ویدئوی روژ

به بونه‌ی روژی كۆمه‌ڵه

 

این نمایش پرده‌ای نیاز به جاوااسکریپت دارد.

مه‌راسمی رێزگرتن له‌ رۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ مقه‌ڕی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه له‌ هه‌رێمی كوردستان

رۆژی جومعه‌ ٢٤ی مانگی رێبه‌ندان، مه‌راسمی رێزگرتن له‌ رۆژی كۆمه‌ڵه‌ به‌ به‌شداری شكۆداری پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ و كادره‌كان، نوێنه‌رانی حیزب و لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌كان و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵكی شاری سلێمانی و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری، له‌ مقه‌ڕی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ له‌ “زڕگوێزی گه‌وره‌” به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م مه‌راسمه‌ سه‌عات دوو و نیوی دوانیوه‌ڕۆ به‌ راگه‌یاندنی لیستی به‌رنامه‌كان له‌ لایه‌ن موجری مه‌راسمه‌كه هاوڕێ‌ “په‌روین عه‌لی مورادی” ده‌ستیپێكرد. پاشان سرودی ئه‌نترناسیۆناڵ له‌ لایه‌ن گروپی سروودی كۆمه‌ڵه‌وه‌ پێشكه‌ش كرا. له‌ درێژه‌دا بۆ رێزگرتن له‌ یاد و بیره‌وه‌ری سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردووانی رێگای ئازادی و سۆسیالیزم، ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی راگیرا. بێده‌نگییه‌كه‌ به‌ پارچه‌ شێعرێك شكێندرا. پاشان هاوڕێ “فه‌رهاد شه‌عبانی” ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ و حێزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ لایه‌ن كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌وه‌ وێڕای رێزگرتن له‌ یاد و بیره‌وه‌ری هاوڕێی گیانبه‌ختكردوو “حه‌مه‌ حوسێن كه‌ریمی” سه‌باره‌ت به‌ ره‌وتی وه‌ڕێخستن و جێگه‌ و پێگه‌ی كۆمه‌ڵه‌، بارودۆخ و هه‌لومه‌رجی سیاسی كوردستان، ئێران، ناوچه‌كه‌ و جیهان، قسه‌ و باسێكی پێشكه‌ش كرد. له‌ درێژه‌دا گروپی سروودی كۆمه‌ڵه، سروودی “سووره سوار”یان ئیجرا كرد. له‌ به‌شی دووهه‌می به‌رنامه‌كه‌ هونه‌رمه‌ندان “خاتوو شنیار نه‌جیب، به‌ڕێز سه‌یوان عه‌لی و هاوڕێ هیوا خوش قسه‌” به‌ پێشكه‌ش كردنی گۆرانی و موسیقا، كه‌ش و هه‌وایه‌كی تایبه‌تیان به‌ مه‌راسمه‌كه‌ به‌خشی. ئه‌م مه‌راسمه‌ پاش دوو سه‌عات به‌ شایی و هه‌ڵپه‌ركێ به‌شداربووان كۆتایی پێهات. شایانی باسه‌ كه‌ كاناڵه‌ ته‌له‌فزیۆنییه‌كانی “رووداو، رۆژ و رێگا”ش له‌ جه‌ریانی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمه‌كه‌ هه‌واڵ و رێپۆرتاژیان ئاماده‌ كردپێهات.

 

ده‌ته‌وی ئه‌م لینكه‌ش تاقی بكه‌یته‌وه

1مه ی روژی جیهانی کریکار

ئەوەڵی مانگی مەی بە شکۆیەکی هەرچی زیاترەوە بەڕێوەبەرین شووراكان و ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی خه‌ڵك كرێكاران، ژنان و ...

%d وب‌نوشت‌نویس این را دوست دارند: