ئارشیو

درێژه‌ی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی خانه‌نشینكراوان له‌ یونان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، هه‌زاران كه‌س له‌ خانه‌نشینكراوانی یونانی له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی حقوقی خانه‌نشینییان، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش له‌ ئاتێن هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان. كه‌مكردنه‌وه‌ی حقوقی خانه‌نشینكراوان، به‌شێك له‌ به‌رنامه‌ی ڕیازه‌تی ئابووری ده‌وڵه‌تی یونانه‌، هه‌تا له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ وام ده‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یی بتوانێت وام ده‌ران به‌ درێژه‌ی یارمه‌تییه‌ ئابورییه‌كان به‌ یونان هان بدات. له‌ ماوه‌ی ٧ ساڵی ڕابردوودا ئه‌مه‌ دوازده‌هه‌مین جاره‌ كه‌ حقوقی ...

زورتر بخوینه‌وه

مانگرتنی كارمه‌ندانی شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی مللیی ئیتالیا

به‌ پێی ڕاپۆرتی یۆرۆنیوز، كارمه‌ندانی شیركه‌تی ئالیتالیا ی فڕۆكه‌وانی مللیی ئیتالیا، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی خاكه‌لێوه‌، ده‌ستیان دایه‌ مانگرتنێكی ٢٤ سه‌عاته‌. ٦٠ له‌سه‌دی په‌روازه‌كانی ئه‌م شیركه‌ته‌ به‌ هۆی ئه‌م مانگرتنه‌وه‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌. ئه‌م مانگرتنه‌ له‌ دژی به‌رنامه‌ی كاری تازه‌ی شیركه‌تی ئالیتالیا به‌ڕێوه‌چوو. به‌رنامه‌یه‌ك كه‌ به‌و پێیه‌ زیاد له‌ دوو هه‌زار كه‌س ده‌بێ ئێخراج ببن و هه‌زینه‌كانی ئه‌م شیركه‌ته‌ش ده‌بێ تا ٣٠ ...

زورتر بخوینه‌وه

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ئاكامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌ سربێستان

به‌ پێی ڕاپۆرتی “یۆرۆنیوز” ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، شه‌قامه‌كانی “بێلگراد” بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام بووه‌ شوێنی خۆپیشاندانی كه‌سانێك كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتنی ئالێكساندێر ووچیچ، سه‌رۆك وه‌زیری ئه‌م وڵاته‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئه‌م دواییانه‌دا، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌رده‌بڕی. خۆپیشانده‌ران كه‌ زۆربه‌یان خوێندكار بوون، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن له‌ هه‌ڵبژاردندا ته‌قه‌لۆب كراوه‌ و ده‌وڵه‌تی “ووچیچ”یان به‌ دیكتاتۆر ناو ده‌برد. ئه‌وان ڕایانگه‌یاند، چی دیكه‌ له‌م وڵاته‌دا دێمۆكراسی بوونی ...

زورتر بخوینه‌وه

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران سەبارەت بە شانۆگەری هەڵبژاردنی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

دوازدەهەمین دەورەی گاڵەتەجاڕی “هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری”، “هەڵبژاردنی میان دەورەیی مەجلیسی شوڕای ئیسلامی” و هەروەها “هەڵبژاردنی شوڕا ئیسلامیەکانی شار و دێ”، قەرارە لە رۆژی ٢٩ی مانگی گوڵانی ٩٦ لە ئێران بەڕێوەبچن. بە گوێرەی یاسای بنه‌ڕه‌تی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، تەنیا پیاوانی مەزهەبی و سیاسی کە باوەڕیان بە نیزامی ویلایەتی فەقیە و بنەماکانی نیزامی کۆماری ئیسلامی هەبێت، دەتوانن خۆیان بۆ کاندیداتۆری سەرەک کۆماری ...

زورتر بخوینه‌وه

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ڕۆنی نه‌باتی قوو

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، به‌یانی چوارشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی خاكه‌لێوه‌، كرێكارانی كارخانه‌ی ڕۆنی نه‌باتی قوو بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی هه‌قده‌ستی ٢ مانگیان و نه‌ورۆزانه‌ و هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئه‌منییه‌تیی پیشه‌یی، له‌ به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی كاری ڕژیم ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌. ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ زیاد له‌ ١٠٠ كه‌س ده‌بوون له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه‌ هه‌تا ئێستا به‌ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی جۆراوجۆر له‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی كارخانه‌ی ئیران ڕیسه‌

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی “ئیران ڕیسه‌”ی تاكستان له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بیانوو هێنانه‌وه‌ی سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی بۆ خانه‌نشینی پێش له‌ كاتی دیاریكراویان، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌. كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاند، به‌ هۆی بیانوو هێنانه‌وه‌ی سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، به‌شێكی به‌رچاو له‌ ئه‌وان ناتوانن له‌ خانه‌نشینی ژێر یاسای “نه‌و سازی سه‌نایه‌ع” كه‌ڵك وه‌رگرن. له‌ ئێستادا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ كرێكارانی ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆتایی سه‌ركه‌وتوانه‌ی مانگرتنی شۆفیره‌ نه‌وت هه‌ڵگره‌كان

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی حكومه‌تی “ئیلنا” مانگرتنی شۆفیری كامیۆنه‌ نه‌وت هه‌ڵگره‌كانی ئیسفه‌هان، كه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ ده‌ستی پێكرد، له‌سه‌ر به‌ڵێنی كاربه‌ده‌ستان له‌سه‌ر پێڕاگه‌یشتن به‌ خواسته‌كانیان ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی خاكه‌لێوه‌ كۆتایی پێهات. له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا شۆفیری كامیۆنه‌ نه‌وت هه‌ڵگره‌كان، به‌ كۆبوونه‌وه‌ له به‌رامبه‌ر پاڵاوگه‌ی ئیسفه‌هان، سه‌باره‌ت به‌ ئیجرای گه‌ڵاڵه‌ی “بره‌ندینگ” و كه‌مكردنه‌وه‌ی داهاتی كامیۆنه‌ نه‌وت هه‌ڵگره‌كان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. ...

زورتر بخوینه‌وه

گیان له‌ ده‌ستدانی دوو كرێكار له‌ شوێنی كار

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، به‌ هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی پێویست له‌ شوێنی كار دوو كرێكار له‌ دوو رووداوی جیاجیا له‌ شاره‌كانی “كه‌نگاوه‌ر و مه‌شهه‌د” گیانیان له‌ ده‌ستدا. كرێكارێكی ٣٧ساڵ ته‌مه‌ن، شاغڵ له‌ بینایه‌كی نیوه‌ كاره‌ له‌ شاری كه‌نگاوه‌ر، له‌سه‌ر باڵابه‌ر به‌ر ده‌بێته‌وه‌ و گیانی له‌ ده‌ست ده‌دات. هه‌روه‌ها سه‌ر له‌ به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٣١ ساڵان شاغڵ له‌ كارخانه‌ی ...

زورتر بخوینه‌وه

ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ئاست له‌ناوبردنی دارستانه‌كان له‌ مه‌ریوان

لە ماوه‌ی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی سەر بە سپای پاسداران لە ڕێگای کەسێکەوە هەوڵی کێشانی رێگایان لە دارستانەکانی گوندی “لەنجاوا”ی سەر بە شاری مەریوان داوە و ئەمەش ناڕەزایەتیی دانیشتووانی ئەو گوندەی لێکەوتووەتەوە. هەر لەم پەیوەندەدا، دانیشتووانی ئەم گوندە دەڵێن، ئەو کەسەی كه‌ هەوڵی کێشانی ئەو جاددەیەی داوە، لە مزگەوتی “لەنجاوا” و ڕوو بە خەڵکی ئەو گوندە ڕایگەیاندووە کە مۆڵەتی “سپای ...

زورتر بخوینه‌وه