ئارشیو

١٢ی خاکەلێوە ساڵڕۆژی داسه‌پینی کۆماری ئیسلامیی بەسەر خەڵکی ئێراندا

ئەمڕۆ شەممە ١٢ی مانگی خاکەلێوە، ساڵڕۆژی داسەپینی ڕژیـمێک بەسەر خەڵکی ئێراندایە کە ناوی نراوە کۆماری ئیسلامیی. سی و هەشت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر لە وەها ڕۆژێکدا ئەوانەی بە ڕێبەریی ” خۆمەینی” ده‌ستیان به‌سه‌ر شۆڕشی ئێرانیان گرت، لە شانۆگەریەکدا بەناوی، “گشت پرسی لە خەڵكی ئێڕان” ده‌سه‌ڵاتی جەهەل و خورافە و سەرکوتییان بەسەر ئەم وڵاتەدا ڕەسمیەت پێدا. ڕۆژی ١٢ی مانگی خاکەلێوەی ساڵی ٥٨، لە ...

زورتر بخوینه‌وه

ناڕه‌زایه‌تیی به‌ربڵاوی كرێكاران له‌ گوویانی فه‌ڕانسه‌

كرێكارانی “گوویان”ی فه‌ڕانسه‌ كه‌ زۆربه‌یان له‌ مه‌عده‌نه‌كانی زێڕ، بۆكسیت و مه‌زاراكانی نه‌یشكه‌ر كار ده‌كه‌ن، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ له‌خواره‌وه‌ بوونی ئاستی هه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها هه‌ژاریی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر، ده‌ستیاندایه‌ خۆپیشاندان. په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زاه‌یه‌تیی كرێكارنی دانیشتووی “گوویان”، له‌ سه‌رزه‌وییه‌كانی فه‌ڕانسه‌ بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته‌ ناچاربێت داوای لێبوردن له‌ خه‌ڵك بكات. له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، كرێكارانی دانیشتووی “گوویان” چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی به‌ربڵاویان له‌ژی ...

زورتر بخوینه‌وه

خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ پاڕاگۆئه‌

خۆپیشانده‌ران له‌ پاڕاگۆئه‌ به‌شێك له‌ بینای كۆنگره‌ی ئه‌م وڵاته‌یان له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ گه‌ڵاڵه‌یه‌ك كه‌ ڕێگه‌ به‌ سه‌رۆك كۆمار ده‌دات سه‌رله‌نوێ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌شداریی بكات، ئاگر تێبه‌ردا. خۆپیشانده‌ران دوای ئه‌وه‌یكه‌ ڕۆژی هه‌ینی ١١ی مانگی خاكه‌لێوه‌، مه‌جلیسی “سێنا”ی پاڕاگۆئه‌ له‌ دانیشتنێكی نائاسایی ده‌نگی به‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رله‌نوێی “هۆراسیۆ كارتێس”دا، ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان. به‌ پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی په‌سه‌ند كراوی پاڕاگۆئه له‌ ساڵی ١٩٩٢‌دا، هه‌ڵبژێردرانی سه‌رله‌نوێی ...

زورتر بخوینه‌وه

ئاڵۆزی له‌ نێوان نێونه‌رانی به‌شار ئه‌سه‌د و نه‌یاران له‌ كۆتایی گوفتووگۆكان

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ڕۆژی هه‌ینی ١١ی مانگی خاكه‌لێوه‌، ده‌وری پێنجه‌می گوفتووگۆی ئاشتیی سوورییه‌ به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی به‌شار ئه‌سه‌د و گرووپه‌ نه‌یاره‌كانی ئه‌م ڕژیمه‌ له‌ شاری “ژێنێڤ” به‌ بێ ئه‌وه‌یكه‌ به‌ئه‌نجامێك بگات كۆتایی پێهات. به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ڕویتێرز، وتووێژی ٨ ڕۆژه‌ی نوێنه‌رانی شانده‌كانی سوو‌رییه‌ و ئۆپۆزیسیۆنی نه‌یار له‌ “ژێنێڤ”، به‌ره‌وه‌ شه‌ڕی له‌فزی كێشرا. له‌م ده‌وره‌یه‌ له‌ وتووێژانه‌دا، دوو ...

زورتر بخوینه‌وه

توندبوونه‌وه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌ شاری ڕه‌ققه‌ له‌ سوورییه‌

راپۆرته‌كان باس له‌ توندبوونه‌وه‌ی تێكهه‌ڵچوون به‌ ئامانجی وه‌رگرتنه‌وه‌ی شاری “ڕه‌ققه‌”‌ ده‌كه‌ن. زۆرێك له‌ دانیشتووانی شاری “ڕه‌ققه‌” و ده‌ورووبه‌ری، ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه‌ و په‌نایان بردووه‌ته‌ ‌ناوچه‌ ئازاد كراوه‌كان. هه‌فته‌ی ڕابردوو هێزه‌كانی سوورییه‌ی دێمۆكراتیك‌ توانیان، وروودی باكووری به‌نداوی “ته‌به‌قه‌” كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه‌ و به‌م شێوه‌یه‌ له‌ سێ قۆڵی باكوور، ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا له‌ حاڵی پێشڕه‌وی به‌ره‌و “ڕه‌ققه‌”دان. هێزه‌كانی سوورییه‌ی دێمۆكراتیك له‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

وه‌ئه‌ستۆ گرتنی به‌رپرسایه‌تیی هێرشه‌كه‌ی پاكستان له‌ لایه‌ن تالیبان

تاقمی “جه‌ماعه‌تۆلئێحرار”، لقی تالیبانی پاكستان، له‌ ڕێگه‌ی ناردنی نامه‌یه‌كه‌وه‌ بۆ هه‌واڵنێریی فه‌ڕانسه‌، به‌رپرسایه‌یی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینی گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ. كاربه‌ده‌ستانی پاكستان ڕۆژی هه‌ینی ڕایانگه‌یاند كه‌ له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له‌ بازاڕێكی شاری له‌ ناوچه‌یه‌كی تایفه‌ نشین له‌ نزیك سنووری ئه‌فغانستان، لانیكه‌م ٢٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ٥٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. به‌وته‌ی شایه‌تحاڵان و سیاسه‌تمه‌دارانی خۆجێیی، ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ له‌ ناوه‌ندی ناوچه‌ی نیوه‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك له‌ شاری بۆكان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو له‌ خه‌ڵكی شاری بۆكان له‌ئاست سه‌رنج نه‌دانی شاره‌داریی به‌ بارودۆخی خیابان به‌ناو “ئینقلاب” له‌ به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی ئه‌مشاره‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی. ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی خاكه‌لێوه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ خه‌ڵكی شاری بۆكان به‌ نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ئاست دۆخی ناله‌باری خیابانی “ئینقلاب” و قیره‌تاو نه‌كردنی ئه‌م خیابانه‌ له‌ به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی ئه‌مشاره‌ كۆبوونه‌وه‌ و له‌ ڕێگه‌ی وتنه‌وه‌ی ...

زورتر بخوینه‌وه

بارودۆخی ناله‌بار و مه‌ترسیداری ئاره‌ش سادقی له‌ زیندانی ئێوین

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئاره‌ش سادقیی” به‌ندكراوی سیاسیی ناو به‌ندی ٣٥٠ی زیندانی ئێوین هه‌روا له‌ بارودۆخێكی جه‌سته‌یی ناله‌باردا به‌سه‌ر ده‌بات و به‌رپرسانی زیندان خو له‌ ڕاگوێزرانی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان ده‌بوێرن. به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرنا، سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ندێ له‌ ئانزیمه‌كان جه‌سته‌ی “ئاره‌ش سادقیی” بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ نه‌توانێت به‌باشی غه‌زاكه‌ی هه‌زم بكات و هه‌روه‌ها وێكهاتنی ڕیخۆڵه‌كانی، بارودۆخی ناوبراوی خراپتر كردووه‌. ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٤ كه‌س له‌ پارێزگای وانی كوردستانی توركییه‌

له‌ درێژه‌ی كوده‌تا سه‌رنه‌گرتووه‌كه‌ی ساڵی ڕابردووی توركییه‌، هێزی پۆلیسی ئه‌م وڵاته‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر یه‌كێك له‌ ناوچه‌كانی وانی كوردستانی توركییه‌ و لانیكه‌م ١٤ كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. هێزی پۆلیسی وڵاتی توركییه‌ دوای گه‌ڕانی ماڵ به‌ ماڵ له‌ شاری وانی كوردستانی توركییه‌، لانیكه‌م ١٤ كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. ده‌وترێت كه‌ ئه‌م ١٤ كه‌سه‌ بۆ ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌تییه‌كانی پۆلیسی شاری وان گواستراونه‌ته‌وه‌. هێشتا هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ...

زورتر بخوینه‌وه