكی ئه‌م به‌یانییه‌دا هاتووه‌، جارێكی دیكه‌ هه‌زاران تۆن ئاوار به‌سه‌ر كرێكارانی مه‌عده‌ندا داڕما، كرێكارانێك كه‌ چه‌ندین مانگ به‌ بێ درانی هه‌قده‌ست كاریان ده‌كرد، كرێكارانێك كه‌ ته‌ماحی سه‌رمایه‌داران ئه‌وانی بردووه‌ته‌ به‌رده‌م ...

زورتر بخوینه‌وه

ڕژیمی ئیسلامی و کێشەی تەنوری ساردی هەڵبژاردن

لە حاڵێکدا کە زیاتر لە دوو حەفتەی نەماوە بۆ بەڕێوەچوونی شانۆی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری و شوڕا ئیسلامیەکانی شار و دێ لە ئێران، رۆژنامە و ڕاگەیاندنەکانی دەوڵەتی بەگشتی، خەریکی بازار گەرمین بۆ ئەم گاڵتەجاڕیانە. لەم کارزارەی شانۆی هەڵبژاردندا، ئیفشاگەری سەبارەت بە بەرنامە و کارکردی ئابووری کاندیدەکانی ڕەقیب، وەک شگردێک بۆ گەرم کردنی تەنوری هەڵبژاردن و ڕاکێشانی دەنگی ئەو بەشە لە خەڵک ...

زورتر بخوینه‌وه

برینداربوونی ٢٠ كۆڵبه‌ر به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له‌ مه‌ریوان

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی گوڵان، به‌ هۆی وه‌رگه‌ڕانی مینی بووسێك له‌ جاددەی “کەلی سیاناو” لە نزیک گوندی “نێ” سه‌ر به‌ شاری مه‌ریوان، ٢٠ كۆڵبه‌ر برینداربوون. به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌یانی چوارشه‌ممه‌، له‌ ئه‌نجامی وەرگەڕانی مینی‌بووسی کۆڵبەران له ڕێگای مڕانێ بۆ بازاڕچەی “پیران”ی مەریوان، نزیکەی ٢٠ کۆڵبەر بریندار بوون. شایانی باسه‌، ٨ کەس لەو کۆڵبەرانه‌ بە هۆی سەختی برینەكانیانه‌وه‌، باری تەندروستیان ...

زورتر بخوینه‌وه