ارسال

"ئازادی"


ن: پول ئێلوار و: سەعید ئەمانی

2017-10-24 | ۱۳۹۶-۰۸-۰۲

له‌ ده‌فته‌ری سرووده‌كانمدا
له‌ سه‌ر مێز، به‌ داره‌كانه‌وه‌
به‌ شێوه‌یه‌ك به‌ سه‌ر لیمه‌وه‌، به‌ سه‌ر به‌فره‌وه‌
ئه‌ت نووسمه‌وه‌.

به‌سه‌ر هه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ ئه‌یخوێنمه‌وه‌
به‌ سه‌ر هه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌كی سپیه‌وه‌
به‌ ژیله‌مۆی كاغه‌زه‌كانه‌وه‌ یان به‌ردی خوێنه‌وه‌
ئه‌ت نووسمه‌وه‌.

به‌ وێنه‌ ئاڵتوونیه‌كانه‌وه‌
به‌ زرێی سه‌ربازانه‌وه‌
له‌ سه‌ر تاجی هه‌ر پاشایه‌ك
ئه‌ت نووسمه‌وه‌.

به‌ ڕوخساری لێڕه‌وار و بیابانه‌وه‌
به‌ هێلانه‌ و پرچی سه‌وزی سه‌روه‌وه‌
له‌ ده‌نگدانه‌وه‌ی مناڵیمدا
ئه‌ت نووسمه‌وه‌.

به‌ سه‌ر مه‌ڕ مه‌ڕی شه‌وه‌وه‌
له‌ سپێتی نانی ڕۆژانه‌دا
له‌ لاپه‌ڕه‌ی گشت وه‌رزێكی وه‌عده‌ دراوا
ئه‌ت نووسمه‌وه‌.

له‌ سه‌ر هه‌ر تیكه‌یه‌كی سه‌وز له‌ ئاسمانی خۆڵه‌مێشیا
له‌ سه‌ر سینگی ده‌ریاچه‌یه‌ك نووستوو له‌ ژێر تریفه‌دا
به‌ سه‌ر ئاوه‌ڕێی ژیانه‌وه‌ت
ئه‌نووسمه‌وه‌
به‌ ئاسۆوه‌، له‌ پێده‌شتان
له‌ سه‌ر باڵی په‌له‌وه‌ران
له‌ سه‌ر به‌رداشی سێبه‌ران
ئه‌ت نووسمه‌وه‌.

له‌ تۆیی شنه‌ی ئێوارانا
له‌ ده‌ریادا، به‌ دیواره‌ی كه‌شتیه‌كانا
به‌ كوێستانی سه‌ر شێته‌وه‌
ئه‌ت نووسمه‌وه‌.

به‌ هات و چۆ و خورۆشانی هه‌وره‌كانا
له‌ سه‌ر ئاره‌قی تۆفان و
له‌سه‌ر توێژاڵی بۆنی شێ و له‌ بارستایی بارانا
ئه‌ت نووسمه‌وه‌.

له‌ سه‌ر هه‌ر هه‌ستی یارمه‌تیه‌ك
له‌ سه‌ر ته‌وێلی یارانم
له‌سه‌ر هه‌ر ده‌ستێكی یارمه‌تی دانم
ئه‌ت نووسمه‌وه‌.

له‌ سه‌ر په‌نجه‌ره‌كانی سه‌ر سوڕمان
له‌سه‌ر لێوی هه‌ر بیسه‌رێك
چه‌ند قات بانتر له‌ بێده‌نگی
ئه‌ت نووسمه‌وه‌.

له‌سه‌ر به‌هه‌شته‌ له‌ده‌ست چووه‌كانم
له‌سه‌ر فانۆسه‌ ده‌ریاییه‌ ڕووخاوه‌كان
به‌سه‌ر دیواری یاسه‌وه‌
ئه‌ت نووسمه‌وه‌.

به‌سه‌ر غه‌یبه‌تی بێ هیواوه‌
به‌سه‌ر رووتی ته‌نیایه‌وه‌
ته‌نانه‌ت، به‌ هه‌نگاوه‌كانی مه‌رگه‌وه‌
ئه‌ت نووسمه‌وه‌.

له‌سه‌ر مه‌ترسی یه‌ بێهوده‌كانی نێكۆن
له‌سه‌ر به‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ی سڵامه‌تی
به‌سه‌ر هیوای بێ كێشه‌وه‌
ئه‌ت نووسمه‌وه‌.
وه‌ له‌ هێزی یه‌ك وشه‌وه‌
من سەر له‌نوێ ژیان به‌ ده‌ست دێنمه‌وه‌
له‌ دایك بووم تا بتناسم و بتناسێنم
نێو دێڕت بكه‌م
"ئازادی" و
پڕ به‌ گه‌روو هاوارت کەم.

دوایین بابەتی گەیشتوو