ئارشیوی مانگانه

پێشگرتن به‌ به‌ڕێوه‌چوونی چالاكی ژینگه‌پارێزی له‌ ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ

هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم له‌  ئۆستانی كوردستان ڕیگەیان نەدا رێورەسمێکی ژینگەپارێزی لە گوندی “نزاز”ی سەر بەناوچەی ژاوەرۆ بەڕێوە بچێ. ڕۆژی هەینی ٨ی مانگی گوڵان، ژینگەپارێزان و چالاکانی مەدەنیی ناوچەی ژاوەرۆ،  سەرەڕای ئامادەکاری و بانگهێشتی خەڵک بۆ گوندی “نزاز” بە مەبەستی بەڕێوەبردنی ڕێورەسمێکی ژێنگەپارێزی  و پێشوازی کردنی بەرفراوانی خەڵک لەو رێورەسمە، بەڵام  ناوەندە ئەمنییەکان بەدەستێوردان و رێگریی کردن لە خەڵک رێگەیان نەدا ...

زورتر بخوینه‌وه

خۆپیشاندانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی له‌ ڕووسییه‌

سه‌دان كه‌س له‌ نه‌یارانی ده‌وڵه‌تی ڕووسییه‌ له‌ ڕێگه‌ی خۆپیشاندانێك له‌دژی ئه‌گه‌ری پاڵێوڕانی ویلادێمیر پووتین له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته‌، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كان ده‌یان كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ڕووسییه‌، ساڵی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت و خۆپیشانده‌ران ده‌یانهه‌وێت كه‌ “ویلادێمیر پووتین” سه‌رۆك كۆماری ئێستای ئه‌م وڵاته‌، له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا خۆی كاندید نه‌كات. “ویلادێمیر پووتین” ...

زورتر بخوینه‌وه

فیلتێری ویكیپێدیا له‌ توركییه‌

كۆمه‌ڵه‌ی چاودێری “داخستنی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی توركییه‌” له‌ ماڵپه‌ڕی خه‌به‌ری خۆیدا ڕایگه‌یاند كه‌ كاربه‌ده‌ستانی توركییه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ٩ی مانگی گوڵان، ئیمكانی ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ زانستنامه‌ی ئانلایه‌ن و خۆڕایی “ویكیپێدیا”ی فیلتێر كردووه‌‌. ئه‌م گرووپه‌ ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌موو سه‌فحه‌كانی زمانی “ویكیپێدیا” له‌ توركییه‌ فیلتێر كراوه‌. بڕیاری داخستنی “ویكیپێدیا” له‌گه‌ڵ توڕه‌یی زۆری به‌كارهێنه‌رانی ئینتێرنێتی به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه‌. ناڕازییان ده‌ڵێن، فیلتێركردنی “ویكیپێدیا” یه‌كێكی دیكه‌ له‌ هه‌نگاوه‌كانی ده‌وڵه‌تی ...

زورتر بخوینه‌وه

ته‌رحی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل بۆ درووست كردنی ٢٥ هه‌زار ماڵی دیكه‌ له‌ به‌یتولمۆقه‌ده‌س

وه‌زیری مه‌سكه‌نی ئیسڕائیل باسی له‌ به‌رنامه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته‌ بۆ درووستكردنی ٢٥ هه‌زار ماڵی دیكه‌ له‌ “ڕۆژهه‌ڵاتی به‌یتولمۆقه‌ده‌س” و شارۆچكه‌كانی لێواری ڕۆژئاوا كرد. وه‌زیری مه‌سكه‌نی ئیسڕائیل ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌م وه‌زاره‌تخانه‌یه‌ وێڕای هاوكاری له‌گه‌ڵ شاره‌داریی به‌یتولمۆقه‌ده‌س، ئه‌م ماڵانه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مشاره‌ درووست ده‌كات. وه‌زیری مه‌سكه‌ن وتیشی، ته‌رحی درووست كردنی ١٠ هه‌زار ماڵ له‌ لێواری ڕۆژئاواش له‌ ده‌ستووری كار دایه‌. هاوكات ڕاپۆرته‌كان ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی خانه‌نشینكراوانی فوولاد له‌ ئیسفه‌هان

له‌ درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی فوولاد و زه‌وب ئاهه‌ن له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی دواییدا، ئه‌م كرێكارانه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی گشتیی ته‌عاون، كار و خۆشبژیوی كۆمه‌ڵایه‌تیی ڕژیم، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به‌ كێشه‌وگرفت و هه‌روه‌ها درانی هه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان بوون. سه‌ره‌ڕای واده‌ و به‌ڵێنێكی زۆر كه‌ به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌وگرفتی كرێكارانی خانه‌شینكراوی فوولاد و زه‌وب ئاهه‌ن دراوه‌ن به‌ڵام ئه‌م كرێكارانه‌ هه‌روا بۆ وه‌رگرتنی ...

زورتر بخوینه‌وه

ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران به‌ بارودۆخی ناله‌باری شوێنی پشووی عه‌سه‌لویه‌

كرێكارانی شاغڵ له‌ فازی ١٣ی عه‌سه‌لویه‌ له‌ئاست بارودۆخی سه‌ختی كاری و بارودۆخی ناله‌باری بێهداشتی شوێنی نیشته‌جێ بوونیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن، به‌ سه‌رنج دان به‌ سێ سووله‌ كه‌ شوێنی نیشته‌جێ بوونی ١٥٠ تا ٢٠٠ كرێكاری فازی ١٣ عه‌سه‌لویه‌یه‌، ته‌نها یه‌ك سووله‌ سرویسی بێهداشتیی تێدایه‌. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، جگه‌ له‌ كه‌مبوونی سرویسی بێهداشتی، بارودۆخی بێهداشتی و پاراستنی ئه‌م سرویسانه‌ له‌ڕوانگه‌ی ...

زورتر بخوینه‌وه

ڕاگوێزرانی تازه‌لاوێك و ١٠ به‌ندكراوی دیكه‌ به‌مه‌به‌ستی ئیجرای حوكمی ئێعدام

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٩ی مانگی گوڵان، لانیكه‌م ١١ به‌ندكراو له‌ زیندانی ڕه‌جایی شه‌هری كه‌ره‌ج به‌مه‌به‌ستی به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی حوكمی ئێعدام ڕاپێچی سلووله‌ ئینفڕادییه‌كانی ئه‌م زایندان كران. به‌ پێی ڕاپۆرتی “ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران”، “مێهدی به‌هلوولی” كه‌ له‌ كاتی ده‌ركرانی حوكمی ئێعدام ته‌نها ١٧ ساڵ ته‌مه‌نی بووه‌، له‌ نێو ئه‌م ١١ كه‌سه‌ دایه‌. له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی دواییدا سێ به‌رپرسی مافی مرۆڤی ڕێكخراوی ...

زورتر بخوینه‌وه

ناڕه‌زایه‌تیی یه‌كێتیی كرێكارانی سۆئێد و لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ئاست ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی له‌ ئێران

“یه‌كێتیی كرێكارانی سۆئێد” و “ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی” له‌ دوو ڕاپۆرتی جیاجیادا وێڕای ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی له‌ ئێران له‌ سه‌روبه‌ندی ڕۆژی جیهانیی كرێكار، خوازیاری ئازادكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان بوون. یه‌كێتیی “ئێڵ ئۆ”، یه‌كێتیی كرێكارانی شاره‌دارییه‌كان “كۆمناڵ”، یه‌كێتیی تڕانسپۆرت و یه‌كێتیی فلێزكارانی سۆئێد له‌ڕێگه‌ی به‌یانییه‌كی هاوبه‌شه‌وه‌، ڕژیمی ئێرانیان به‌ هۆی پێشێل كردنی سه‌ره‌تایترین مافه‌كانی مرۆڤ مه‌حكووم كردووه‌ و خوازیاری ئازادكرانی ...

زورتر بخوینه‌وه

چالاكی مرۆڤدۆستانه‌ به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی كرێكار له‌ شاری سه‌قز

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی بواری مافه‌كانی ژنان له‌ شاری سه‌قز له‌ هه‌وڵێك مرۆڤدۆستانه‌دا، بۆ ڕێزگرتن له‌ ڕۆژی جیهانیی كرێكار، هه‌ستان به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی خواردن له‌ ناو كارتۆن خه‌وه‌كان و منداڵانی سه‌رشه‌قام له‌مشاره‌دا. رۆژی پێنجشەممە ٧ی مانگی گوڵان، کۆمەڵێک لە چالاکانی بواری مافەکانی ژنان و چالاکانی مەدەنیی شاری سەقز بە دروستکردنی خواردنی جۆراوجۆر و بڵاوکردنەوەیان لە ناو کارتۆن خەوەکان، ...

زورتر بخوینه‌وه