ئارشیو

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی زانكۆی ئازاد له‌ سنه‌

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی “زانكۆی ئازاد” واحیدی سنه‌ ڕۆژی پنێجشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی خاكه‌لێوه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ حه‌ساری ئه‌م زانكۆیه‌، به‌هۆی كه‌مبوونی هه‌قده‌سته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. یه‌كێك له‌ ناڕازییان به‌ نوێنه‌رایه‌تیی له‌ باقی كرێكاره‌كانی دیكه‌ له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێرییه‌كانی ڕایه‌گه‌یاند، ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی زانكۆ ڕاده‌گه‌یه‌نن كه‌ بوودجه‌ و ئێعتبار نییه‌، ئایا خۆیان ئاماده‌ن كه‌ ٥٠ له‌سه‌دی حقوقی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییان كه‌م بێته‌وه‌ كه‌ ئێستا ده‌یانه‌وه‌ێت ٥٠ ...

زورتر بخوینه‌وه

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٢ هاوڵاتیی له‌ شاری پاوه‌

له‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژی‌ ڕابردوودا هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كان له‌ شاری‌ پاوه،‌ لانیكه‌م ١٢ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ ڕێكخراوی مافی مرۆڤ له‌ ئێران، له‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو هێزه‌كانی‌ ئیتلاعاتی‌ سپای‌ پاسداران له‌ شاری‌ پاوه‌ به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم، هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر ماڵی‌ ١٢ هاوڵاتیی و ده‌ستبه‌سه‌ریان كردن.‌ شوناسی ٥ كه‌سیان به‌ ناوه‌كانی‌ “جۆنه‌ید هێدایه‌تی‌”، “فه‌رید و سۆران ئه‌حمه‌دی‌”، “دڵسۆز ...

زورتر بخوینه‌وه

ئازادكرانی كه‌یوان كه‌ریمی له‌ زیندان

  به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، “كه‌یوان كه‌ریمی” دوای تێپه‌ڕكردنی پێنج مانگ له‌ ده‌ورانی به‌ندكرانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی خاكه‌لێوه‌ له‌ زیندان ئازاد كرا. “كه‌یوان كه‌ریمی” له‌ دادگای یه‌كه‌میدا به‌ ٦ ساڵ و له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌یدا به‌ یه‌كساڵ زیندانی ته‌عزیری و ٢٢٣ زه‌ربه‌ شه‌لاق مه‌حكووم كرابوو. ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه‌ دراونه‌ته‌ پاڵی “سووكایه‌تی به‌ مۆقه‌ده‌سات” و “ته‌بلیغ له‌دژی نیزام” ڕاگه‌یه‌ندراوه‌. كه‌یوان ...

زورتر بخوینه‌وه

په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ وێنزۆئێلا

به‌دوای خۆپیشاندانی چه‌ند سه‌د هه‌زار كه‌سی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌دژی “نیكۆلاس مادۆرا” سه‌رۆك كۆماری وێنزۆئێلا له‌ “كاراكاس” و چه‌ند شاری دیكه‌ كه‌ لانیكه‌م سێ كه‌س بوونه‌ قوربانی، نه‌یاران ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش له‌ چه‌ندین شاری جۆراوجۆری ئه‌م وڵاته‌ ده‌ستیاندایه‌ خۆپیشاندان. ئۆپۆزیسۆنی وێنزۆئێلا به‌دوای گوشار خستنه‌سه‌ر “نیكۆلاس مادۆرا” سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته‌، بۆ جارێكی دیكه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ له‌ خۆپیشاندان له‌ شه‌قامه‌كانی “كاڕاكاس” و چه‌ندین ...

زورتر بخوینه‌وه

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی به‌ ئه‌نجامی گشتپرسی له‌ توركییه‌

به‌دوای ڕه‌تكرانه‌وه‌ی پێشنیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئاكامی گشتپرسی ئه‌م دواییانه‌ی توركییه‌، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ شاری ئیستانبۆل به‌ ئه‌نجامی ئه‌م گشپرسییه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی خاكه‌لێوه‌، بۆ پێنجه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام هه‌روا درێژه‌ی بوو. ژوماره‌یه‌كی زۆر له‌ جه‌ماوه‌ری ناڕازیی به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ ئیستانبۆل گه‌وره‌ترین شاری توركییه،‌ خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی گشپرسی ئه‌م دواییانه بوون كه‌ به‌ كه‌مترین ڕێژه‌وه‌، ئێختیاراتی “ڕه‌جه‌ب ته‌یێب ئه‌ردۆغان” سه‌رۆك كۆماری توركییه‌ زیاد ...

زورتر بخوینه‌وه

پێشێلكرانی مافی منداڵانی یه‌مه‌ن له‌لایه‌ن عه‌ڕه‌بستان

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز، دوو ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی له‌ منداڵان، عه‌ڕه‌بستانیان به‌ پێشێلكردنی مافی منداڵان له‌ یه‌مه‌ن تاوانبار كردووه‌. ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی خاكه‌لێوه‌ن ڕێكخراوی “ڕزگاركردنی منداڵان” و دامه‌زراوه‌ی “ڕیزی چاودێری منداڵان له‌ شه‌ڕوپێكدادانه‌كاندا”، له‌ ڕێگه‌ی نامه‌یه‌كی هاوبه‌شه‌وه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، داوایان له‌ ناوبراو كرد هه‌تا ناوی هاوپه‌یمانان به‌ ڕێبه‌ری عه‌ڕه‌بستان له‌ شه‌ڕی یه‌مه‌ن له‌ ڕیزی پێشێلكارانی ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی هاوڵاتییانی شاری كرمان

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی خاكه‌لێوه‌، ژوماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاوڵاتییانی شاری كرمان له‌ڕێگه‌ی پێكهێنانی زنجیره‌یه‌كی مرۆیی، به‌هۆی گۆڕینی ناوچه‌ سروشتییه‌كان به‌ مه‌یدانی تیر، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، هێزه‌كانی سپای پاسداران به‌نیازه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر به‌شێك له‌ ده‌شتایی و ناوچه‌ سروشتییه‌كانی جیرۆفت له‌ پارێزگای كرمان به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی وه‌ك مه‌یدانی تیر بگرێت. ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌دا له‌ڕێگه‌ی پێكهێنانی زنجیره‌یه‌كی مرۆیی له‌م ناوچه‌یه‌، پێشیان به‌م ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندانی دامه‌زراوه‌ی كاسپییه‌ن

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی خاكه‌لێوه‌، ژوماره‌یه‌كی زۆر له‌ زه‌ره‌رمه‌ندانی دامه‌زراوه‌ی كاسپییه‌ن، بۆ چه‌نده‌مین جاری به‌رده‌وام له‌ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی ڕابردوودا له‌ به‌رامبه‌ر بانكی ناوه‌ندی ڕژیم له‌ تاران كۆبوونه‌وه‌. ناڕازییان له‌ به‌رامبه‌ر بینای بانكی ناوه‌ندی له‌ “میرداماد”ی تاران به‌ وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی وه‌ك، “پووڵه‌كانی خه‌ڵك بگه‌ڕێنه‌وه‌”، خوازیاری یه‌كلاكردنه‌وه‌ی لێبڕاوانه‌ی بانكی ناوه‌ندی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ریی نیزامی پووڵی و بانكی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م قه‌یرانه‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٣٠ هاوڵاتیی به‌ ڕووداوی هاتووچۆ

له‌ ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێك له‌ مێحوه‌ری “سه‌بزه‌وار ـــ شاهروود” لانیكه‌م ٣٠ هاوڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستدا و بریندار بوون. به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، له‌م ڕووداوه‌دا ئۆتۆبووسێك كه‌ له‌ سه‌به‌زه‌واره‌وه‌ به‌ره‌و شاهروود ده‌ڕۆیشت، به‌هۆی ستانداردنه‌بوونی ئه‌م جادده‌یه‌، وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه‌ لانیكه‌م ١١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٩ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. شایانی باسه‌ وڵاتی ئێران به‌ ٨٠٠ هه‌زار ڕووداوی هاتووچۆ له‌ ساڵدا، له‌ ڕێزی ...

زورتر بخوینه‌وه

ئێعدامی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی برووجێرد

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌ندكراوێك به‌ تۆمه‌تی “قه‌تڵ” له‌ زیندانی برووجێرد له‌سێداره‌ درا. به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوكان، “مه‌حموود تۆرابی” ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌مه‌به‌ستی ئیجرای حوكمی ئێعدام ڕاپێچی سلووله‌ ئینفڕادییه‌كانی ئه‌م زیندانه‌ كرابوو. ناوبراو له‌ ٨ ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “قه‌تڵ” له‌ زیندانی ڕاگیراوه‌. شایانی باسه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به‌ندكراوێك له‌ زیندانی به‌نده‌رعه‌باس، دوو به‌ندكراو له‌ ...

زورتر بخوینه‌وه