درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه‌

به‌ دوای بانگه‌وازی سه‌ندیكاكانی “سێ ژێ تێ، سۆلیدێر” و “ئێف ئێس یو”، له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا شه‌قامه‌كانی سه‌رتاسه‌ری فه‌ڕانسه‌ شاهیدی ڕێپێوانی ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ كرێكاران، خانه‌نشینكراوان و لاوان له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ سیاسه‌تی ڕیازه‌تی ده‌وڵه‌تی مه‌كرۆن سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕانسه‌ بوو. خۆپیشانده‌ران له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ چاكسازی یاسای كار، بیمه‌ی بێكاری، چاكسازی ماڵیاتی، چاكسازی سه‌باره‌ت به‌ خانه‌نشینان، كه‌م كردنه‌وه‌ حه‌قی مه‌سكه‌ن، لابردنی ١٢٠ ...

زورتر بخوینه‌وه

ده‌ركردنی حوكمی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ١١٠ ئه‌ندامی ده‌سته‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له‌ توركییه‌

ده‌زگای قه‌زایی توركییه‌ حوكمی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ١١٠ ئه‌ندامی ده‌سته‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی كه‌ وتراوه‌‌ له‌ پێوه‌ند له‌گه‌ڵ فه‌تحۆڵا گۆله‌ن بوون، ده‌ركردووه‌. عه‌مه‌لیاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ئه‌م كه‌سانه‌ له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ له‌ ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر له‌ ئیستانبۆل و ٢٤ ئوستان ده‌ستی پێكردووه‌. له‌ مانگی ژوئیه‌ی ٢٠١٦ه‌وه‌ نزیكه‌ی ٥٠ هه‌زار كه‌س له‌ توركییه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و زیاد له‌ ١٤٠ هه‌زار كه‌س له‌ كاره‌كانیان وه‌لانراون.

زورتر بخوینه‌وه

كونتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی به‌ ته‌واوه‌تی ڕه‌قه‌

هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیك بە فەرمی کۆنتڕۆڵکردنەوەى شاری ڕەقەیان لە ده‌ست چەکدارانی داعش ڕاگەیاند و دەڵێن توانیویانە ژیانی نزیکەی ٤٥٠ هەزار کەسی مەدەنى شارەکە ڕزگار بکەن. وتەبێژى هێزەکانى سورییه‌ى دیموکراتیك داوای لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە مرۆیـیەکان کردووه‌ لە پـرۆسەی سەرلەنوێ بنیادنانه‌وەی شارەکە و گوندەکانی کە لە ساڵی ٢٠١٤وە لە لایەن داعشەوە دەستى بەسەردا گیرابوو بەشداری بکەن. شەڕڤانان لە ڕۆژى ٦ى ...

زورتر بخوینه‌وه

هێرشی خۆكووژی بۆ سه‌ر مزگه‌وتی شیعه‌كان له‌ كابۆل

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كانی ئه‌فغانستان باس له‌ ڕوودانی هێرشێكی خۆكوژی بۆ سه‌ر مزگه‌وتێكی شیعه‌كان له‌ ناوچه‌ی “ده‌شتی به‌رچی” له‌ ڕۆژئاوای شاری كابۆل ده‌كه‌ن. وته‌بێژی پۆلیسی كابۆل وتوویه‌تی كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌ هۆی هێرشێكی خۆكووژیه‌وه‌ بووه‌ و له‌ ناو مزگه‌وتدا ئه‌نجام دراوه‌. ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ لانیكه‌م ٣٢ كه‌س له‌م هێرشه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ده‌یان كه‌سیش بریندار بوون. هێشتا هیچ تاقمێك به‌رپرسایه‌تی ئه‌م ...

زورتر بخوینه‌وه

گیان له‌ده‌ستدانی دایه‌ مریه‌م قادری

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، دایه‌ مریه‌م قادری دایكی هاوڕێی گیانبه‌ختكردووی ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ ئیبراهیم ڕه‌سوڵ زاده‌ ناسراو به‌ “برایم سیایه‌ر” له‌ ناوچه‌ی گه‌وركی سه‌قز له‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ به‌كرێگیراوانی ڕژیم، گیانی به‌خت كرد. دایه‌ مریم یه‌كێك له‌و دایكه‌ دڵسۆزانه‌ بوو كه‌ هه‌میشه‌ یاریده‌ده‌ری هاوڕێیان كاك ئیبراهیم بوو‌ و هه‌میشه‌ به‌ خه‌می ئه‌وانه‌ بووه‌.

زورتر بخوینه‌وه

گواستنه‌وه‌ی محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری بۆ نه‌خۆشخانه‌

محەممەد نەزەری، به‌ندكراوی سیاسی بە هۆی دۆخی خراپی جەستەییه‌وه‌ دوای ٨٢ ڕۆژ مانگرتن بۆ نەخۆشخانه گواسترایه‌وه‌. به‌ پێی هه‌واڵه‌كان، محەممەد نەزەری لە دۆخێکی نالەباری جەستەیی دایە، بە جۆرێک کە هێزی قسە کردن و ڕێگا ڕۆیشتنی نەماوە و زیاتر لە ٢٥ کیلۆ کێشی خۆی لە دەست داوە و گیانی کەتووەتە مەترسیەوە. محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری ڕایگه‌یاندووه‌ تا كاتێك خواسته‌كانی جێبه‌جێ نه‌كه‌ن كۆتایی به‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی مۆره‌بیانی نێهزه‌تی سه‌واد ئاموزی ئه‌رده‌بیل

له‌ درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی مۆره‌بیانی پێش ده‌بستانی و نێهزه‌تی سه‌واد ئاموزی، ئه‌مجاره‌ مۆره‌بیانی نێهزه‌تی سه‌واد ئاموزی ئه‌رده‌بیل له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بیلاته‌كلیفی دامه‌زراندنیان له‌ به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی گشتی ئاموزش و په‌روه‌رشی ئوستان كۆبوونه‌وه‌. مۆره‌بیانی نێهزه‌تی سه‌واد ئاموزی ئه‌رده‌بیل له‌م كۆبوونه‌وه‌دا خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی خێرا به‌ بارودۆخی دامه‌زراندیان بوون. له‌ ماوه‌ی ئه‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا كۆبوونه‌وه‌ی جۆراوجۆر له‌ لایه‌ن مۆره‌بیانی نێهزه‌تی سه‌واد ئاموزی و پێش ده‌بستانیه‌وه‌ ...

زورتر بخوینه‌وه

ناڕه‌زایه‌تیی له‌ دژی ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ستی له‌ ئه‌مریكا

نه‌یارانی ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ستی، له‌ كاردانه‌وه‌ به‌ ڕێوڕه‌سمی سوخه‌نڕانی كه‌سایه‌تیه‌كی ناسراوی ڕاستی توندڕه‌وی ئه‌مریكا له‌ دانشگای فلۆریدا، ده‌ستیان دایه‌ ناڕه‌زایه‌تیی و خۆپیشاندان و ڕێوڕه‌سمه‌كه‌یان شێواند. ناڕازییان به‌ وتنه‌وه‌ی درووشمگه‌لێكی وه‌ك “ئێره‌ جێگه‌ی نازییه‌كان نییه‌” له‌ دژی قسه‌وباسه‌كانی “ڕیچارد ئێسپێنسێر” یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه‌ ناسراوه‌كانی پشتیوانی پێكهاتنی ده‌وڵه‌تی ڕه‌گه‌زی سپی پێسته‌كان له‌ ئه‌مریكا، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. ئه‌م سوخه‌نڕانییه‌ دوو مانگ دوای ڕێپێوانی ڕاستی توندڕه‌و ...

زورتر بخوینه‌وه

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ توركییه‌ به‌ یاسای تۆمار كردنی ئیزدواج له‌ لایه‌ن مۆفتییه‌كان

له‌ كاردانه‌وه‌ به‌ داڕشتنی ڕه‌ش نووسی یاسای “تۆمار كردنی ئیزدواج له‌ لایه‌ن مۆفتیه‌كان” ناڕه‌زایه‌تیی به‌ربڵاو له‌ زۆرێك له‌ شاره‌كانی توركییه‌ له‌ لایه‌ن پارێزه‌رانی مافی ژنان و به‌ دروشمی “كارت به‌ ئیزدواجی ڕه‌سمی منه‌وه‌ نه‌بێت” به‌ڕێوه‌ چوو. ده‌وڵه‌تی توركییه‌ ڕه‌ش نووسی یاسایی داوه‌ته‌ په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته‌ كه‌ به‌ پێی ئه‌و یاسایه‌، موفتییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ ده‌سه‌ڵاتیان وه‌ك شاره‌داره‌كان و كاربه‌ده‌ستانی ڕه‌سمی ده‌وڵه‌تی ...

زورتر بخوینه‌وه