گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی دوو كرێكاری بیناسازیی له‌ ئه‌راك

دوانیوه‌ڕۆی پێنجشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی خاكه‌لێوه‌، ٢ كرێكاری بیناسازیی به‌دوای به‌ربوونه‌وه‌ له‌ باڵابه‌رێك له‌ بینایه‌كی نیوه‌كاره‌ له‌شاری ئه‌راك گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه‌ و خزمه‌تگوزاری ئیمه‌نی شاره‌داریی ئه‌راك ڕایانگه‌یاند، كرێكارێكی بیناسازیی له‌ شه‌قامی “شه‌ریعتی” به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ نهۆمی دووی بینایه‌كی نیوه‌كاره‌، گیانی له‌ده‌ستدا و هه‌روه‌ها كرێكارێكی دیكه‌ش برینداربوو. هه‌واڵنێریی ته‌سنیم ڕۆژی هه‌ینی له‌ ڕاپۆرتێكیدا ڕایگه‌یاند، ڕووداوی كار له‌ له‌ ده‌وڵه‌تی یازده‌هه‌مدا زۆر زیاتر بووه‌. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، چاودێری نه‌كردنی شوێنی كار و سه‌رنج نه‌دان به‌ ڕووداوه‌كان له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاره‌وه‌ بووه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌یكه‌ ده‌وڵه‌تی “ڕووحانی” له‌بواری ڕووداوی كاردا ڕێكۆردار بێت. هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌، له‌ ئێران لانیكه‌م ساڵانه‌ هه‌زار و ٤٠٠ كه‌س به‌هۆی ڕووداوی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و ئاماری مه‌رگ و میره‌كان به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌ كار، شه‌ش هێنده‌ی ئه‌م ڕێژه‌یه‌یه‌.

ده‌ته‌وی ئه‌م لینكه‌ش تاقی بكه‌یته‌وه

نه‌درانی حه‌قده‌ستی كرێكارانی شیركه‌تی مێتالۆژی پودری ئێران

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كرێكارانی شیركه‌تی مێتالۆژی پودری ئێران له‌ مانگی گۆڵانی ئه‌مساڵه‌وه‌ هه‌تا ئێستا ...

%d وب‌نوشت‌نویس این را دوست دارند: