ئارشیو

خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی خوێندكاران و دانشجوویانی شیلی

به‌ پێی راپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، هه‌زاران دانشجوو و خوێندكاری ده‌بیرستانی شیلی، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌ نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ دژی ده‌وڵه‌ت، ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی “سانتیاگۆ” پێته‌ختی ئه‌م وڵاته‌. ناڕازییان كه‌ زیاتر له‌ ٣٠٠ هه‌زار كه‌س ده‌بوون، خوازیاری ئامووزش و په‌روه‌رشێكی گشتی، به‌خۆڕایی و باشن. ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستپێكی قسه‌ و باسه‌كان له‌ كۆنگره‌ سه‌باره‌ت به‌ چاكسازی ئامووزشی باڵا و به‌ یه‌كه‌مین بانگه‌وازی ...

زورتر بخوینه‌وه

گیان له‌ده‌ستدانی نزیكه‌ی سه‌د كۆچبه‌ر له‌ ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌

به‌ پێی ڕاپۆرتی “یۆرۆنیوز” به‌ هۆی وه‌رگه‌ڕانی كه‌شتییه‌كی هه‌ڵگری كۆچبه‌رانی ئافریقایی له‌ ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی خاكه‌لێوه‌، ٩٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. به‌ وته‌ی “ئه‌یوب قاسم” وته‌بێژی گاردی لێواره‌كانی لیبی” له‌ نێو ئه‌م ٩٧ كه‌سه‌دا ٥ منداڵیش هه‌یه‌. ناوبراو له‌ درێژه‌دا ڕایگه‌یاند: له‌ سه‌عاته‌كانی سه‌ره‌تای ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌ یارمه‌تی هێزه‌كانی فریاكه‌وتن توانیان گیانی ٢٣ كه‌س ڕزگار بكه‌ن، به‌ڵام له‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

خنكانی لانیكه‌م ١١ جووتیار له‌ ئه‌ندۆنێزی

به‌ پێی راپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، رۆژی پێنجشه‌ممه‌، به‌له‌مێكی هه‌ڵگری ٢٢ كه‌س له‌ جووتیارانی ئه‌ندۆنێزی كه‌ بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان، ده‌چوونه‌ سه‌ر زه‌وییه‌كانیان له‌ یه‌كێك له‌ رووباره‌كانی ئه‌م وڵاته‌ خنكان. وته‌بێژی پۆلیسی مه‌حه‌لی ئه‌ندۆنێزی به‌ وتنی ئه‌وه‌یكه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی ئه‌م رووداوه‌ به‌رده‌وامه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ به‌ هۆی ئه‌م رووداوه‌ ٩ كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و ١٣ كه‌سی دیكه‌ش ڕزگاریان بووه‌. له‌ هه‌واڵێكی ...

زورتر بخوینه‌وه

ڕوداوی هاتووچۆی خوێناوی له‌ مێكزیك

به‌ پێی ڕاپۆرتی “ڕۆیتێرز” به‌ هۆی پێكدادانی ئۆتوبوسێك له‌گه‌ڵ تانكرێكی سوته‌مه‌نی له‌ باشووری ڕۆئاوای مێكزیك، ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و بریندار بوون. به‌ هۆی ئه‌م ته‌سادۆفه‌ كه‌ تانكری سووته‌مه‌نییه‌كه‌ ته‌قیه‌وه‌، لانیكه‌م ٢٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٩ كه‌سی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی بریندار بوون. كاربه‌ده‌ستانی پۆلیسی مێكزیك وتویانه‌ كه‌ هێشتا هۆكاری ئه‌م ڕوداوه‌ ڕوون نییه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌م بواره‌دا ده‌ستی پێكردووه‌.

زورتر بخوینه‌وه

به‌كارهێنانی گه‌وره‌ترین بۆمبی غه‌یره‌ ئه‌تومی له‌ ئه‌فغانستان

ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه‌ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی خاكه‌لێوه‌، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئه‌فغانستان، بۆمبێكی به‌هێزی نوێیان به‌ ناوی “جی بی یو _٤٣” له‌ ئه‌فغانستان به‌كار هێناوه‌. ئه‌و بۆمبه‌ به‌ هۆی به‌هێز بوونی به‌ “دایكی هه‌موو بۆمبه‌كان” ناسراوه‌. ئه‌ڕته‌شی ئه‌مریكا ده‌ڵێ كه‌ ئه‌و بۆمبه‌ی له‌ ناوچه‌ی ئاچین له‌ ئوستانی نه‌نگه‌رهار له‌ دژی هێزه‌كانی داعش به‌ كار هێناوه‌. قورسایی ئه‌و بۆمبه‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كان له‌ پێته‌ختی مه‌جارستان

به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ خه‌ڵكی شاری “بوداپێست” له‌ درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان له‌دژی سه‌پاندنی ئاسته‌نگییه‌كان له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ت له‌دژی ڕێكخراوه‌ ناحوكمیی و مه‌ده‌نییه‌كان و هه‌روه‌ها زانكۆی ئۆرووپای ناوه‌ندی كۆبوونه‌وه‌. له‌م كۆبوونه‌وه‌دا كه‌ له‌ گۆڕه‌پانی “قاره‌مان”ی بوداپێست به‌ڕێوه‌چوو، ناڕازییان یاساكانی دیاریكراو له‌ لایه‌ن “ویكتۆر ئۆربان”، سه‌رۆك وه‌زیرانی مه‌جارستانیان، به‌دژی ئازادی و مافی هاوڵاتیی بوون له‌م وڵاته‌ ناوبرد. به‌پێی ئه‌م یاسا نوێیه‌، له‌مه‌ به‌دواوه‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

به‌رده‌وامی ئۆپڕاسیۆنی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ڕۆژئاوی مووسڵ له‌ داعش

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ شه‌ڕ و پێكدادنه‌كان له‌ ڕۆژئاوای مووسڵ له‌ نێوان هێزه‌ عێراقییه‌كان و هێزه‌كانی داعش چڕتر بووه‌ته‌وه‌. هێزه‌ عێراقییه‌كان به‌ پشتیوانی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ڕۆژئاوای مووسڵ له‌ هێرشه‌كانیان له‌دژی داعش به‌رده‌وامن له‌ پێشڕه‌وییه‌كانیان. ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی داعش به‌ ئامانجی پاشه‌كشه‌كردن به‌م هێزانه‌ دژوارتر بووه‌ته‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ تێكهه‌ڵچوونه‌كان بووه‌ته‌ كۆڵان به‌ كۆڵان و ماڵ ...

زورتر بخوینه‌وه

تێكهه‌ڵچوونی ده‌ستفرۆشان و هێزه‌كانی شاره‌داریی له‌ مه‌ریوان

هێزه‌كانی شاره‌داریی له‌گه‌ڵ ده‌ستفرۆشانی ناو بازاڕی مه‌ریوان تێكهه‌ڵچوون و كه‌لوپه‌له‌كانیان تێكدان. به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی خاكه‌لێوه‌، هێزه‌كانی شاره‌داریی به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ باتۆم و گازی فرمێسكڕێژ هێرشیان برده‌ سه‌ر ده‌ستفرۆشانی ئه‌م شاره‌ و كه‌لوپه‌له‌كاینان تێكدان و به‌شێكیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد.

زورتر بخوینه‌وه

ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ٦ كرێكاری پاڵاوگه‌ی نه‌وتی كرماشان

به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی حكومه‌تی “ئیلنا” دادستانی ڕژیم له‌ شاری كرماشان، باسی له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ٦ كرێكاری پاڵاوگه‌ی نه‌وتی ئه‌م شاره‌ به‌ هۆی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی زمسانی پاره‌كه‌ كرد. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ كه‌ ساڵی ڕابردوو له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ سپێردرانی ئه‌م پاڵاوگه‌یه‌ به‌ به‌شی خسوسی و نه‌بوونی ئه‌منییه‌تیی پیشه‌یی به‌ڕێوه‌چوو بوو، ژماره‌یه‌ك له‌ ناڕازییان ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای ماوه‌یه‌ك ...

زورتر بخوینه‌وه

درێژه‌ی كوشتن و بریندار كردنی كاسبكاران و كۆڵبه‌ران له‌ شاره‌كانی كوردستان

به‌ پێی هه‌واڵه‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی خاكه‌لێوه‌، هێزە ئینتزامییەکانی رژیم لە ناوچەی سەرشیوی سەقز تەقەیان لە ماشێنی کاسبکارێکی كرد و لە ئاکامدا گیانی لە دەستدا. ناسنامه‌ی ئه‌م كاسبكاره‌ “عه‌تا حۆسه‌ینی” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵان ڕاگه‌یه‌ندراوه‌. شایانی باسه‌ ڕۆژ نییه‌ به‌ هۆی هێرشی هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر كاسبكاران و كۆڵبه‌ران، كه‌ بۆ دابین كردنی بژیوی ژیانیان ڕویان له‌م كاره‌ ...

زورتر بخوینه‌وه