ئارشیو

برینداربوونی ٤٣ هاوڵاتیی به‌ ڕووداوی هاتووچۆ له‌ شاری بۆكان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ٤٣ هاوڵاتیی له‌ شاری بۆكان به‌ هۆی چه‌ندین ڕووداوی جیاجیا بریندار و گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌مشاره‌. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی خاكه‌لێوه‌، به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری شه‌به‌كه‌ی بێهداشت و ده‌رمانی شاری بۆكان، ٤٣ هاوڵاتیی به‌ چه‌ندین ڕووداوی هاتووچۆ له‌وانه‌، ١٥ كه‌س به‌ ڕووداوی تڕافیكی، ٩ كه‌س به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌، ٥ كه‌س به‌هۆی توندی پێكدادانه‌كان و ١٤ كه‌سی دیكه‌ش به‌ چه‌ندین ...

زورتر بخوینه‌وه

به‌ڕێوه‌چوونی چالاكیی ژینگه‌ پارێزی له‌ شاری بانه‌

رۆژی یەکشەممە ١٣ی مانگی خاکەلێوە، کۆمەڵێک لە ژینگەپارێزانی شاری بانە، بە بۆنەی ڕۆژی “سێزدەبەدەر” و قەرەباڵغیی شوێنە گەشتیارییەکان، بە هەڵواسینی پلاكارد و درووشمی ژینگەپارێزی لە سێ ڕێیانی “شوێ”ی ئەمشارە، هه‌ستان به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵمه‌تی ژینگه‌ پارێزی. به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ئەم هەوڵە لە لایەن ژینگە پارێزانی گوندی “سوێروو” و بە درووشمی “تکایە پاشماوەکانتان لە ژینگە بەجێ مەهێڵن” ڕێکخرابوو. جێگای ئاماژەیە، لە هەمان ...

زورتر بخوینه‌وه

هێرشی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌ بۆ سه‌ر تازه‌لاوێكی په‌ناخواز له‌ له‌نده‌ن

به‌ پێی ڕاپۆرتی پۆلیسی له‌نده‌ن، تازه‌لاوێكی په‌ناخوازی ئێرانی به‌دوای ئه‌وه‌یكه‌ له‌ لایه‌ن چه‌ند كه‌سی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌سته‌وه‌ له‌ پێته‌ختی ئینگلیس درایه‌ به‌ر لێدان و سووكایه‌تی پێكردن، له‌ سه‌ریه‌وه‌ به‌سه‌ختی بریندار بووه‌ و هه‌ر ئێستا له‌ بارودۆخێكی قه‌یراناوی دایه‌. پۆلیس له‌ به‌یانییه‌كدا ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌م ڕووداوه‌ له‌ ناوچه‌ی “كرۆیدۆن” له‌ باشووری له‌نده‌ن هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌. پۆلیسی له‌نده‌ن شه‌ش كه‌سی به‌ گۆمانی كوشتنی ئه‌م په‌ناخوازه‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

ڕاگه‌یاندنی ئاكامی سه‌ره‌تایی ده‌وری دووهه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریی له‌ ئێكوادۆر

دوایین ئاكامه‌كانی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریی “ئێكوادۆر”، پیشانده‌دات كه‌ پاڵێوراوی چه‌پی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماریی ئه‌م وڵاته‌، سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه‌. هه‌ر له‌م پیوه‌نده‌دا، “گیرمۆ لاسۆ” بانكداری پێشوو و پاڵێوراوی محافزه‌كاریش، تۆمه‌تی ته‌قه‌لووبی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا راگه‌یاندووه‌ و خوازیاری ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ سه‌ر له‌نۆی، ده‌نگه‌كان ببژێرنه‌وه‌ و داوای له‌ لایه‌نگرانیشی كردووه‌ كه‌ بڕژێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان. له‌ بژاردنی سه‌ره‌تایی ده‌نگه‌كان “لێنین مۆرنۆ” پالێوراوی سۆسیالیست، ...

زورتر بخوینه‌وه

پەرەپێدان بە زیندانەکان، وەحشەتی کۆماری ئیسلامیی لە ئاخیزی خەڵک

قوەی قەزاییەی ڕژیم بۆ پەرەپێدان بە زیندانەکان و گواستنەوەی ئەو زیندانانە بۆ دەرەوەی شارەکان داوای ١٤ هەزار میلیاڕد تمەن هەزینەی کردووە. بەشوێن ئەم داواكارییه‌ کە هەفتەی ڕابردوو بووە یەکێک لە باس و بابەتە پڕ لە هەراو هوریاکان لە مەجلیسی ڕژیمدا، ڕۆژانە گۆشەیەک لە بارودۆخی خراپ و فەلاکەتباری زیندانەکانی ڕژیم ئاشکرا دەبێت. دوێنێ دوو زیندانی لە زیندانی قزڵحەسار بە هۆی کەمتەرخەمی ...

زورتر بخوینه‌وه

به‌یانێكه‌ دژبه‌ مه‌حكووم كردنی ئێحزار و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هه‌لسووڕاوانی كرێكاری و كۆمه‌ڵایه‌تیی

كانوونی پاڕێزه‌رانی مافی كرێكار له‌ ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌ك، بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و كۆمه‌ڵایه‌تیی له‌ ساڵی تازه‌دا مه‌حكووم كرد و خوازیاری ئازادكرانی بێ شه‌رتومه‌رجی كرێكارانی به‌ندكراو و باقی به‌ندكراوانی سیاسیی بوون. له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه‌، “ئه‌م ده‌ستبه‌سه‌ر كرانانه‌ له‌ سه‌روبه‌ندی ساڵی تازه‌دا هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی هه‌قده‌ستی چه‌ندین قات له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریی به‌ كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان، ده‌رخه‌ری ئه‌و به‌نبه‌سته‌یه‌ كه‌ كاربه‌ده‌ستان ...

زورتر بخوینه‌وه

به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی زیاد له‌ ٢٠ حووكمی ئێعدام له‌ مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٥

سه‌ره‌ڕای ڕه‌خنه‌گرتنی كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانیی له‌ ژماره‌ی ئێعدامه‌كان له‌ ئێران، ڕه‌وتی به‌ڕێوه‌بردنی حووكمی ئێعدام له‌ ئێران، هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه‌ و له‌ مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه‌شدا، زیاد له‌ ٢٠ كه‌س له‌ شاره‌ جیاجیاكانی ئێران، ئێعدام كران. به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤ له‌ ئێران له‌ ساڵی ٢٠١٦، لانیكه‌م ٥٣٠ كه‌س له‌ ئێران ئێعدام كراون. سه‌ره‌ڕای كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئێعدامه‌كان له‌چاو ساڵی ٢٠١٥، ئێران هه‌روا ...

زورتر بخوینه‌وه

ده‌ركرانی ١٥ كرێكاری تانییا شه‌فه‌قی په‌ره‌ند

به‌یانیی ڕۆژی دووشه‌ممه، ١٥ كه‌س له‌ كرێكارانی قه‌راردادی كارخانه‌ی “تانییا شه‌فه‌قی په‌ره‌ند” به‌ هۆی زۆریی كرێكار له‌م كارخانه‌یه‌ له‌سه‌ركار ده‌ركران. كرێكاران ده‌ڵێن، کارفه‌رما هه‌موو ساڵێك له‌ مه‌ودای ڕۆژه‌كانی مانگی خاكه‌لێوه‌، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ هێزی كاری ئه‌م كارخانه‌یه‌ی به‌ بیانووی “زووریی كرێكار و پێویست نه‌بوون”یان له‌سه‌ر كار ده‌رده‌كات. ئه‌م ١٥ كرێكاره‌ی كه‌ له‌سه‌ر كار ده‌ركراون، هه‌ركامه‌یان ٣ مانگ هه‌تا ٤ ساڵ ...

زورتر بخوینه‌وه

گیانله‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ له‌ ئاواییه‌كانی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی سه‌رده‌شت

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ له‌ ئاواییه‌كانی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی سه‌رده‌شت، به‌ هۆی ته‌قه‌كردنی هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزییه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستد دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی ١١ی مانگی خاكه‌لێوه‌، به‌ دوای ته‌قه‌ی هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی، كۆڵبه‌رێك به‌ ناوی “مام عه‌بدول” خه‌ڵكی ئاوایی “كوربناو” له‌ به‌رزاییه‌كانی ناوچه‌ی بێتووشی سه‌رده‌شت ده‌كه‌وێته‌ خوارێ و گیانی له‌ده‌ست ده‌دات. ناوبراو ته‌مه‌نی ٦٥ ساڵ بووه‌ و بۆ دابین كردنی ...

زورتر بخوینه‌وه