ئارشیو

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٣ هاوڵاتیی له‌ پیرانشار

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوكان، به‌ هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێك له‌ جادده‌ی “سه‌رده‌شت ـــ پیرانشار” ٣ هاوڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون. ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٩ی مانگی خاكه‌لێوه‌، له‌ ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێك له‌ مێحوه‌ری “سه‌رده‌شت ــ پیرانشار”، هاوڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و ٢ كه‌سی دیكه‌ش به‌ سه‌ختیی بریندار بوون كه‌ گواسترانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشانه‌یه‌كی شاری سه‌رده‌شت.

زورتر بخوینه‌وه

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاوڵاتییه‌ك له‌ شاری بۆكان

له‌درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاوڵاتییه‌كان له‌ شاره‌كانی كوردستان، هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كانی شاری سه‌رده‌شت هاوڵاتییه‌كی دانیشتووی شاری “بۆكان”یان له‌ سنووری “قاسمه‌ ڕه‌ش” ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. بە پێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی مانگی خاكەلێوە، هاوڵاتییه‌كی خەڵكی شاری بۆكان بە ناوی “محەممەد شەریفی بۆكانی” ٣٣ساڵ تەمەن، لە سنووری “قاسمە ڕەش”ی شاری سەردەشت لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌تییه‌كانی رژیمەوە دەستبەسەر کرا. شایانی باسه‌ ناوبراو ڕۆژی هه‌ینی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە ...

زورتر بخوینه‌وه

به‌ڕێوه‌چوونی چالاكی ژینگه‌پارێزی له‌ شاری سنه‌

كۆمه‌ڵێك له‌ ژینگه‌پارێزانی شاری سنه‌ ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی مانگی خاكه‌لێوه‌ له‌ كێوی “ئاوییه‌ر”ی ئه‌مشاره‌ له‌ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی چالاكییه‌كی ژینگه‌پارێزییه‌وه‌ هه‌ستان به‌ ناشتنی چه‌ندین نه‌مام. به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ژینگه‌پارێزانی شاری سنه‌ به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ “كه‌مپه‌ینی پشتیوانی له‌ به‌رهه‌مه‌ فه‌رهه‌نگی و هۆنه‌رییه‌كانی ئۆستانی كوردستان” ڕۆژی هه‌ینی ژوماره‌یه‌ك نه‌مامیان له‌ داوێنی كێوی ئاویه‌ر چاند‌.

زورتر بخوینه‌وه

نیگەرانی دەوڵەتی ڕووحانی لە پەرەگرتنی ناڕەزایەتیی کرێکاری لە سه‌روبه‌ندی نزیک بوونەوە لە هەڵبژاردن

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری فارس، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ ی مانگی خاکەلێوە مەجلیسی ئیسلامی بۆ جارێکی دیكه‌ ئیسلاحی قانونی کار دەخاتەوە دەستوری کار. ئەم هەواڵنێرییە ڕایگه‌یاند، مه‌یلی” کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی” که‌ مەئمووری تاوتوێ كردنی گه‌ڵاڵه‌ی قانونی کار، ئەوەیە کە ئەمڕۆ بارودۆخ بۆ پەسند کردنی ئەم گه‌ڵاڵه‌یه‌ له‌بار نییە و پێویستە کە تا کاتێکی تر بگەڕێندرێتەوە بۆ دەوڵەت. ڕۆژنامەی سەنعەت کە ...

زورتر بخوینه‌وه

ڕێفڕاندۆمی یاسای بنه‌ڕه‌تیی توركییه‌ له‌ یوونان و عێراق

هاوڵاتییانی توركییه‌، دانیشتوو له‌ وڵاتی یوونان، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٩ی مانگی خاكه‌لێوه‌ ده‌نگه‌كانی خۆیان به‌مه‌به‌ستی ڕێفراندۆم و گۆڕینی یاسای به‌نه‌ڕه‌تیی له‌ توركییه‌ خسته‌ ناو سندووقه‌وه‌. له‌ شاری “هه‌ولێر” ناوه‌ندی كوردستانی عێراقیش، هاوڵاتییانی توركییه‌، دانیشتووی ئه‌م وڵاته‌ هاوكات ده‌نگه‌كانی خۆیان خسته‌ ناو سندووقه‌وه‌. گشت پرسی له‌ ٢ میلیۆن و ٩٧٢ هه‌زار دانیشتووی توركییه‌ له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌، له‌ هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌ به‌ڕێوه‌چوونی ڕێفراندۆم ...

زورتر بخوینه‌وه

گیانله‌ده‌ستدانی ده‌یان كه‌س به‌ هۆی هێرشی ئاسمانیی بۆ سه‌ر سوورییه‌

  ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سوورییه‌ ڕایگه‌یاند، له‌ ئه‌نجامی دوو هێرشی ئاسمانیی له‌ سوورییه‌، لانیكه‌م ٣٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. یه‌كێك له‌م هێرشانه‌ له‌ پارێزگای ئێدله‌ب له‌ نزیك ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ “هێرشی شیمیایی” تێدا ڕوویدابوو، هاته‌ ئاراوه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ١٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ هیچ لایه‌نێك هه‌تا ئێستا به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م هێرشه‌یان نه‌گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ. هاوكات له‌ ئه‌نجامی هێرشی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ...

زورتر بخوینه‌وه

ئێعدامی ١٤٠ كه‌سی مه‌ده‌نیی له‌ لایه‌ن داعش له‌ مووسڵ

كاربه‌ده‌ستانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایانگه‌یاند كه‌ له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی دواییدا زیاد له‌ ١٠٠ كه‌سی مه‌ده‌نیی له‌ مووسڵ له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ ئێعدام كراون. شوڕای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌ندامانی داعش ١٤٠ كه‌سی مه‌ده‌نیی كه‌ به‌نیازبوون له‌ ڕۆژئاوای مووسڵ ڕا بكه‌ن، ئێعدام كردووه‌. به‌وته‌ی ئه‌م شوڕایه‌، هێزه‌كانی داعش ته‌رمی ژوماره‌یه‌ك له‌م قوربانییانه‌ی به‌سه‌ر ده‌كه‌له‌كانی به‌رق هه‌ڵواسیوه‌ و ته‌رمی ئه‌وانیكه‌شی له‌ به‌ره‌ی شه‌ڕ ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به‌ ئێعدام له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیس

به‌ پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی “نا بۆ زیندان، نا بۆ ئێعدام”، به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی خاكه‌لێوه‌، ژوماره‌یه‌ك له‌ بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به‌ ئێعدام به‌ داواكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی ڕۆڵه‌كانیان و په‌سه‌ندكرانی یاسای نه‌هێشتنی ئێعدام، له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ك مه‌ئموورانی ئینتزامیی و ئه‌منییه‌تی ڕژیم هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ناڕازییان و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی هاوبه‌شی كرێكارانی بیدبۆله‌ند و لاوانی خوازیاری كار

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی ده‌ركراو و شاغڵی پاڵاوگه‌ی “بیدبۆله‌ند”ی ٢، ڕۆژی شه‌ممه‌ش ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ی وێڕای لاوانی خوازیاری كار به‌رده‌وام بوو. به‌ پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌ خوجێییه‌كان، شیركه‌تی پاڵاوتنی گازی “خه‌لیجی فارسی بیدبۆله‌ندی بێهبه‌هان”، به‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی قه‌راردادی له‌ئاست بارودۆخی دامه‌زراندن و هه‌روه‌ها به‌ستنی ڕێگه‌كانی هاتووچۆی كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته‌ له‌ لایه‌ن خوازیارانی كار، له‌سه‌ر بڕیاری مودیر عامل و ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی قه‌ندی مه‌مه‌سه‌نی

له‌درێژه‌ی نه‌درانی هه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكارانی “قه‌ندی مه‌مه‌سه‌نی”، كۆمه‌لێك له‌م كرێكارانه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌م كارخانه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌. كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن، كارخانه‌ی “قه‌ندی مه‌مه‌سه‌نی” كه‌ له‌ شارستانی “ڕۆسته‌م” له‌ پارێزگای فارس هه‌ڵكه‌وتووه‌، به‌ بیانووی بارودۆخی خراپی ئابووریی، له‌ مانگی گه‌لاوێژی پاره‌كه‌وه‌ داخراوه‌ و تێكڕای كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ش له‌كار بێكار كراون. ناڕازییان ده‌ڵێن، پێشتریش له‌ مانگی ڕێبه‌ندانی پاره‌كه‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ...

زورتر بخوینه‌وه