ئارشیو

هێرشی مووشه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی نیزامی له‌ سوورییه‌

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ئه‌ڕته‌شی ئه‌مریكا له‌ ڕێگه‌ی هێرشێكی مووشه‌كییه‌وه‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی نیزامیی هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د. ئه‌مریكا زیاد له‌ ٥٠ مووشه‌كی “كرووز” له‌ بنكه‌ی ئاسمانیی “شه‌عیرات” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ پارێزگای حۆمس دا. ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ هێزه‌كانی ڕووسییه‌ش له‌م بنكه‌ نیزامییه‌ جێگیر ببوون. فه‌رمانداری پارێزگای حۆمس ڕایگه‌یاند، ئه‌مریكا هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانیی “شه‌عیرات” له‌ خاكی سوورییه‌ و به‌هۆی ئه‌م هێرشه‌وه‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

ئه‌گه‌ری ئۆپڕاسیۆنی نوێی ده‌وڵه‌تی توركییه‌ له‌دژی هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌

ڕۆژنامه‌یه‌كی توركییه‌ له‌ ڕاپۆرتێكیدا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تی توركییه‌ به‌نیازه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا، ئۆپڕاسیۆنێكی نیزامیی له‌دژی هێزه‌كانی “په‌كه‌كه‌” له‌ كوێستانه‌كانی شه‌نگاڵ هه‌ڵكه‌وتوو له‌ باكووری كوردستانی عێراق به‌ڕێوه‌ببات. ڕۆژنامه‌ی “یه‌نی شه‌فه‌ق”ی توركییه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی خاكه‌لێوه‌ ڕاگه‌یاند، ئه‌م ئۆپڕاسیۆنه‌ له‌ژێر ناوی “قه‌ڵغانی دێجله‌” به‌ڕێوه‌ده‌چێت. به‌ پێی ڕاپۆرتی ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌، ئه‌م ئۆپڕاسیۆنه‌ به‌ئه‌گه‌ری زۆر یه‌ك هه‌فته‌ دوای كۆتایی ڕێفراندۆم به‌ڕێوه‌بچێت. ڕێفراندۆم ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی میوه‌فرۆشان له‌ مه‌ریوان

میوه‌فرۆشانی گه‌رۆك واته‌ “سه‌یار”ی شاری مه‌ریوان له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بڕیاری كۆكردنه‌وه‌ی ماشێنه‌كانیان له‌ ئاستی ئه‌مشاره‌ له‌ به‌رامبه‌ر شاره‌داریی مه‌ریوان كۆبوونه‌وه‌ و له‌ئاست ئه‌م بڕیاره‌ تازه‌یه‌ی فه‌رماندار و شاره‌داری مه‌ریوان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. ناڕازییان ده‌ڵێن، فه‌رماندار و شاره‌داری مه‌ریوان بڕیارێكی نوێیان ده‌ركردووه‌ كه‌ به‌ پێی ئه‌م بڕیاره‌، میوه‌فرۆشان له‌ئاست شاری مه‌ریوان كۆكه‌نه‌وه‌ و هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی گرانبوونی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری میوه‌ له‌مشاره‌. ناڕازییان ...

زورتر بخوینه‌وه

ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هاوڵاتییه‌ك له‌ شاری بۆكان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كان له‌ شاری بۆكان هاوڵاتییه‌كیان به‌ هۆكاری نه‌زاندراو ده‌ستبه‌سه‌ركرد. ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی خاکەلێوە، هاوڵاتییه‌ك به‌ ناوی “وەلی حەسەنزادە”، لە شەقامی “ئینقلاب”ی ئه‌مشارە له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه‌ دەستبەسەرکرا. شایانی باسه‌ سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەكه‌ به‌مه‌به‌ستی وه‌ده‌ست هێنانی زانیاری لە هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو ، هه‌تا ئێستا هیچ زانیارییەکیان له‌ چاره‌نووسی ...

زورتر بخوینه‌وه

گیانله‌ده‌ستدانی سێ هاوڵاتیی به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ

له‌ ئه‌نجامی پێكدادانی دوو ده‌زگا ئۆتۆمبێل له‌ جادده‌ی “حۆمه‌یل ـــ ئیلام”، سێ هاوڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستدا. به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، داونیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی خاكه‌لێوه‌، سێ هاوڵاتیی به‌ هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل له‌ مه‌ودای ١٥ كیلۆمێتریی مێحوه‌ری “حۆمه‌یل ـــ ئیلام” و له‌ نزیك ئاوایی “گراوه‌ند” نه‌گه‌یشتوو به‌ توونێلی “ته‌نگ مه‌نسووری” گیانیان له‌ده‌ستدا.

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی ده‌ركراوی پاڵاوگه‌ی گازی بیدبۆله‌ند

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی پاڵاوگه‌ی “بیدبۆله‌ند”ی ٢، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ده‌ركرانیان له‌ لایه‌ن فه‌رمانداری ڕژیم، له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی شارستانی “به‌همه‌ئی” له‌ پارێزگای كۆهگیلویه‌ و بۆیرئه‌حمه‌د كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر كار بوون. ناڕازییان ده‌ڵێن، فه‌رمانداری شارستانی بێهبه‌هان نزیكه‌ی ٢٠٠ كرێكاری “به‌همه‌ئی” له‌ فازی دوو پاڵاوگه‌ی “بیدبۆله‌ند” له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه‌. پاڵاوگه‌ی “بیدبۆله‌ند”ی ٢ له‌ مه‌ودای ١٤ كیلۆمێتریی شۆمالی غه‌ربی شارستانی بێهبه‌هان ...

زورتر بخوینه‌وه

ئێعدامی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی ناوه‌ندی ئیسفه‌هان

كاربه‌ده‌ستانی زیندانی ناوه‌ندی ئیسفه‌هان، به‌ندكراوێكی مه‌حكووم به‌ ئێعدامیان له‌ حاڵێكدا له‌سێداره‌دا كه‌ به‌ر له‌ ئیجرای حوكمه‌كه‌ی، جه‌ڵته‌ لێ دابوو. “كانوونی مافی مرۆڤی نا بۆ زیندان نا بۆ ئێعدام” له‌ ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی شۆناسی ئه‌م به‌ندكراوه‌، باسی له‌ ئیجرای ئه‌م حوكمه‌ له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی خاكه‌لێوه‌ كرد. ئه‌م به‌ندكراوه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی خاكه‌لێوه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی حوكمه‌كه‌ی ڕاپێچی سلووله‌ ئینفڕادییه‌كانی ...

زورتر بخوینه‌وه

به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی له‌ قوربانیانی هێرشی شیمیایی ئێدله‌ب

به‌ پێی ڕاپۆتی “یۆرۆنیوز” كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌ ئاست قه‌تڵوعامی شیمیایی كه‌ ڕژیمی ئه‌سه‌د له‌ خان شه‌یخون له‌ ده‌وروبه‌ری ئێدله‌ب ئه‌نجامی دا، درێژه‌ی هه‌یه‌. سه‌دان كه‌س له‌ خه‌ڵكی لۆبنان له‌ شاری ترابلۆس له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌م قه‌تڵوعامانه‌ خۆپیشاندانیان كرد. خۆپیشانده‌ران له‌ڕێی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی چه‌ندین پلاكارد خوازیاری ئێخراجی سه‌فیری ڕژیمی ئه‌سه‌د له‌ لۆبنان بوون. له‌ لێواری غه‌زه‌ش ده‌یان كه‌س له‌ هاوڵاتییان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، ...

زورتر بخوینه‌وه

ئێعدامی ده‌یان كه‌س له‌ لایه‌ن داعش له‌ سورییه‌

چاودێری مافی مرۆڤی سورییه‌، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی خاكه‌لێوه‌ باسی له‌ ئێعدامی ٣٣ لاوی سوریی له‌ لایه‌ن تاقمی ئیسلامی داعش له‌ پارێزگای ده‌یرۆلزوور كرد. چاودێری مافی مرۆڤی سورییه‌، ئه‌م كوشتاره‌ی به‌ گه‌وره‌ترین ئێعدامی به‌ كۆمه‌ڵ له‌ لایه‌ن تاقمی داعش له‌مساڵی زاینیی ناو لێبرد. تاقمی ئیسلامی داعش له‌ ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا ده‌یان كه‌سی ئێعدام كردووه‌. شایانی باسه‌ شه‌ڕی ناوخۆیی له‌ سورییه‌ ...

زورتر بخوینه‌وه