ئارشیو

تێکهەڵچوونی خەڵکی ئاوایی ئەسراوا لەگەڵ هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیم

خه‌ڵكی ئاوایی “ئه‌سراوا”ی سه‌ر به‌ شاری مه‌ریوان له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ڕژاندنی زبڵه‌كانی شاری مه‌ریوان له‌ لایه‌ن شاره‌داریی‌ له‌م ئاواییه‌، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ هێرشیان كرایه‌ سه‌ر. بە پێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی مانگی خاکەلێوە، شارەداریی شاری مەریوان به پشتیوانی هێزی ئینتزامی و سه‌ربازی کە لە شاری “سنە”وە هاتبوون ویستیان زبڵەکانی مەریوان له ئاوایی “ئەسراوا” بڕژێنن، هەر بۆیه ...

زورتر بخوینه‌وه

هێرشی سه‌رله‌نوێ هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر كۆڵبه‌ران له‌ شاری سه‌رده‌شت

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی خاکەلێوە، هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیم لە شاری سەردەشت هێرشیان کردە سەر کۆڵبەران و به‌هۆیه‌وه‌ كۆڵبه‌رێك برینداربوو و دەستیان گرت بە سەر کەلوپەلی ئەم کۆڵبەرانەدا. به‌پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوكان، كۆڵبه‌رێك بە ناوی “هادی خزری” له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ لە گوندی”کێلێ”ی سه‌ر به‌ ناوچەی بێورانی شاری سەردەشت ته‌قه‌ی لێكراو و به‌سه‌ختی برینداربوو و پاشان به‌مه‌به‌ستی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە ...

زورتر بخوینه‌وه

به‌یانییه‌ی كومیته‌ی هاوئاهه‌نگی سه‌باره‌ت به‌ ئازادكرانی محه‌ممه‌د ڕه‌زا ئاهه‌نگه‌ر

“كومیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێهنانی ڕێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان، له‌ ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌ك، ئازادكرانی “محه‌ممه‌د ڕه‌زا ئاهه‌نگه‌ر”ی پیرۆزبایی كرد و خوازیاری ئازادكرانی بێشه‌رتومه‌رجی تێكڕای هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له‌وانه‌ “سه‌عید یووزی” و “ساڵح ئه‌مانی” بوو. به‌ پێی ئه‌م به‌یانییه‌یه‌، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی خاكه‌لێوه‌ “محه‌ممه‌د ڕه‌زا ئاهه‌نگه‌ر” له‌ كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی كامیاران ئازاد كرا و له‌و تۆمه‌تانه‌ی كه‌ دراونه‌ته‌پاڵیان ته‌بره‌ئه‌ كرا. “محه‌ممه‌د ...

زورتر بخوینه‌وه

وه‌ئه‌ستۆ گرتنی به‌رپرسایه‌تی ته‌قه‌ كردنی شانزه‌ لیزه‌ له‌ لایه‌ن داعش‌

ڕێكخراوی ئیسلامی داعش به‌رپرسایه‌تی ته‌قه‌كردن له‌ “شانزه‌لیزه‌”ی پاریسی گرته‌ ئه‌ستۆ. شایانی باسه‌، له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌ كردنی ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی خاكه‌لێوه‌، له‌ شه‌قامی “شانزه‌لیزه‌”ی پاریس، كه‌سێك گیانی له‌دستدا و ٢ كه‌سی دیكه‌یش بریندار بوون. له‌ ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه‌، هێرشبه‌رێك له‌ كاتی چوونی بۆ گه‌شتیارترین شه‌قامی شاری پاریس ته‌قه‌ی له‌ ٣ كه‌س له‌ هێزه‌كانی پۆلیس كرد و به‌ هۆیه‌وه‌، پۆلیسێك ...

زورتر بخوینه‌وه

ده‌ركرانی كرێكارانی ناڕازیی كارخانه‌ی ماشین سازیی مۆدیران خۆدرۆ

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی ناڕازیی كارخانه‌ی ماشین سازیی “مۆدیران خۆدرۆ” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابووری “ئه‌رگ”ی نۆی به‌م، له‌سه‌ر كار ده‌ركران. ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌م ده‌ركردنانه‌‌ به‌ دوای كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی ٢٠ی مانگی خاكه‌لێوه‌ی‌ ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بارۆدوخی پیشه‌یی و كه‌م بوونی هه‌قده‌سته‌كانیان به‌ڕێوه‌چوو بوو، هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌. كرێكارانی خۆدرۆ سازیی “مۆدیران خۆدرۆ” ده‌ڵێن، سه‌ره‌ڕای ١٢ سه‌عات كار كردن ...

زورتر بخوینه‌وه

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی دوو كرێكاری بیناسازیی له‌ ئه‌راك

دوانیوه‌ڕۆی پێنجشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی خاكه‌لێوه‌، ٢ كرێكاری بیناسازیی به‌دوای به‌ربوونه‌وه‌ له‌ باڵابه‌رێك له‌ بینایه‌كی نیوه‌كاره‌ له‌شاری ئه‌راك گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه‌ و خزمه‌تگوزاری ئیمه‌نی شاره‌داریی ئه‌راك ڕایانگه‌یاند، كرێكارێكی بیناسازیی له‌ شه‌قامی “شه‌ریعتی” به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ نهۆمی دووی بینایه‌كی نیوه‌كاره‌، گیانی له‌ده‌ستدا و هه‌روه‌ها كرێكارێكی دیكه‌ش برینداربوو. هه‌واڵنێریی ته‌سنیم ڕۆژی هه‌ینی له‌ ڕاپۆرتێكیدا ڕایگه‌یاند، ...

زورتر بخوینه‌وه

قوورسبوونه‌وه‌ی فه‌زای ئه‌منییه‌تی شاری تاران له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری

هاوكات له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی سه‌ڵاحییه‌تی پاڵێوراوه‌كانی سه‌رۆك كۆماری ڕژیم و ده‌ستپێكی ته‌بلیغاتی هه‌ڵبژاردن، هێزه‌كانی پۆلیس له‌ شوێنه‌ جۆراوجۆره‌كانی ئه‌مشاره‌ جێگیربووه‌ و فه‌زای ئه‌مشاره‌ی ئه‌منییه‌تی كردووه‌. به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كانی ناوخۆ، له‌ یه‌كه‌م سه‌عاته‌كانی ڕاگه‌یاندنی سه‌ڵاحییه‌تی پاڵێوراوه‌كانی سه‌رۆك كۆماری له‌ لایه‌ن شوڕای نیگهه‌بانه‌وه‌، پۆلیسی تاران له‌ زۆربه‌ی مه‌یدانه‌كانی سه‌ره‌كیی و شه‌قامه‌كانی ئه‌مشاره‌ جێگیر بووه‌. هه‌واڵنێریی ته‌سنیم و ئیسنا له‌ ڕاپۆرتێكیاندا ڕایانگه‌یاند كه‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

كرێكاران، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی كوردستان!

ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی رۆژی جیهانی كرێكار به‌ڕێوه‌یه‌. كۆماری ئیسلامی هه‌وڵ ده‌دات به‌ وه‌ڕێخستنی مه‌راسمی ده‌وڵه‌تی، ئه‌م رۆژه‌ له‌ ناوه‌رۆكی چینایه‌تی و دژه‌ سه‌رمایه‌داری به‌تاڵ بكات. له‌و مه‌ڕاسمه‌ ده‌وڵه‌تییانه‌ی كه‌ كۆماری ئیسلامی به‌ ناوی رۆژی كرێكار به‌رپایان ده‌كا، به‌شداری مه‌كه‌ن.كۆماری ئیسلامی نوێنه‌ر و پشت و په‌نای سه‌رمایه‌دارانی چه‌وسێنه‌ر و مفته‌خۆر، رژیمی سه‌به‌بكاری برسیه‌تی و بێ‌به‌شی و هه‌ژاری ئێوه‌، ده‌یهه‌وێ‌ به‌ به‌رپاكردنی ...

زورتر بخوینه‌وه