ئارشیو

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ پاراگۆئه‌

له‌ درێژه‌ی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی له‌ پاراگۆئه‌ ، سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته،‌ چه‌ند به‌رپرسی باڵای له‌وانه‌ وه‌زیری ناوخۆ و به‌رپرسێكی پۆلیسی له‌سه‌ركار لابرد. هه‌زاران كه‌س به‌ ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌م وڵاته‌، له‌دژی گه‌ڵاله‌ی چاكسازی یاسای بنه‌ڕه‌تی كه‌ به‌ سه‌رۆك كۆمار ئیزنی به‌شداری دووباره‌ له‌ هه‌ڵبژاردندا ده‌دات، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كانی پاراگۆئه‌ به‌ هێرش بۆسه‌ر ناڕازییان، لانیكه‌م كه‌سێكیان كووشت و ٢٠٠ ...

زورتر بخوینه‌وه

ته‌قینه‌وه‌ له‌ جه‌ژنی ساڵانه‌ی به‌هاری له‌ فه‌ڕانسه‌

له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كه‌ به‌هۆی ئاگربازی فیستیواڵێكی ناوخۆیی به‌هاری له‌ باكووری پاریس ڕوویدا، ١٨ كه‌س له‌وانه‌ سێ منداڵ بریندار بوون. به‌ پێی ڕاپۆرتی ئاسۆشێتێدپرێس له‌سه‌ر زاری كاربه‌ده‌ستانی ناوخۆیی، ٥ كه‌س له‌ برینداره‌كان به‌ هۆی قوڵی برینه‌كانیانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ گوازراونه‌ته‌وه‌. ئه‌م حادیسه‌یه‌ كاتێك ڕوویدا كه‌ چه‌ند سه‌د كه‌س له‌ دانیشتوانی ناوچه‌كه‌، شاره‌دار و كاربه‌ده‌ستانی دیكه‌ی ناوخۆیی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی جه‌ژنی ساڵانه‌ی هاتنی ...

زورتر بخوینه‌وه

پێشڕه‌ویی هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ پارێزگای حه‌ما

هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د توانیان ١٦ ئاوایی كونتڕۆڵ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ نه‌یارانی چه‌كدار له‌ نزیك شاری حه‌ما كونتڕۆڵیان له‌ ده‌ست دابوو. ده‌سته‌ی چاودێری مافی مرۆڤی سورییه‌ جگه‌ له‌ ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی پێشڕه‌ویی هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ پارێزگای حه‌ما، باسی له‌ بریندار بوونی لانیكه‌م ٥٠ كه‌س به‌ هۆی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كان له‌ دژی پێگه‌كانی نه‌یاران كردووه‌. پزیشكانی بێ سنووریش ڕۆژی ...

زورتر بخوینه‌وه

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی كووژراوانی ڕۆچوونی زه‌وی له‌ كۆلۆمبیا

تا ئێستا زیاتر له‌ ٢٠٠ كه‌س به‌ هۆی رۆچوونی زه‌وی و هاتنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاوی ڕووباره‌كان له‌ نزیك سنووری “كۆلۆمبییا و ئێكوادۆر”، گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له‌م رووداوه‌دا كه‌ بووه‌ هۆی ڕووخانی ماڵی دانیشتووانی باشووری كۆلۆمبییا، ژماره‌یه‌كیش بێسه‌روشوێن بوون. هه‌ڵچوون و هاتنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاوی رووباره‌كان و رۆچوونی زه‌وی له‌ ساعه‌ته‌كانی به‌ره‌به‌یانی شه‌ممه‌ له‌ شاری “مۆكۆئا” و ده‌رووبه‌ری له‌ باكووری ...

زورتر بخوینه‌وه

ده‌ركردنی حوكمی ئێعدام بۆ به‌ندكراوێك له‌ سنه‌ دوای ٧ ساڵ بیلاته‌كلیفی

به‌ندكراوێك دوای ٧ ساڵ بیلاته‌كلیفی له‌ زیندانی ناوه‌ندی سنه‌، به‌ ئێعدام و زیندان مه‌حكووم كرا. “شۆڕش مۆرادی”، به‌ تۆمه‌تی قه‌تڵ و دزی چه‌كدارانه‌، دوای زیاتر له‌ ٧ ساڵ بیلاته‌كلیفی له‌ زیندانی ناوه‌ندی سنه‌، له‌سه‌ر “عیلمی قازیی” به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرا. لقی یه‌كی دادگای كه‌یفه‌ری شاری سنه‌ ئه‌م به‌ندكراوه‌ی به‌ ئێعدام و ١٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كردووه‌. به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ...

زورتر بخوینه‌وه

دژایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بیناكانی كه‌ركووك

په‌رله‌مانی عێراق پێشنیاری كاربه‌ده‌ستانی ناوخۆیی له‌ پارێزگای كه‌ركووكی له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای هه‌رێمی كوردستان له‌ بینا گشتییه‌كان ڕه‌د كرده‌وه‌. شاری كه‌ركووك به‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ خاوه‌نی سه‌رچاوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی نه‌وته‌ و هه‌روه‌ها پێكهاته‌ی دانیشتوانی له‌ ڕووی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ جیاوازن، به‌رده‌وام یه‌كێك له‌ ناوچه‌ هه‌ستیاره‌كانی عێراق بووه‌. شوڕای پارێزگای كه‌ركووك كه‌ زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی كوردن، ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌كردووه‌. پێویسته‌ بگوترێ كه‌ هێزه‌كانی حكومه‌تی ناوخۆی كوردستان له‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

گیانله‌ده‌ستدانی دوو به‌ندكراو له‌ زیندانی قه‌زڵحساری كه‌ره‌ج

له‌ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی ڕابردوودا دوو به‌ندكراو له‌ واحێدی دووی زیندانی قه‌زڵحساری كه‌ره‌ج گیانیان له‌ده‌ستدا. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، یه‌كێك له‌م به‌ندكراوانه‌ به‌ ناوی “داریوش مه‌نسووری”، سه‌ره‌ڕای بردنی بۆ بێهداری زیندان به‌ هۆی ته‌شخیس نه‌دانی ناره‌حه‌تییه‌كه‌ی، دوای چه‌ند سه‌عات تووشی ئیستی قه‌لبی هاتووه‌ و گیانی له‌ده‌ستداوه‌. به‌ندكراوێكی دیكه‌ به‌ ناوی “مه‌حموود وه‌لی پوور” به‌ هۆی به‌كارهێنانی زیاد له‌ حه‌دی مێتادۆن گیانی ...

زورتر بخوینه‌وه

هیوا بە ڕزگاری لە شەپۆلی بەرینی شادی و خۆشی سیزدە بەدەر دا

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 13ی خاكه‌لێوه‌، ناسراو به‌ سێزده‌ به‌ده‌ره‌. له‌م رۆژه‌دا خه‌ڵك، ده‌سته‌ ده‌سته‌ ده‌چنه‌ داوێنی سروشته‌وه‌ و شایی و خۆشی، سه‌رتاسه‌ری ده‌شت و ده‌مه‌ن داده‌گرێ. له‌ ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی، ده‌رفه‌تگه‌لێكی وه‌ك “سێزده‌به‌ده‌ر” بانتر و پر ماناتر، هه‌ر به‌ ته‌نیا له‌ سونه‌‌ت و داب و نه‌ریتێكی ئاسایین‌. ئه‌مجۆره‌ ده‌رفه‌تانه‌ بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه‌ هه‌موو ئازادیی و شادمانییه‌كانیان لێ زه‌وت ...

زورتر بخوینه‌وه

پشتیوانی چالاكانی مه‌ده‌نیی له‌ ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان

داوی تێپه‌ڕبوونی ١٥ ڕۆژ به‌سه‌ر ناڕەزایەتیی خەڵکی گوندی “گەمارەلەنگ”ی سەر بە شاری مەریوان، کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنیی ئەمشارە لە ژێر درووشمی “نا بۆ تێکدانی ژینگەی کوردستان” پشتیوانی خۆیان لە داخوازیی خەڵکی ناوچەکە دەربڕی. هەر لەم پەیوەندەدا و لە ماوه‌ی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، شاره‌داریی شاری مەریوان و ناوەندە دەوڵەتییەکان هەوڵیان دا کە شوێنی رشتنی “زبڵ و پاشماوە”ی شاری مەریوان بگوازنەوە بۆ ...

زورتر بخوینه‌وه