به‌یانییه‌ی كومیته‌ی هاوئاهه‌نگی سه‌باره‌ت به‌ ئازادكرانی محه‌ممه‌د ڕه‌زا ئاهه‌نگه‌ر

“كومیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێهنانی ڕێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان، له‌ ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌ك، ئازادكرانی “محه‌ممه‌د ڕه‌زا ئاهه‌نگه‌ر”ی پیرۆزبایی كرد و خوازیاری ئازادكرانی بێشه‌رتومه‌رجی تێكڕای هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له‌وانه‌ “سه‌عید یووزی” و “ساڵح ئه‌مانی” بوو.
به‌ پێی ئه‌م به‌یانییه‌یه‌، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی خاكه‌لێوه‌ “محه‌ممه‌د ڕه‌زا ئاهه‌نگه‌ر” له‌ كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی كامیاران ئازاد كرا و له‌و تۆمه‌تانه‌ی كه‌ دراونه‌ته‌پاڵیان ته‌بره‌ئه‌ كرا. “محه‌ممه‌د ڕه‌زا ئاهه‌نگه‌ر” له‌ دوایین ڕۆژه‌كانی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ٩٥ له‌ شاری كامیاران ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ دادگای ڕژیم بۆ ئازادكرانی دوو كه‌سی دیكه‌ له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له‌وانه‌، “سه‌عید یووزی” و ساڵح ئه‌مانی” داوای وه‌سیقه‌ی ١٠٠ میلیۆن تمه‌نی كردووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوودا، “سه‌عید یووزی” له‌ شاری كامیاران ده‌ستبه‌سه‌ر و “ساڵح ئه‌مانی”ش له‌ حه‌سه‌ن ئاوای شاری سنه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

ده‌ته‌وی ئه‌م لینكه‌ش تاقی بكه‌یته‌وه

گران بوونی كرێی ئوتۆبووس له‌ ورمێ

بە پێی ڕاپۆرته‌كان، رۆژی یەکشەممە ٢٢ی مانگی گەلاوێژ، کرێی ئوتۆبووسه‌كان لە ورمێ ١٨ له‌سه‌د زیادی ...

%d وب‌نوشت‌نویس این را دوست دارند: