ئارشیو

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی خانه‌نشینكراوانی ڕه‌نگین نه‌خ

ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی خانه‌نشینكراوانی كارخانه‌ی “ڕه‌نگین نه‌خ”ی سمنان له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بیلاته‌كلیفی چه‌ندین ساڵه‌یان له‌ وه‌رگرتنی هه‌قده‌ست و سه‌نه‌واتیان، به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی خاكه‌لێوه‌ له‌ به‌رامبه‌ر بینای فه‌رمانداریی و ئوستانداریی سمنان كۆبوونه‌وه‌. ده‌وترێت كه‌ سه‌ردانی ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ كاتی خانه‌نشینیان له‌ مانگی خه‌رمانانی ساڵی ٩٣وه‌ هه‌تا ئێستا بێ ئاكام بووه‌ و به‌م هۆیه‌وه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ژماره‌یه‌كیان بڕیاریان دا تا ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌ویه‌ ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی په‌یمانی مێسی سه‌رچێشمه‌

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی شه‌ممه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی تنیكێره‌ خه‌میرییه‌كانی “كانی مێس” له‌ شیركه‌ته‌ په‌یمانییه‌كانی مه‌عده‌نی مێسی سه‌رچێشمه‌، بۆ جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان له‌ بواری دابینكردنی هێزی مه‌عده‌نی مێسی سه‌رچێشمه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان وه‌ڕێخست. ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ ٥ ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ به‌ شێوه‌ی كرێكاری په‌یمانی له‌ شیركه‌تی تینێكره‌كانی خه‌میری كانی مێس سه‌ر به‌ مه‌عده‌نی مێسی سه‌رچێشمه‌ خه‌ریكی كارن و ئێستا دوای تێپه‌ڕبوونی ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی پارسیلۆنی خۆڕه‌م ئاباد

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی خاكه‌لێوه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی قه‌راردادی كارخانه‌ی “پارسیلۆن”ی خۆڕه‌م ئاباد له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی هه‌قده‌ستی چه‌ندین مانگیان ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌. ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ ژماره‌یان ٢٣٣ كه‌س ده‌بوو به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئوستانداری ڕژیم له‌ لۆڕستان، خوازیاری درانی هه‌قده‌سته‌كیان و هه‌روه‌ها كرانه‌وه‌ و كارخانه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌ركاریان بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌ پێدانه‌ كه‌ ئه‌م كرێكارانه‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شیركه‌تی مه‌راغ

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی شیركه‌تی “مه‌راغ”، پڕۆژه‌ی جاده‌سازیی ڕامیان بۆ شاهڕوود، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی هه‌قده‌ستی چه‌ندین مانگیان ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌. كرێكارانی شیركه‌تی مه‌راغ، پڕۆژه‌ی جاده‌سازیی ڕامیان بۆ شاهڕوود، دوای یه‌ك ساڵ له‌ تێپه‌ڕبونی به‌ڵێن پووچه‌كانی په‌یمانكار و گوشاری ئابووری، بێده‌نگی خۆیان شكاند و بۆ وه‌رگرتنی هه‌قده‌ستی یه‌كساڵیان له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م شیركه‌ته‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان وه‌ڕێخست. شایاینی باسه‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی هاوڵاتییانی بوشێهر

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاوڵاتییانی دانیشتوی بوشێهر، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی خاكه‌لێوه‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ تێكدانی یه‌كێك له‌ پاركه‌كانی ئه‌م شاره‌ ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌. ناڕازییان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر “پاركی شه‌هرداری” به‌ریان به‌ خراپ كردنی به‌شێكی ئه‌م پاركه‌ گرت. شاره‌داریی به‌ خراپ كردنی به‌شێك له‌م پاركه‌ به‌نیازه‌ كاری ساختمان سازی بكات. ناڕازییان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن ئه‌م بابه‌ته‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

نه‌درانی حه‌قده‌ستی موعه‌لیمان و كرێكارانی مه‌عده‌نی گرانیتی شاهروود

به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكوومه‌تیی “ئیلنا”، هه‌ندێك له‌ كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی گرانیتی “شاهروود” و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له‌ موعه‌لیمان و خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی، ٥ تا ٧ مانگه‌ هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێنه‌دراوه‌. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ٥ مانگ حه‌قده‌ست و جێژنانه‌ی كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی گرانیتی “شاهروود” به‌ بیانووی نه‌بوونی نه‌قدینه‌گی تا ئێستا په‌رداخت نه‌كراوه‌. ئه‌وان ده‌ڵێن، نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان، بنه‌ماڵه‌كانیانی له‌ بارودۆخێكی دژواردا ...

زورتر بخوینه‌وه

گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ ته‌ورێز

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی حكومه‌تی “ئیلنا”، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی خاكه‌لێوه‌، كرێكارێكی لاو به‌ هۆی داڕمانی ئاوار له‌ بینایه‌ك له‌ ته‌ورێز گیانی له‌ ده‌ستدا. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، به‌ هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌تی پێویست له‌ شوێنی كار كرێكارێكی ٣٠ ساڵ ته‌مه‌ن له‌ كاتی كار له‌ بینایه‌كی قه‌دیمی هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ناوچه‌ی “چایكنار” له‌ نزیك شاره‌داریی ناوچه‌ی ٨ی ته‌ورێز، به‌ هۆی داڕمانی ...

زورتر بخوینه‌وه

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی قووربانییانی لافاو له‌ ناوچه‌كانی باكووری رۆژئاوای ئێران

سه‌رۆكی رێكخراوی “مۆدیرییه‌تی بۆحران”ی ئێران ڕایگه‌یاند كه‌ ژماره‌ی قووربانییانی لافاوی ئووستانه‌كانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی و كوردستان، گه‌یشته‌ ٤٢ كه‌س. هه‌واڵنێری حكوومه‌تیی “ئیسنا” رایگه‌یاند كه‌ ته‌رمی ٦ كه‌سی دیكه‌یش له‌ شاری ئازه‌رشار له‌ ئازه‌ربایجانی شه‌رقی دیتراوه‌ته‌وه‌ و ژماره‌ی كووژراوانی ئه‌م شاره‌ گه‌یشته‌ ١٨ كه‌س. هه‌روه‌ها له‌ شاری “عه‌جه‌ب شێر” هه‌ر له‌م ئۆستانه‌یش، ته‌رمی ١٨ كه‌س له‌ قووربانییان دیتراونه‌ته‌وه‌. له‌ شاری شنۆ ١ ...

زورتر بخوینه‌وه

ناڕه‌زایه‌تیی ماڵیاتی له‌ دژی ترامپ

به‌ پێی ڕاپۆرتی “یۆرۆنیوز” ڕۆژی شه‌ممه‌ هه‌زاران ناڕازیی به‌ خۆبواردنی دۆناڵد ترامپ له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاشكرای به‌ڵگه‌كانی ماڵیاتیه‌كه‌ی، له‌ شاره‌ جۆراجۆره‌كانی ئامریكا خۆپیشاندانیان كرد. ناڕازییان له‌ ١٥٠ شاری ئه‌مریكا به‌ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ خوازیاری بڵاوبوونه‌وه‌ی پێشینه‌ی ماڵیاتی دۆناڵد ترامپ بوون. ترامپ به‌ پێچه‌وانه‌ی ڕه‌سمی سه‌رۆك كۆماره‌كانی ئامریكا كه‌ له‌ كاتی كاندید بوون و هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن، پێشینه‌ی ماڵیاتیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌، هێشتا هیچ كام ...

زورتر بخوینه‌وه

ده‌ستپێكی رێفراندۆمی مێژوویی تووركییه‌

رێفراندۆمی چاره‌نووس سازی گۆڕینی یاسای بنه‌ڕه‌تی تووركییه‌ له‌ ساعه‌ت ٧ی به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌ كاتی ئه‌م وڵاته‌ ده‌ستیپێكردووه‌. ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری تووركییه‌، ده‌یهه‌وی به‌ پێكهێنانی گۆڕینی بنه‌ڕه‌تی له‌ یاسای تووركییه‌، نیزامی پاڕلمانی به‌ نیزامی ریاسه‌تی ده‌ربێنی تا سه‌رۆك كۆمار، ئیختیاراتێكی زۆرتری له‌ به‌ڕێوه‌ بردنی وڵاتدا هه‌بێت. ئاڵووگۆڕی جێی سه‌رنجی ئه‌ردۆغان، ئه‌و ئیزنه‌ به‌و ده‌دات كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتن ...

زورتر بخوینه‌وه