ئارشیو

گیان له‌ده‌ستدانی منداڵێكی ده‌ستفرۆش له‌ مه‌ریوان

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، منداڵێكی ده‌ستفرۆش كه‌ بۆ دابین كردنی به‌ڕێچوونی ژیان، له‌ بازاڕچه‌ی سنووری باشماخ خه‌ریكی كار بوو گیانی له‌ده‌ستدا. ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی خاكه‌لێوه‌، ئه‌م منداڵه‌ كه‌ خه‌ریكی كاری ده‌ستفرۆشی بوو به‌ هۆی پێدادانی كامیۆنێكی نه‌وت هه‌ڵگر، ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا.

زورتر بخوینه‌وه

ده‌رکرانی حوكمی ٥ ساڵ زیندان بۆ به‌ندكراوێكی سیاسی

لقی دووی دادگای ئینقلابی شاری ورمێ به‌ تۆمه‌تی “هه‌وڵدانی له‌ دژی ئه‌منییه‌تیی مێللی” هاوڵاتییه‌كی شاری ورمێ كه‌ ئێستا له‌ زیندانی ناوه‌ندی ئه‌مشاره‌دایه‌، به‌ ٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرد. به‌شیر پیر ماوانه‌، خه‌ڵكی یه‌كێك له‌ ئاواییه‌كانی سه‌ر به‌ شاری ورمێیه‌ كه‌ له‌ ڕۆژی ١٤ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ڕابردوو له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی ...

زورتر بخوینه‌وه

ئێعدامی ١٧ كه‌س له‌ خه‌ڵكی شاری كه‌ركووك له‌ لایه‌ن داعش

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی خاكه‌لێوه‌، تاقمی ئیسلامی داعش لانیكه‌م ١٧ی كه‌سی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی كه‌ركووكی، به‌ شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه‌ ئێعدام كرد. ئه‌م ١٧ كه‌سه‌ له‌ شارستانی حه‌ویجه‌ هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ڕۆژئاوای كه‌ركووك به‌ تۆمه‌تی یارمه‌تیدان به‌ هه‌ڵاتنی خه‌ڵك له‌ ناوچه‌كانی ژێر كونتڕۆڵی داعش له‌م شارستانه‌، له‌ به‌رچاوی خه‌ڵك ئێعدام كران. هه‌تا ئێستا زیاد له‌ ١٥٠ هه‌زار كه‌سی مه‌ده‌نی توانیویانه‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

سەرکەوتنی لاوازی ئۆردوغان لە گشتپرسیدا سەرەتایەک بۆ ناکامیەکانی داهاتوو

رۆژی یەکشەممە ١٧ی مانگی خاکەلێوە لە تورکیە گشتپرسیەک بۆ پێکهێنانی ئاڵوگوڕێکی ساختاری لە قانونی ئەساسی تورکیەدا بەڕێوەچوو. بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵنێریەکان لەم ڕیفڕاندۆمەدا ٥١ و ٣ دەهوم لەسەدی بەشداربوان دەنگی موافق و ٤٨ و ٧ دەهومی لەسەدیش، دەنگی دژ بە گۆڕینی یاسای بنەڕەتیان داوە. هەڵبەت ئەحزابی ئوپوزسیۆن دەوڵەت بە دەستکاری کردنی دەنگی خەڵک تاوانبار ده‌كه‌ن و ئاکامی گشت پرسیەکە قه‌بووڵ ناكه‌ن. ...

زورتر بخوینه‌وه

کۆبوونه‌وه‌ی هه‌مدیسانه‌وه‌ی كرێكارانی خانه‌نشینكراوی كارخانه‌ی ڕه‌نگین نه‌خ

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی خاكه‌لێوه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی ڕه‌نگین نه‌خ، بیۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی هه‌قده‌سته‌كانیان، له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری ڕژیم له‌ سمنان كۆبوونه‌وه‌. ئه‌م كرێكاران له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ سه‌رنج نه‌دان به‌ داواكارییه‌كانیان ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان بوون. كرێكارانی خانه‌نشین كراوی “ڕه‌نگین نه‌خ” كه‌ ژوماره‌یان ٤٩ ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی ئه‌شكزه‌ری یه‌زد

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ دانیشتوانی شارستانی “ئه‌شكزه‌ر”ی سه‌ر پارێزگای یه‌زد له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی پیس بوونی هه‌وا سه‌رچاوه‌گرتوو له‌ په‌ره‌سه‌ندنی سه‌نایه‌ع له‌ ده‌وره‌وبه‌ری ئه‌م شارستانه‌، له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره‌ كۆبوونه‌وه‌. ناڕازییان له‌ڕێی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی چه‌ندین نوسراوه‌ خوازیاری وه‌ستانی دانانی سه‌نایه‌عی ئالایه‌نده‌ له‌م شاره‌ بوون. به‌ وته‌ی ناڕازییان پیس بوونی هه‌وا له‌م شاره‌ستانه‌، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی زۆرێك له‌ نه‌خۆشییه‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی خوازیارانی مه‌سكه‌نی مێهر

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی خاكه‌لێوه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ خوازیارانی مه‌سكه‌نی مێهر له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ درێژماوه‌ بوونی ته‌كمێڵ و ته‌حوێڵدانی واحێده‌كانیان و جێبه‌جێ نه‌كرانی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه‌ پێیان دراوه‌، له‌ به‌رامبه‌ر به‌یانی شیركه‌تی عۆمرانی په‌ردیس كۆبوونه‌وه‌. ناڕازییان كه‌ زیاد له‌ سه‌د كه‌س ده‌بوون، چه‌ندین پلاكاردیان به‌ ناوه‌رۆكی “هیچكام له‌ به‌ڵێنه‌كانی ٥ی ڕێبه‌ندانی ٩٥ به‌دی نه‌هاتوون، عۆمرانی نابسامان، ته‌واو بووه‌ چاوه‌ڕوانیمان، وه‌زاره‌تی ڕاه ...

زورتر بخوینه‌وه

مانگرتنی له‌ خواردنی یه‌ك ڕۆژه‌ی كرێكارانی زامیاد

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی “زامیاد” له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ئاستی له‌ خواره‌وه‌ی هه‌قده‌سته‌كانیان، له‌ خواردنی غه‌زای ڕێستورانی كارخانه‌ی خۆیان بوارد. زیاد له‌ ٧٥٠ كرێكاری كارخانه‌ی زامیاد له‌ ژێر مه‌جمووعه‌ی شیركه‌تی “سایپا” به‌ خۆ بواردن له‌ خواردنی غه‌زای ڕێستورانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ خوازیار بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ١٠ له‌سه‌دی هه‌قده‌سته‌كانیان بوون. كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن، خواسته‌كانیان گه‌یشتنی ئاستی هه‌قده‌سته‌كانیان به‌ هه‌قده‌ست ...

زورتر بخوینه‌وه

نه‌درانی حه‌قده‌ستی كرێكارانی چه‌ند یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ر

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری حكوومه‌تی “ئیلنا”، كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی دووچه‌رخه‌ سازی “ئاساك”ی قووچان، كرێكارانی مۆجته‌مه‌عی “مێتالۆژی پوودر”ی ئێران و كرێكارانی ئۆتوبووسرانی “زابۆل”، چه‌ندین مانگه‌ حه‌قده‌ستیان پێنه‌دراوه‌. كرێكارانی ئۆتوبووسڕانی شاره‌داری زابۆل، نزیكه‌ی ٦ مانگه‌ كه‌ حه‌قده‌ست و جه‌ژنانه‌ی خۆیان به‌ بیانووی كه‌مبوونی سه‌رچاوه‌كانی ماڵی پێنه‌دراوه‌ و ئێستا به‌ڕێچوونی ژیانیان له‌گه‌ڵ گیر و گرفت به‌ره‌وڕوو بووته‌وه‌. كرێكارانی كارخانه‌ی دووچه‌رخه‌سازی ئاساكی قووچانیش ...

زورتر بخوینه‌وه

گیان له‌ده‌ستدان و بریندار بوونی ٨ كرێكار له‌ شوێنی كار

به‌ پێی راپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، به‌ هۆی چه‌ند رووداوی جیاجیا له‌ شوێنی كار له‌ شاره‌كانی “بێهبه‌هان، تاران، ئه‌رده‌بیل، مه‌شهه‌د و فه‌ریمان” لانیكه‌م ٨ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و بریندار بوون. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، رۆژی دووشه‌ممه‌ به‌ هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی پێویست له‌ شوێنی كار له‌ ٥ رووداوی جیاجیا، ٤ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و ٤ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون. كرێكارێكی بێهبه‌هانی له‌ ...

زورتر بخوینه‌وه