وه‌ئه‌ستۆ گرتنی به‌رپرسایه‌تی ته‌قه‌ كردنی شانزه‌ لیزه‌ له‌ لایه‌ن داعش‌

ڕێكخراوی ئیسلامی داعش به‌رپرسایه‌تی ته‌قه‌كردن له‌ “شانزه‌لیزه‌”ی پاریسی گرته‌ ئه‌ستۆ.
شایانی باسه‌، له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌ كردنی ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی خاكه‌لێوه‌، له‌ شه‌قامی “شانزه‌لیزه‌”ی پاریس، كه‌سێك گیانی له‌دستدا و ٢ كه‌سی دیكه‌یش بریندار بوون. له‌ ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه‌، هێرشبه‌رێك له‌ كاتی چوونی بۆ گه‌شتیارترین شه‌قامی شاری پاریس ته‌قه‌ی له‌ ٣ كه‌س له‌ هێزه‌كانی پۆلیس كرد و به‌ هۆیه‌وه‌، پۆلیسێك كۆژرا و ٢ پۆلیسیش بریندار بوون. هێرشبه‌ركه‌ش سه‌رئه‌نجام له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێكراو كۆژرا. ئه‌م ته‌قه‌ كردنه‌ هاوكات بوو له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی وتووێژی تلوێزیۆنی ١١ پالێوراوی هه‌ڵبژراردنی سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕانسه‌‌. له‌ ماوه‌ی ٢ ساڵی ڕابردوودا زیاد له‌ ٢٣٠ كه‌س له‌ فه‌ڕانسه‌ به‌ هۆی هێرشی ترۆریستییه‌وه‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

ده‌ته‌وی ئه‌م لینكه‌ش تاقی بكه‌یته‌وه

درێژه‌ی سه‌ركوتی نه‌یارانی هێرشی توركییه‌ بۆ سه‌ر عه‌فرین

سه‌ركوتی نه‌یارانی هێرشی ئه‌ڕته‌شی توركییه‌ بۆ سه‌ر عه‌فرین له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی “ڕه‌جه‌ب ته‌یێب ئه‌ردۆغان” هه‌روا ...

%d وب‌نوشت‌نویس این را دوست دارند: