ئارشیو

درێژه‌ی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان

له‌ درێژه‌ی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی خەڵکی دۆڵی “سماقان” و گوندەکانی ئەو ناوچه‌یه‌، خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان به‌ تایبه‌ت گوندی “سماقان” زیاد لە ١٨ ڕۆژە لە ژێر ڕەهێڵەی باران و سەرما و سۆڵ، بەرانبەر بە هەڵوێستی دژە ژینگەی شارەداریی مەریوان مانیان گرتووە. خەڵکی گوندەکانی “سەرشێو” و “سماقان”ی مەریوان دەچێ بۆ سێ هه‌فته‌ بە خۆپێشاندان و مانگرتن لە دۆڵی سماقان رێگەیان نەداوە ژینگەی ...

زورتر بخوینه‌وه

گیانله‌ده‌ستدانی ده‌یان كه‌س‌ به هۆی هێرشی شیمیایی له‌ ئێدله‌بی سورییه‌

به‌ پێی ڕاپۆرتی “بی بی سی” چالاكانی سووری ده‌ڵێن، لانیكه‌م ٣٥ كه‌س له‌ هێرشێكی ئاسمانی له‌ پارێزگای ئێدله‌ب، گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون. ڕاپۆرت دراوه‌ كه‌ ئه‌م هێرشه‌ ئاسمانییه‌ به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ گازی شیمایی بووه‌. ده‌سته‌ی چاودێری مافی مرۆڤی سوریه‌ ده‌ڵێت، فڕۆكه‌كانی ڕوسیی یاخود سوری هۆكاری ئه‌م هێرشه‌ بوون. كومیته‌ی ناوخۆیی نه‌یاران له‌ ئێدله‌ب چه‌ند وێنه‌یه‌كیان له‌ كه‌سانێك ...

زورتر بخوینه‌وه

درێژه‌ی ده‌ركرانی په‌ناخوازانی ئه‌فغانستانی له‌ پاكستان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ده‌كرانی به‌ربڵاوی په‌ناخوازانی ئه‌فغانستانی له‌ پاكستان، هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه‌. شورای باڵای مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕاپۆرتی دا كه‌ ته‌نها له‌ ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژدا، له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣ی ئاوریله‌وه‌ هه‌تا ئێستا، هه‌زار و ٢٠٠ په‌ناخوازی ئه‌فغانستانی له‌ سنووری “توڕخه‌م”ه‌وه‌، بۆ ئه‌فغانستان گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌. چاودێری مافی مرۆڤ ده‌ڵێ، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م په‌ناخوازانه‌ بۆ وڵاته‌كه‌یان، به‌ ته‌واوی به‌ خواستی خۆیان نه‌بووه‌. ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی چووفا

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی خاكه‌لێوه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی چێو و فلێزی ئه‌ردێكان، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ داخرانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ و بێكاریان ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌. ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ سێ مانگه‌ هه‌قده‌ستیان پێنه‌دراوه‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی هه‌قده‌ست و هه‌روه‌ها داخرانی كارخانه‌ و بێكاریان له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ڕژیم له‌ ئه‌ردێكان كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌ر كاریان و درانی ...

زورتر بخوینه‌وه

کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی مه‌سجێد سۆله‌یمان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ١٥ی مانگی خاكه‌لێوه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی مه‌سجێد سۆله‌یمان له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی هه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌. ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ ٤٧٠ كه‌سن، ڕایانگه‌یاند كه‌ هێشتا هه‌قده‌ستی مانگی ڕێبه‌ندان، ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ڕابردوویان، هه‌ندێك مه‌زایای ڕیفاهی و ٢ مانگ پاداشتی نوێ كردنه‌وه‌یان پێنه‌دراوه‌. ئه‌وان هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند، كارفه‌رما به‌ بیانوی كه‌مبوونی سه‌رچاوه‌ی دارایی خۆی له‌ دانی هه‌قده‌سته‌كانیان ...

زورتر بخوینه‌وه

نه‌درانی هه‌قده‌ستی كرێكارانی دوو یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ر

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی حكومه‌تی “ئیلنا” كرێكارانی دوو كارخانه‌ی “تولی پرێس و به‌سته‌ به‌ندی ئه‌لبۆرز” سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ خاوه‌نی چه‌ندین مانگ هه‌قده‌ستی دواخراون، بۆ مه‌ره‌خه‌سی ئیجباری نێردراون. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ٥٨٠ كرێكارێك كه‌ له‌ دوو كارخانه‌ی تولی پرێس و به‌سته‌به‌ندی ئه‌لبۆرز خه‌ركی كارن، ساڵی ٩٦یان به‌ ١٠ ڕۆژ مه‌ره‌خه‌سی ئیجباری ده‌ست پێكرد. بیمه‌ی كرێكارانی ئه‌م دوو كارخانه‌یه‌ له‌ ساڵی ڕابردوودا ...

زورتر بخوینه‌وه

به‌ڕێوه‌چوونی چالاكیی ژینگه‌پارێزی له‌ شاری بۆكان

كۆمه‌ڵێك له‌ ژینگەپارێزانی شاری بۆکان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی خاكه‌لێوه‌، له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی زیاد لە ٣ هه‌زار نایلۆنی زبڵ لە ناو خەڵکدا، هه‌ڵمه‌تێكی ژینگه‌پارێزییان به‌ڕێوه‌برد. به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، کۆمەڵێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی شاری بۆکان دەستیان کرد بە بڵاوکردنەوەی زیاتر لە ٣ هه‌زار نایلۆنی زبڵ لە ناو ئەو خەڵکانەی کە بە مەبەستی سەیران ڕوویان لە شوێنە گەشتیارییەکان کردبوو. هاوكات ژینگەپارێزانی بۆکان ...

زورتر بخوینه‌وه

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٥ هاوڵاتیی به ڕووداوی هاتووچۆ

له‌ ئه‌نجامی پێكدادانی دوو ده‌زگا ئۆتۆمبێل له‌ نزیك ئاوایی “سونجو”ی سه‌ر به‌ شاری سه‌رده‌شت ٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و بریندار بوون. به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی مانگی خاکەلێوە، بە هۆی رووداوی هاتووچۆ لە نزیک گوندی “سونجو”ی سەر بە شاری سەردەشت هاوڵاتییه‌ك بە ناوی “ئیبراهیم” ناسراو بە “کوێخا برایمی بێژوێ”، دانیشتووی گوندی بیژوێی سەر بە شاری سەردەشت گیانی لەدەستدا ...

زورتر بخوینه‌وه

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاوڵاتییه‌ك له‌ شاری بۆكان

ڕۆژی شەممە ١٢ی مانگی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣١ ساڵ بەناوی “ڕەئووف جەلیلی” ناسراو به‌ “شێرکۆ” له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كانی ڕژیم له‌ شاری بۆكان دەستبەسەر کرا. ناوبراو وێڕای توندوتیژیی نواندنی سێ کەس لە هێزە ئه‌منییه‌تییه‌كان، لە ماڵی خۆی لە گەڕەکی “قولە”ی ئه‌مشاره‌ دەستبەسەر کرا. شایانی باسه‌ هه‌تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ هۆکاری ده‌ستبه‌سه‌ركران یاخود شوێنی ڕاگیرانی “ڕەئووف جەلیلی” بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌. جێگه‌ی ...

زورتر بخوینه‌وه

برینداربوونی هاوڵاتییه‌ك به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ بانه

بە هۆی تەقینەوەی مین هاوڵاتییه‌ك به‌ ناوی “ئیسماعیل عەزیزیان” خەڵكی گوندی “مەنیجەڵان”ی سه‌ر به‌ شاری بانە بە سه‌ختیی بریندار بوو. به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی مانگی خاكەلێوە، لاوێكی تەمەن ٣٠ ساڵ بە ناوی “ئیسماعیل عەزیزیان”، دانیشتووی گوندی “مەنیجەڵان”ی سەر بە شاری بانە بە هۆی تەقینەوەی مینێکی چێندراو له‌ لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌، بە سه‌ختیی بریندار بوو  و ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ...

زورتر بخوینه‌وه