ئارشیو

گەندەڵی بنه‌ڕه‌تی لە ژێرخانی چینایەتی و سیاسیی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی

مەحمود سادقی یەکێک لە ئەندامانی مەجلیسی ئیسلامی ڕژیم کە به‌هۆی له‌قاودان لەبارەی حیسابە بانکییەکانی شەخسی سەرۆکی قوەی قەزاییەوە خراوەتە ژێر لێپرسینه‌وه‌، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی مانگی خاکەلێوە ڕایگەیاند کە لە قوەی قەزاییەدا پەرداختی مازاد به‌ پێچەوانەی یاسا ئەنجام دراوە. ناوبراو بڕی پەرداختیە زیادەکان و لە دەرەوەی یاسا و ڕێساکانی قوەی قەزاییەی به‌ ٢٨٥ میلیاڕد تمەن ڕاگەیاند و وتی، ” وادیارە دیوانی ...

زورتر بخوینه‌وه

مانگرتن له‌خواردنی پێنج به‌ندكراو له‌ زیندانی ورمێ

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، پێنج به‌ندكراوی ناو زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ، له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی خاكه‌لێوه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی پێشتیوانی له‌ به‌ندكراوانی سیاسیی توركییه‌ ده‌ستیان داوه‌ته‌ مانگرتن له‌ خواردن و هه‌تا سێ ڕۆژ مانگرتنه‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت. ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی مانگی خاكه‌لێوه‌، ٥ به‌ندكراوی سیاسیی بە ناوەكانی “سامان نەسیم”، “كەماڵ ڕەمەزان”، “ئەحمەد تەمووبی”، “ئیبراهیم عیساپوور” و “یۆسف كاكەمەمی” لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ و ...

زورتر بخوینه‌وه

بێكاربوونی ٣٧ هه‌زار ده‌رچوونی زانكۆ له‌ ورمێ

پارێزگای ورمێ بە ١١٥ هەزار بێکار بە یەکێک لە پارێزگا بەرچاوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبواری ڕێژەی بێکاری دێته‌ ئاژمار. بەڕێوەبەری گشتیی ته‌عاون، کار و خۆشبژیویی کۆمەڵایەتیی پارێزگای ورمێ ڕایگه‌یاند، له‌ ئاستی پارێزگادا ١١٥ هەزار كه‌س بێكارن.‌ ناوبراو ڕاشیگه‌یاند كه‌ له‌م ژمارەیە ٣٧ هەزار کەسیان دەرچووی زانکۆن و خوێندنی باڵایان تەواو کردووە. بەپێی ستانداردەکانی کۆماری ئیسلامی، ئەگەر هەر کەسێک لە هەفتەیەکدا ...

زورتر بخوینه‌وه

كێشه‌ی كه‌مبوونی سه‌كۆی گاز و سووته‌مه‌نی له‌ شاری بۆكان

کێشەی نەبوونی سەکۆی گاز و سووتەمەنی لە بۆکان شتێکی تازە نییە و چەند ساڵێکە ئەم گرفتە بەرۆکی بە شۆفێرانی ئەمشارە گرتووە. بە پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، کەمبوونی سەکۆی گازی “سی ئێن جی” و نەبوونی سووتەمەنی کێشەی بۆ هاوڵاتییانی شاری بۆکان دروست کردووە، بە شێوەیەک کە شۆفێرانی ئەمشارە ناچارن لە رۆژدا چەند كاتژمێرك كارەكانیان جێ‌بێڵن و لە ریزەكانی دورو درێژی سووتەمەنی ڕابوه‌ستن. جێگایە ...

زورتر بخوینه‌وه

گیان له‌ده‌ستدانی هاوڵاتییه‌ك له‌ كرماشان

بە پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوڵاتییه‌كی دانیشتووی گوندی “چه‌له‌” له‌ كاتی كار له‌سه‌ر زه‌وی كه‌شاوه‌رزییه‌كه‌ی تووشی ڕووداو هات و له ‌ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ستدا. ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی مانگی خاكەلێوە، جوتیارێكی دانیشتووی گوندی “چەلە”ی سەر بە ناوچەی گیلانغەرب لە پارێزگای كرماشان، لە كاتی سەمپاشی كردنی زەوی كشتوكاڵ بە تەراكتۆر توزگركەی، دەكەوێتە نێو گاردانی تەراكتۆرەكە و دەستبەجێ گیانی لە دەست دەدات.

زورتر بخوینه‌وه

مانگرتنی كرێكارانی كانه‌‌كانی پێرۆ

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ٢ مه‌عده‌ن له‌ وڵاتی پێرۆ به‌مه‌به‌ستی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌قده‌ست و باشتربوونی بارودۆخی كاریان له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی خاكه‌لێوه‌وه‌ ده‌ستیانداوه‌ته‌ مانگرتن. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، وته‌بێژی یه‌كێتیی كرێكارانی ئه‌م دوو مه‌عده‌نه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ مانگی “مارس”ه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی ڕێكخستنی ئه‌م مانگرتنه‌ بۆ بردنه‌سه‌رێی هه‌قده‌سته‌كان و باشتربوونی بارودۆخی كاری كرێكاران به‌نامه‌ڕێژی كردووه‌. ده‌ستپێكردنی مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی كانه‌كانی “مسی باشوور”، بووه‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

گیان له‌ده‌ستدانی كه‌سانی مه‌ده‌نیی به‌هۆی هێرشی ئاسمانیی له‌ مووسڵ

فڕۆكه‌وانێكی هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی عێراق ده‌ڵێت، له‌ ئه‌نجامی هێرشی هاوپه‌یمانان به‌ ڕێبه‌ری ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای مووسڵ، ١٣ كه‌سی مه‌ده‌نیی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. له‌ ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه‌دا، ١٧ كه‌سی مه‌ده‌نیی دیكه‌ش بریندار بوون. به‌ پێی ڕاپۆرتێكی هه‌واڵنێریی “ئاناتۆلی” توركییه‌، له‌م هێرشه‌دا چه‌ندین ماڵی مه‌سكوونی كه‌ به‌ تازه‌یی له‌ چنگ هێزه‌كانی داعش له‌ گه‌ڕه‌كی “یه‌رمووك” ده‌رهێنداربوون كراونه‌ته‌ ئامانج. پێشتر هه‌واڵنێرییه‌كان له‌ به‌رواری ٢٧ی ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ و ڕێپێوانی كرێكارانی كارخانه‌ی قه‌ندی مه‌مه‌سه‌نی

كرێكارانی بێكاركراوی كارخانه‌ی قه‌ندی مه‌مه‌سه‌نی ، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بێكاركرانیان و نه‌درانی هه‌قده‌ستی چه‌ندین مانگ، هه‌قی بیمه‌ و هه‌روه‌ها باقی مه‌زایاكانیان له‌ شاری “ڕۆسته‌م” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ پارێزگای فارسی ڕێپێوانیان كرد. كرێكارانی ناڕازیی پاشان له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ڕژیم كۆبوونه‌وه‌ و به‌ وتنه‌وه‌ی درووشمی “كه‌رامه‌ت، گوزه‌ران مافی بێ ئه‌م لاو ئه‌ولای ئێمه‌یه‌”، خوازیاری درانی هه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان بوون. كارخانه‌ی قه‌ندی مه‌مه‌سه‌نی له‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

گیان له‌ده‌ستدانی ١٠ هه‌زار كرێكاری بیناسازیی له‌ ماوه‌ی ٥ ساڵ

بەڕێوەبەری گشتیی ته‌عاون، کار و خۆشبژیویی کۆمەڵایەتیی ڕژیم ڕایگه‌یاند، به‌ شێوه‌ی مامناوه‌ند له‌ نێوان ساڵه‌كانی ١٣٨٩ تا ١٣٩٤، نزیكه‌ی ١٠ هه‌زار كرێكاری بیناسازیی به‌هۆی ڕووداوی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. له‌ ساڵی ١٣٩٥دا، هه‌زار و ٤٠٠ كه‌س و له‌ساڵی ١٣٩٤یش هه‌زار و ٨٠٠ كرێكاری بیناسازیی له‌ ئێران له‌كاتی كاركردندا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. ڕه‌ئیسی كانوونی كرێكارانی بیناسازیی ئێران له‌ مانگی خه‌رمانانی ساڵی ٩٥یش، ...

زورتر بخوینه‌وه

ئێعدامی به‌ندكراوێك له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك له‌ ئه‌راك

سه‌رله‌به‌بانیی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی خاكه‌لێوه‌، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك به‌ تۆمه‌تی “قه‌تڵ خانه‌واده‌گی” له‌ كوی “عه‌لی” شاری ئه‌راك له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك به‌كرده‌وه‌ ده‌رهات. ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ حوكمی ئێعدامی “عه‌باس سه‌حرایی”، له‌ ماوه‌ی سێ مانگدا ده‌رچووه‌ و به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتووه‌. شایانی باسه‌ ئه‌م به‌ندكراوه‌ به‌ شه‌ش جار قێساس له‌به‌رچاوی خه‌ڵك، ٨ ساڵ زیندانی ته‌عزیری و ته‌حه‌مۆلی ٧٤ زه‌ربه‌ شه‌لاق مه‌حكووم ...

زورتر بخوینه‌وه