ئارشیو

مه‌حكووم كردنی هێرشی شیمیایی ئێدله‌ب له‌ سه‌رده‌شت

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی هه‌ینی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاوڵاتیانی شاری سه‌رده‌شت به‌ به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمێك، هێرشی شیمیایی ئێدله‌ب و كوشتاری كه‌سانی مه‌ده‌نیان مه‌حكووم كرد. ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ بریندارانی كیمایی بارانی هێرشی شیمایی شاری سه‌رده‌شت و هاوڵاتییانی ئه‌مشاره‌، به‌ به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمێك له‌ ئاستی شار و له‌سه‌ر گڵكۆی قوربانیانی شیمیایی ئه‌مشاره‌، وێڕای مه‌حكووم كردنی هێرشی شیمیایی بۆ سه‌ر كه‌سانی مه‌ده‌نی خان شه‌یخون، ...

زورتر بخوینه‌وه

گیان له‌ده‌ستدانی دایكی شه‌هیدێكی كۆمه‌ڵه‌ له‌ كامیاران

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ساحێب قوربانی، دایكی هاوڕێی گیانبه‌ختكردوو كه‌ریم ئه‌مانی ناسراو به‌ كه‌ریم بزوه‌ش، له‌ ته‌مه‌نی ٧٧ ساڵیدا به‌ هۆی نه‌خۆشی سه‌ره‌تان له‌ شاری كامیاران گیانی له‌ده‌ستدا. پێویسته‌ بوترێ، كوڕێكی دیكه‌ی دایه‌ ساحێب قوربانی، هه‌ر ئێستا زیندانی سیاسیی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌.

زورتر بخوینه‌وه

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی په‌رله‌مانتارێكی دیكه‌ی هه‌ده‌په‌ له‌ توركییه‌

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركییه‌، په‌رله‌مانتارێكی دیكه‌ی هه‌ده‌په‌یان له‌ پارێزگای باتمان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. رۆژی هه‌ینی ١٨ی مانگی خاكه‌لێوه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركییه‌ له‌ شاری باتمانی كوردستانی توركییه،‌ ئایشه‌ ئاجار په‌رله‌مانتارێكی دیكه‌ی هه‌ده‌په‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و ڕه‌وانه‌ی دادگای باتمانیان كرد. هه‌روه‌ها له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ گونده‌كانی ناوچه‌ی مه‌لازه‌گری شاری “مووشی” قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌.

زورتر بخوینه‌وه

خۆپیشاندان و مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له‌ ئاڕژانتین

به‌ پێی ڕاپۆرتی یۆرۆنیوز، ڕۆژی هه‌ینی هه‌زاران كه‌س له‌ هاوڵاتییانی ئاڕژانتینی به‌ به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندان له‌ دژی سیاسه‌ته‌ ئابورییه‌كانی ده‌وڵه‌ت، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له‌ دژی ده‌وڵه‌تی “ماكری” سه‌رۆك كۆماری ئاڕژانتینه‌ كه‌ به‌ دوای بانگه‌وازی كۆنفێدراسیۆنی گشتی كار، گه‌وره‌ترین یه‌كێتی كرێكاری ئاڕژانتین له‌سه‌ر خواستی چاكسازی ئابووری به‌ڕێوه‌ چووه‌. خۆپیشانده‌ران له‌ دژی سیاسه‌تی ڕیازه‌تی ده‌وڵه‌ت له‌ بۆئنوس ئایرێس، پێته‌ختی ئاڕژانتین ...

زورتر بخوینه‌وه

هوشداری ئامریكا به‌ ده‌وڵه‌تی سورییه‌

به‌ دوای بۆردومانی پایه‌گایه‌كی ئاسمانی ئه‌ڕته‌شی سورییه‌ له‌ كاردانه‌وه‌ به‌ هێرشی شیمایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ پارێزگای ئێدله‌ب، شوڕای ئه‌منییه‌تیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، شاهیدی مشتومڕی توند له‌ نێو ئه‌ندامانیدا بووه‌. نیكی هیلی نێردراوی ئامریكا له‌ ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هوشداری داوه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ‌ئامریكا هه‌وڵی زیاتر ئه‌نجام بدات، كه‌ وادیاره‌ ئاماژه‌ بۆ هێرشی نیزامی تازه‌ بووه‌. نیكی هیلی وتی كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ چه‌كی ...

زورتر بخوینه‌وه

موهەندیسی کردنی هەڵبژاردن

هەڵبژاردن لە کۆماری ئیسلامیدا بەردەوام دوو کارکردی سەرەکی هەبووە یەکەم، شانۆی مەشروعیەتدان بە ڕژیم. هەموو باڵەکانی ڕژیم بەقەدیەک پێویستیان بەم شانۆگەریە هەیە. هەرچەندە خەڵک زیاتر بەشداری لەم ‌شانۆی هەڵبژاردنەدا بکەن، کاری کۆماری ئیسلامی لە بە یاسایی کردنی زەوت کردنی مافەکانی خەڵکی ناڕازی و درێژەدان بەم حاکمیەتە، هاسانتر دەبێت. دووهەم، قاعیدەیەکی تەوافوق لەسەرکراو بۆ دیاری کردنی ئاڕایشی سیاسی جەناح بەندیەکانی نێو ...

زورتر بخوینه‌وه

درێژه‌ و په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی پاڵاوگه‌ی گازی بیدبۆله‌ند

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، سه‌رله‌ به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٩ی مانگی خاكه‌لێوه‌ سه‌ندان كه‌س له‌ كرێكارانی پڕۆژه‌ی گازی بیدبۆله‌ندی ٢ی بێهبه‌هان، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بارودۆخی دامه‌زراندنیان و نه‌بوونی ئه‌منییه‌تیی پیشه‌یی، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌. ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ زیاد له‌ ٧٠٠ كه‌س ده‌بوون، به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی پاڵاوگه‌كه‌، خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌ر كاری هاوكاره‌ ئێخراجییه‌كانیان و هه‌روه‌ها به‌ستنی ...

زورتر بخوینه‌وه

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی ڕۆنی نه‌باتی قوو

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی حكومه‌تی “ئیلنا” زیاد له‌ ١٠٠ كه‌س له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی ڕۆنی نه‌باتی قوو ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٩ی مانگی خاكه‌لێوه‌، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ سه‌عاتی ٨ی سه‌ر له‌ به‌یانیه‌وه‌ له‌ حه‌ساری ئه‌م كارخانه‌یه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌. كرێكارانی ڕۆنی نه‌باتی قوو له‌ ئاست نه‌درانی هه‌قده‌سته‌كانی مانگه‌كانی ڕێبه‌ندان و ڕه‌شه‌ممه‌، پاداشت و به‌شێك له‌ نه‌ورۆزانه‌ی ساڵی ٩٥یان و سێ مانگی حه‌قی بیمه‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

درێژه‌ی مانگرتنی شۆفیره‌كانی سرویسی مه‌دره‌سه‌كانی شاری ئاسارا

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، له‌ سێ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ هه‌تا ئێستا شۆفیری تاكسی و سرویسی مه‌دره‌سه‌كانی ناوچه‌ی ئاسارای پارێزگای ئه‌لبۆرز له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی هه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان دایه‌ مانگرتن. ناڕازییان ده‌ڵێن كه‌ به‌رپرسانی مه‌دره‌سه‌كان و په‌یمانكاران له‌ ساڵی ڕابردووه‌وه‌ هه‌تا ئێستا هه‌قده‌سته‌كانیانی په‌رداخت نه‌كردووه‌. به‌ دوای درێژه‌ی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌، كاربه‌ده‌ستانی ئاموزش و په‌روه‌رش و شیركه‌تی تاكسی ڕانی ئه‌لبۆرز له‌ نیو ناڕازییاندا ئاماده‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

ئه‌گه‌ری ئێعدامی دوو به‌ندكراو له‌ خۆڕه‌م ئاباد

به‌ پێی ڕاپۆرتی هێرانا، ڕۆژی هه‌ینی دوو به‌ندكراو به‌ تۆمه‌تی تاوانه‌كانی پێوه‌ندیدار به‌ موادی مۆخه‌دێر به‌ مه‌به‌ستی به‌كرده‌وه‌ دره‌هاتنی حوكمی ئێعدام گوازرانه‌وه‌ بۆ سلوله‌ ئینفرادییه‌كانی زیندانی “پارسیلۆن”ی شاری خۆڕه‌م ئاباد. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “مازیار گێراوه‌ند و مۆرته‌زا سه‌نایی” ناسنامه‌ی ئه‌م دوو به‌ندكراوه‌یه‌. ئه‌م دوو به‌ندكراوه‌ كه‌ زیاتر له‌ سێ ساڵ پێش به‌ تۆمه‌تی هه‌ڵگرتن و ڕاگرتنی مه‌وادی مۆخه‌دێر ده‌ستبه‌سه‌ر ...

زورتر بخوینه‌وه