هێرشی سه‌رله‌نوێ هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر كۆڵبه‌ران له‌ شاری سه‌رده‌شت

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی خاکەلێوە، هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیم لە شاری سەردەشت هێرشیان کردە سەر کۆڵبەران و به‌هۆیه‌وه‌ كۆڵبه‌رێك برینداربوو و دەستیان گرت بە سەر کەلوپەلی ئەم کۆڵبەرانەدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوكان، كۆڵبه‌رێك بە ناوی “هادی خزری” له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ لە گوندی”کێلێ”ی سه‌ر به‌ ناوچەی بێورانی شاری سەردەشت ته‌قه‌ی لێكراو و به‌سه‌ختی برینداربوو و پاشان به‌مه‌به‌ستی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئەمشارە کراوە. شایانی باسه‌، کەلوپەلی ئەو کۆڵبەرانە لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە پاش دەستبەسەر داگرتن، ئاگری تێبەردراوە. هەر لەم پێوه‌نده‌دا، له‌ به‌رواری ٢٦ی مانگی خاکەلێوەشدا، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیم لە شاری سەردەشت، لانیکەم چوار کۆڵبەر گیانیان له‌ده‌ستدا و بریندار بوون.

ده‌ته‌وی ئه‌م لینكه‌ش تاقی بكه‌یته‌وه

ده‌ركرانی ده‌یان كرێكاری كارخانه‌ی تێكۆشین له‌ سنه‌

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كرێكارانی كارخانه‌ی “تێكۆشین” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی سنه‌ به‌دوای كه‌م كردنه‌وه‌ی ...

%d وب‌نوشت‌نویس این را دوست دارند: