ئارشیوی مانگانه

كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نگران و نه‌یارانی ئه‌ردۆغان له‌ به‌رامبه‌ر كونسولگه‌ری توركییه‌ له‌ بێلژیك

ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ لایه‌نگران و نه‌یارانی ئه‌ردۆغان له‌ به‌رامبه‌ر كۆنسولگه‌ری توركییه‌ له‌ بروكسێل، پێته‌ختی بێلژیك كۆبوونه‌وه‌. ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ لایه‌نگرانی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار به‌ چه‌قۆ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و كوردانه‌ی كه‌ بۆ به‌شداری له‌ ڕێفراندۆم سه‌ردانی كۆنسولگه‌ری توركییه‌یان كردبوو. لایه‌نگرانی ئه‌ردۆغان به‌ هێرش بۆ سه‌ر نه‌یاران له‌گه‌ڵیان تێكهه‌ڵچوون. له‌ ئه‌نجامی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر بریندار بوون. هه‌ڵبژاردن له‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

ده‌ركردنی مووجه‌ویزی درووستكردنی شه‌هره‌كێكی یه‌هوودی نشین له‌ لێواری رۆژئاوا

ده‌وڵه‌تی “بێنیامین نێتانیاهوو” سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل، بڕیاری درووستكردنی شه‌هره‌كێكی یه‌هوودی نشینی نۆێی له‌ لێواری رۆژئاوا ده‌ركرد. دانیشتووانی شه‌هره‌كی “ئاموونه‌” كه‌ به‌ شێوه‌ی نایاسایی درووست كراوه‌ و له‌ مانگی فێورییه‌ی رابردوودا چۆڵكرا، ده‌بوایه‌ له‌م شه‌هره‌كه‌ نوێیه‌دا جێگیر كرابایه‌ن. ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له‌ ٢٥ی ساڵی رابردوودا بێوێنه‌ بووه‌. بێنیامین نێتانیاهوو، سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل به‌‌ دانیشتووانی شه‌هره‌كی “ئاموونه”‌ به‌ڵێنی دابوو كه‌ شه‌هره‌كێكی ...

زورتر بخوینه‌وه

ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی سه‌رۆك كۆماری له‌سه‌ر كار لابراوی كوره‌ی باشوور

“پارك گۆن هێ”، سه‌رۆك كۆماری له‌سه‌ر كار لابراوی كوره‌ی باشوور، به‌ره‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی دارایی و سو ئیستفاده‌ له‌ ده‌سه‌ڵات ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. دادگایه‌كی كوره‌ی باشوو به‌ره‌به‌یانی هه‌ینی حوكمی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی پارك گۆن هێی ته‌ئید كرد. ناوبراو بڕیاره‌ بۆ ماوه‌ی ٢٠ ڕۆژ هه‌تا كاتی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ زینداندا بێت. هاوكات كۆمه‌ڵێك له‌ لایه‌نگرانی ناوبراو له‌ڕێی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی ئاڵای ...

زورتر بخوینه‌وه

کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی ئاواییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری كشت و سه‌نعه‌تی مۆغان

خه‌ڵكی ئاواییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری كشت و سه‌نعه‌تی مۆغان، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نادیار بوونی بارودۆخیان و بێبه‌ش بوونیان له‌ ئیمكاناتی سه‌ره‌تایی ژیان، له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری شارستانی پارس ئاباد، هه‌ڵكه‌وتوو له‌ پارێزگای ئه‌رده‌بیل كۆبوونه‌وه‌. به‌ پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵی ناوخۆیی، خه‌ڵكی ئاواییه‌كانی ده‌ورووبه‌ر نشینی كشت و سه‌نعه‌تی مۆغان، له‌ ڕێی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی چه‌ندین پلاكارد له‌ دژی بێ به‌ش بوون له‌ ئیمكناتی سه‌ره‌تایی ژیان ...

زورتر بخوینه‌وه

جیاكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌ به‌ندكراوان له‌ زیندانی گه‌وره‌ی تاران

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی “هێرانا”، زیاد له‌ سێ مانگه‌ نزیكه‌ی ٤٥ به‌ندكراو له‌سه‌ر بڕیاری به‌رپرسانی زیندانی تارانی گه‌وره‌ له‌ زۆربه‌ی به‌ندكراوان جیا كراونه‌ته‌وه‌ و له‌ ساڵۆنێكی بچوك و داخراودا، به‌ شێوه‌ی جیاجیا ڕاده‌گیرێن. ئه‌م به‌ندكراوانه‌ له‌ مافی مۆلاقات، ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ فرۆشگای زیندان و وه‌رگرتنی جیره‌ی بێهداشتی بێبه‌شن و ژماره‌یه‌كیشیان نه‌خۆشن كه‌ له‌ خزمه‌تگوزاری پزیشكی بێبه‌ش كراون. ئه‌م به‌ندكراوانه‌ زۆربه‌یان كه‌سانێكن ...

زورتر بخوینه‌وه

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو هاوڵاتیی له‌ شاری بۆكان

ڕۆژی دووشەممە ٧ی مانگی خاكەلێوە، دوو لاوی خەڵکی شاری بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنیکی نادیار كران. به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كان له‌ شاری بۆكان دوو لاوی دانیشتووی ئه‌مشاره‌یان به‌ ناوه‌كانی “سەعید ڕەشید زادە” تەمەن ٢٦ ساڵ و “ئامانج قوربانی” تەمەن ٢٩ ساڵ به‌ هۆكاری نادیار ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنیكی نادیار كردووه‌. جێگای ئاماژەیە، سه‌ره‌ڕای سەردانی ...

زورتر بخوینه‌وه

مانگرتن له‌ خواردنی هاوسه‌رۆكی پارته‌كانی هه‌ده‌په‌ و ده‌به‌په‌

هاوسەرۆکی پارته‌كانی “هەدەپە” و “دەبەپە” وێڕای پەرلەمانتارێکی هەدەپە، له‌دژی هه‌ڵسووكه‌وتی نه‌شیاوی كاربه‌ده‌ستان و به‌رپرسانی زیندان، ده‌ست ده‌ده‌نه‌‌ مانگرتن لە خواردن. به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، “سەلاحەددین دەمیرتاش” هاوسەرۆک و “عەبدوڵا زه‌یدان”، پەرلەمانتاری پارتی دێمۆکراتیكی گەلان ناسراو به‌ “هەدەپە” و سەباح تونجەل”، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دێمۆکراتەکان ناسراو به‌ “دەبەپە”، بڕیاره‌ كه‌ ڕۆژی هه‌ینی له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ هه‌ڵسووكه‌وتی نه‌شیاوی به‌رپرسانی زیندانی “ئێدێرنه‌” له‌گه‌ڵ ...

زورتر بخوینه‌وه

ناڕه‌زایه‌تیی له‌دژی توندووتیژی پۆلیس له‌ پاریس

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌ سه‌دان كه‌س له‌ خه‌ڵكی شاری پاریس بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌دژی كوشتنی پیاوێكی ناوه‌ند ساڵی چینی له‌ لایه‌ن پۆلیسی ئه‌م وڵاته‌وه‌، ده‌ستیاندایه‌ خۆپیشاندان. خۆپیشانده‌ران له‌ ڕێگه‌ی وتنه‌وه‌ی درووشم، خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ توندووتیژی پۆلیس له‌دژی كه‌مینه‌كان و ڕه‌شپێستان له‌م وڵاته‌ بوون. جێگه‌یه‌ ئاماژه‌یه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ پیاوێكی چینی ٥٦ ساڵ ته‌مه‌ن، له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ كوژرا كه‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

بارودۆخی ناله‌باری كه‌مپی ڕاگیرانی په‌ناخوازان له‌ مالێزی

هه‌واڵنێریی ڕویتێرز به‌پێی به‌ڵگه‌ی پێوه‌ندیدار به‌ كۆمیساریای مافی مرۆڤی مالێزی، بارودۆخی كه‌مپه‌كانی ڕاگیرانی په‌ناخوازانی ئه‌م وڵاته‌ی به‌ مه‌ترسیدار ڕاگه‌یاند و باسی له‌ گیانله‌ده‌ستدانی ١١٨ په‌ناخواز له‌ماوی ٢ ساڵی ڕابردوو به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ندین نه‌خۆشی له‌م كه‌مپانه‌ كرد. ئاماره‌كانی ڕویترێز ده‌رخه‌ری ژماره‌ی قوربانیانی كه‌مپه‌ كاتییه‌كانی په‌ناخوازانه‌ كه‌ به‌پێی ئاماره‌كانی ئیداره‌ی كۆچبه‌رانه‌ كه‌ بۆ كومیته‌ی تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی مالێزی ئاماده‌ی كردووه‌. به‌پێی ئه‌م ئامارانه‌ ...

زورتر بخوینه‌وه