ئارشیو

ناڕەزایەتیی و نەفرەتی دەیان هەزار کەسی دژ بە تیرۆریزمی ئیسلامی لە سوئێد

ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ ی مانگی خاکەلێوە دەیان هەزار کەس لە خەڵکی ستۆکهۆڵم ی پێتەختی سوئێد له‌ڕێگه‌ی کۆبوونەوە لە مەیدانی ناوەندی شار و وتنه‌وه‌ی درووشم، نەفرەت و بێزاری خۆیان لە تیرۆریزمی ئیسلامی پیشاندا. ئەم کۆبونەوەیە بە ناوی ” خۆپیشاندانی عەشق” بە دوای هێرشی تێرۆریستی له‌ ڕۆژی هەینی ١٨ی ئه‌م مانگه‌دا بەڕێوەچوو. خەڵک لەم خۆپیشاندانەدا تیرۆریزم و توندووتیژیان مەحکووم کرد. ئه‌نجامده‌ری سەرەکی ...

زورتر بخوینه‌وه

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی دوو هاوڵاتی به‌ ڕووداوی هاتووچۆ

له‌ ئه‌نجامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل له‌ جادده‌ی “كه‌ره‌ند غه‌رب ـــ سه‌رپۆل زه‌هاب” دوو هاوڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستدا و بریندار بوون.. به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، سه‌رله ‌به‌یانیی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی خاكه‌لێوه‌ به‌ هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێله‌ له‌ مێحوه‌ری “كه‌ره‌ند غه‌رب ـــ سه‌رپۆل زه‌هاب” و له‌ نزیك ئاوایی “وه‌رگۆنبه‌د”، هاوڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و كه‌سی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی بریندار بوو.

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی خوێندكاران له‌ كه‌لار

ژمارەیەک  لە خوێندکارانى پۆلى ١٢ى ئامادەیى له‌ به‌رامبه‌ر په‌روه‌رده‌ی كه‌لار ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری کەمکردنەوەى پرۆگرامى خوێندن یان زیادکردن و درێژکردنەوەى وادەى خوێندن بوون.. خێوندكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن، به‌هۆی بایكۆتکردنى پرۆسەى خوێندن له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه‌، لە خوێندنى وانەکانیان زۆر دواكه‌وتوون. به‌رپرسانی په‌روه‌رده‌ش، كه‌مكردنه‌وه‌ی پرۆگرامى خوێندن به‌دوور ده‌زانن، به‌هۆی ئه‌وه‌یكه‌ پرۆسه‌ی خوێندن له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ ژێر چاودێریی ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندایه‌ و كه‌مكردنه‌وه‌ی پرۆگرامى ...

زورتر بخوینه‌وه

ته‌قه‌كردنی له‌ مه‌دره‌سه‌یه‌ك له‌ باشووری كالیفۆڕنیا

كاربه‌ده‌ستانی باشووری ویلایه‌تی “كالیفۆڕنیا”، باسیان له‌ گیان له‌ده‌ستدانی سێ كه‌س و برینداربوونی كه‌سێكی دیكه‌ به‌هۆی ته‌قه‌كردن له‌ مه‌دره‌سه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی كرد.. به‌وته‌ی پۆلیس، ئه‌م ته‌قه‌كردنه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ یه‌كێك له‌ كلاسه‌كانی مه‌دره‌سه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی له‌ شاری “سه‌ن بێرناردینۆ” له‌ نزیك لۆسانجێلس ڕوویداوه‌. هێرشبه‌ره‌كه‌، ته‌قه‌ی له‌ هاوسه‌ری پێشووی خۆی كه‌ له‌م مه‌دره‌سه‌یه‌ ده‌رسی ده‌وته‌وه‌‌ كرد و پاشان خۆی كوشت. قوربانی سێهه‌می ئه‌م ته‌قه‌كردنه‌، ...

زورتر بخوینه‌وه

بارودۆخی ناله‌باری ئابووریی توركییه‌ له‌سه‌روبه‌ندی ڕێفراندۆم

هه‌واڵنێریی ئاڵمان له‌ ڕاپۆرتێكیدا ئاماژه‌ی به‌ ناله‌بار بوونی بارودۆخی ئابووریی توركییه‌ كرد. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كارناسانی ئابووریی له‌ئاست دانی واده‌وبه‌ڵێنی “ڕه‌جه‌ب ته‌یێب ئه‌ردۆغان” به‌مه‌به‌ستی باشتربوونی بارودۆخی ئابووریی ئه‌م وڵاته‌ به‌دوای ڕێفراندۆم، به‌گومانه‌وه‌ چاو له‌م ته‌وه‌ره‌ ده‌كه‌ن. ڕه‌وتی دابه‌زینی گه‌شه‌ی ئابووریی توركییه‌ هه‌روا به‌رده‌وامه‌. به‌ وته‌ی كارناسانی ئابووریی، ڕێژه‌ی بێكاریی له‌ توركییه‌ له‌ماوه‌ی یه‌كساڵی ڕابردووا، ٣ له‌سه‌د زیاد كردووه‌ و ...

زورتر بخوینه‌وه

ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ كه‌مپێكی په‌ناخوازان له‌ فه‌ڕانسه‌

كه‌مپێكی په‌ناخوازان له‌ باكووری فه‌ڕانسه‌ كه‌ نزیكه‌ی ١٥٠٠ كه‌س تێیدا جێگیركرابوون، له‌ناو ئاگردا سووتا.. لانیكه‌م ١٠ كه‌س به‌هۆی ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌ كه‌مپی “گراند سانت” بریندار بوون. كاربه‌ده‌ستانی فه‌ڕانسه‌ ڕایاگه‌یاند‌، ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ به‌هۆی تێكهه‌ڵچوون له‌ نێو په‌ناخوازاندا ڕوویداوه‌. زۆربه‌ی په‌ناخوازان و كۆچبه‌ران كه‌ به‌نیازن خۆیان له‌ باقی وڵاتانی دیكه‌ی ئۆرووپاوه‌ بگه‌یه‌نه‌ بریتانیا، له‌ شاره‌كانی لێواری باكووری فه‌ڕانسه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌. به‌دوای له‌ناوچوونی كه‌مپی ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی هاوبه‌شی كرێكارانی مه‌عده‌نی ئه‌نگووران و خوازیارانی كار

كرێكارانی بێكاركراوی مه‌عده‌نی سۆرب و ڕووی ئه‌نگووران و خوازیارانی كاری ئه‌م مه‌نته‌قه‌یه‌ له‌ ڕێگه‌ی كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م مه‌عده‌نه‌ و به‌ستنی ڕێگه‌ی هاتووچۆی كامیۆنه‌كانی گواستنه‌وه‌، پێشیان به‌ باركردنی كامیۆنه‌كان گرت. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م هه‌وڵه‌ له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی بێكاركراوی مه‌عده‌نی ئه‌نگووران و هه‌روه‌ها دانیشتووانی یه‌كێك له‌ ئاواییه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ به‌ڕێوه‌چووه‌. مه‌عده‌نی سۆرب و ڕووی ئه‌نگووران له‌ ناوچه‌ی “ده‌ندی” ...

زورتر بخوینه‌وه

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی ڕۆنی نه‌باتی قوو

كرێكارانی كارخانه‌ی “ڕۆنی نه‌باتی قوو”، له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی چه‌ندین پلاكارد به‌ ناوه‌ڕۆكی “ئیتر نانمان نییه‌” و “نان كێشه‌ی كرێكاره”، بۆ ٨مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بیلاته‌كلیفی پیشه‌یی و گوزه‌رانیان، درێژه‌یان به‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا.. كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن، هاوكات له‌گه‌ڵ داخرانی ئه‌م كارخانه‌یه‌، ماوه‌ی ٣ مانگ ده‌بێ كه‌ هیچ هه‌قده‌ستێكیان نه‌دراوه‌تێ، بیمه‌كانیان به‌ ته‌واوی نه‌ڕژێندراوه‌ته‌ حیسابی ته‌ئمینی ئیجتماعییه‌وه‌ و پاداشی كۆتایی خزمه‌تی ...

زورتر بخوینه‌وه

به‌یانییه‌ی كومیته‌ی په‌یگیریی بۆ پێكهێنانی ڕێكخراوه‌ كرێكارییه‌كانی ئێران

“كومیته‌ی په‌یگیریی بۆ پێكهێنانی ڕێكخراوه‌ كرێكارییه‌كانی ئێران” له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌ك، وێڕای پشتیوانی له‌ داواكاری “بێهنام ئیبراهیم زاده‌”، خوازیاری ئازادكرانی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ كرێكارییه‌ له‌ زیندان بوو.. له‌ به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه‌، ” بێهنام ئیبراهیم زاده‌ كرێكار و ئه‌ندامی شوڕای نوێنه‌رانی كومیته‌ی په‌یگیریی بۆ پێكهێنانی ڕێكخراوه‌ كرێكارییه‌كانی ئێران، زیاد له‌ ٨ ساڵه‌ له‌ زینداندا ڕاگیراوه‌. سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ كرێكارییه‌ هه‌روا ...

زورتر بخوینه‌وه

به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی ٥٥ له‌سه‌دی ڕێژه‌ی ئێعدامه‌كانی جیهان له‌ ئێران

ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ ڕاپۆرتی ساڵانه‌یدا ڕایگه‌یاند كه‌ ٥٥ له‌سه‌دی ڕێژه‌ی ئێعدامه‌كانی جیهان له‌ ساڵی ٢٠١٦ له‌ ئێران به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتووه‌.. ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕایگه‌یاند، لانیكه‌م ٣٣ حاڵه‌تی تۆماركردنی ئێعدامه‌كان له‌ ئێران له‌ ساڵی ٢٠١٦، ئێعدام له‌به‌رچاوی خه‌ڵك و به‌پێچه‌وانه‌ی په‌یمان و به‌ڵێنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ئه‌نجام دراوه‌. ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕاشیگه‌یاند، زۆربه‌ی حوكمی ئێعدامه‌كان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ تۆمه‌تی “تاوانه‌كانی پێوه‌ندیدار ...

زورتر بخوینه‌وه