ارسال

ناجێگیربوونی دۆخی ته‌ندرووستی ڕامین حسێن په‌ناهیی


2018-01-14| ۱۳۹۶-۱۰-۲۴

بە پێی هەواڵەکان، پاش گواستنەوەی "ڕامین حسێن‌ پەناهیی" به‌ندكراوی سیاسی لە سلووله‌ تاکەکەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و سپای پاسدارانەوە بۆ زیندانی ناوەندی شاری سنە دەرکەوتووە کە ناوبراو بە هۆی ئەشکەنجەی قورسی ناوەندە ئەمنییەتییەکان تووشی فەرامۆشی بووە و ئاسەواری ئەشکەنجەکان تا ئێستاش بە جەستەیەوە دیارە.
کومیتەی بەرگری لە مافە مەدەنی، سیاسی و یاساییەکانی ڕامین حسێن‌ پەناهی بڵاوی کردووەتەوە، سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٠ی بەفرانبار، ناوبراو لە زیندانی ناوەندی شاری سنە چاوی بە دایکی کەوتووە و لەم دیدارەدا دەرکەوتووە کە ناوبراو بە هۆی ئەشکەنجەی ناوەندە ئەمنیەتییەکان گورچیلەکانی تووشی کێشە هاتوون و تووشی فەرامۆشیش بووە. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ "رامین حسێن ‌پەناهیی" رۆژی ٢ی پووشپەڕی ئەمساڵ بە برینداری لە لایەن هێزەكانی سپای پاسداران لە گەڕەکی شاڵمانی شاری سنە دەستبەسەر و بۆ شوینێكی نادیار گواسترایەوە. ناوبراو ماوەیەک لەمەوبەر لە ناڕەزایەتیی بە ڕاگیرانی نایاسایی لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستیدابووه‌ مانگرتن لە خواردن، بەڵام لە لایەن بەرپرسانەوە هیچ وڵامێکی پێ نەدرایەوە. ناوبراو سەرئەنجام ڕۆژی سێشەممە، ١٨ی بەفرانبار، پاش ٢٠٠ ڕۆژ مانەوە لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ڕژیم گواسترایەوە بۆ زیندانی ناوەندی شاری سنە.

دوایین هه‌واڵه‌كان