ئارشیو

هه‌ستانی لافاو له‌ شاره‌كانی ئێران قوربانی لێكه‌وته‌وه‌

بارینی به‌خوڕی باران و هه‌ستانی لافاو له‌ هه‌ندێ له‌ پارێزگا و شاره‌كانی ئێران، بووه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدان و بێسه‌روشوێن بوونی ده‌یان كه‌س. له‌ پارێزگای ئازه‌ربایجانی غه‌ربی به‌ هۆی هه‌ستانی لافاو له‌ هه‌ندی له‌ شاره‌كان و به‌سترانی ڕێگه‌كان، مه‌دره‌سه‌كانی هه‌ندێ له‌ ناوچه‌كان ته‌عتیل كراون. كاربه‌ده‌ستانی خۆجێیی له‌ ئازه‌ربایجانی غه‌ربی داوایان له‌ خه‌ڵك كردووه‌، به‌هۆی بارینی بێوێنه‌ی باران و تاوانه‌وه‌ی به‌فری كێوه‌كانی ...

زورتر بخوینه‌وه

گیانله‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك به‌ هۆی هه‌ستانی لافاو

ڕۆژی هەینی ٢٥ی مانگی خاکەلێوە، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “شەشە”ی سەر بە شاری بانە بە ناوی “والید مەحموودی”، لە کاتی پەڕینەوە لە چۆمی “بڕوێشکانی” بە هۆی هەستانی لافاو گیانی لە دەستدا. تەرمی نیوە گیانی ئەم کۆڵبەرە لە لایەن خەڵکی گوندی “نەنۆرە”وە دۆزراوه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌ لە کاتی گواسترانه‌وه‌ی بۆ نەخۆشخانەی شاری بانە لە ڕێگا بە هۆی کاریگەری برینەکەیه‌وه‌ گیانی لە دەستداوه‌. هه‌روه‌ها ...

زورتر بخوینه‌وه

گیان له‌ده‌ستدانی هاوڵاتییه‌ك به‌ڕووداوی هاتووچۆ

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له‌ ئه‌نجامی پێكدادانی دوو ده‌زگا ئۆتۆمبێل له‌ جادده‌ی “سنه‌ ـــ كامیاران” هاوڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا. شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی خاكه‌لێوه‌، به‌هۆی پێكدادانی دوو ده‌زگا ئۆتۆمبێل له‌ جادده‌ی “سنه‌ ـــ كامیاران” هاوڵاتییه‌ك به‌ناوی “عه‌باس میری” ته‌مه‌ن ٧٠ ساڵ به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كانییه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

زورتر بخوینه‌وه

ته‌قینه‌وه‌ی له‌شاری وان له‌ توركییه‌

له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ سه‌ر ڕێگه‌ی هاتووچۆی نیزامییان له‌ پارێزگای “وان” له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی توركییه‌، ٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و بریندار بوون. به‌ پێی ڕاپۆرتێكی هه‌واڵنێریی ئاناتۆلی”، ئه‌م ئۆپڕاسیۆنه‌ له‌ نزیك شاری “چاتاك” له‌ پارێزگای وان و له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی ده‌ستكرد هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌. ئه‌م هێرشه‌ له‌ حاڵێكدا ڕوویداوه‌ كه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی خاكه‌لێوه‌، گشتپرسی بۆ گۆڕینی یاسای بنه‌ڕه‌تی له‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

ده‌ركرانی هه‌زاران كرێكار له‌ ناوچه‌ كوردنشینه‌كانی توركییه‌

له‌ دوای كوده‌تا سه‌رنه‌گرتووه‌كه‌ی ساڵی ٢٠١٦ی توركییه‌، به‌ هه‌زاران كرێكار له‌ ناوچه‌ كوردنشینه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ له‌سه‌ر كار ده‌ركراون. ئه‌م كرێكارانه‌ زۆربه‌یان له‌ پاڵاوگه‌كانی نه‌وت و گاز، كارخانه‌كانی ماشێن سازیی و كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی جلوبه‌رگ خه‌ریكی كار بوون. ئه‌م كرێكارانه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ له‌ به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی له‌سه‌ر یاسای بنه‌ڕه‌تیی توركییه‌، هه‌تا ئێستا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان له‌ ناوچه‌ كوردنشینه‌كانی توركییه‌ به‌ڕێوه‌بردووه‌ و ...

زورتر بخوینه‌وه

درێژه‌ی مانگرتن له‌ خواردنی ئاتێنا دائێمی

“ئاتێنا دائێمی”، به‌ندكراوی سیاسیی له‌ به‌ندی ژنانی زیندانی ئێوین، بۆ حه‌وته‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌ی به‌ مانگرتن له‌ خواردنه‌كه‌ی دا. “ئاتێنا دائێمی” له‌ به‌رواری ١٩ی مانگی خاكه‌لێوه‌وه‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ مه‌حكووم كرانی “ئه‌نیسه‌ و هانییه‌ دائێمی” دوو خوشكه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها دیل گرتنی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی سیاسیی، ده‌ستی داوه‌ته‌ مانگرتن له‌ خواردن. شیاوی باسه‌، “ئه‌نیسه‌ و هانییه‌ دائێمی” به‌ تۆمه‌تی “سووكایه‌تی به‌ مه‌ئموورانی ...

زورتر بخوینه‌وه

به‌یانییه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌ به‌ندكراوانی سیاسیی به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار

كۆمه‌ڵێك له‌ به‌ندكراوانی سیاسیی له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌ك به‌ بۆنه‌ی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی ڕۆژی جیهانیی كرێكار، وێڕای پشتیوانی له‌ خواسته‌كانی چینی كرێكار، خوازیاری ئه‌وه‌ بوون كه‌ ده‌نگی به‌ندكراوانی سیاسیی به‌ گوێ هه‌موو كه‌س بگه‌یه‌نن. له‌ به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه‌، “ئێمه‌ به‌ندكراوانی سیاسیی له‌ زیندانی ڕه‌جایی شه‌هر، سه‌ره‌ڕای باقی جاڕنامه‌ كرێكارییه‌كانی دیكه‌ به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی كرێكار كه‌ ده‌نگی هاو چینه‌كانمان له‌دژی، ...

زورتر بخوینه‌وه

مانۆڕەکان بۆ گەرم کردنی بازاڕی هەڵبژاردن ده‌ست پێ ده‌كه‌ن

مانۆڕەکان بۆ گەرم کردنی بازاڕی هەڵبژاردن ی مانگی داهاتوی کۆماری ئیسلامی، دەستیان پێکردووە. هەرا و هوریای ڕۆژانه‌ له‌م بواره‌دا، دەرووست دەبێتە خۆراکی ئەرزیابیی و لێکدانەوەی هەواڵنێران و به‌ناو شاره‌زایانی سیاسیی. لەنێو سەرسورمانی گەلێک لەم شاره‌زایانه‌دا، ئەحمەدی نیژاد سەرەڕای تەوسیەی خامه‌نەیی خۆی کاندید دەکات تا بە ڕواڵەت دەژایەتی لەگەڵ ” ڕێبەر” بکاتە پاڵپشتێک بۆ ئیعتیباری خۆی لەنێو خەڵکدا. ناوی ئیبڕاهیم ڕەئیسی ...

زورتر بخوینه‌وه

تێكهه‌ڵچوونی ده‌ستفرۆشان و هێزه‌كانی شاره‌داریی له‌ مه‌ریوان

هێزه‌كانی شاره‌داریی له‌گه‌ڵ ده‌ستفرۆشانی ناو بازاڕی مه‌ریوان تێكهه‌ڵچوون و كه‌لوپه‌له‌كانیان تێكدان. به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی خاكه‌لێوه‌، هێزه‌كانی شاره‌داریی به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ باتۆم و گازی فرمێسكڕێژ هێرشیان برده‌ سه‌ر ده‌ستفرۆشانی ئه‌م شاره‌ و كه‌لوپه‌له‌كاینان تێكدان و به‌شێكیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد.

زورتر بخوینه‌وه