ارسال

به‌یانییه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌ پارێزه‌ران له‌ پشتیوانی كردن له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانی ئێران


2018-01-14| ۱۳۹۶-۱۰-۲۴

كۆمه‌ڵێك له‌ پارێزه‌رانی شاره‌كانی كوردستان له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌كی هاوبه‌شه‌وه‌، پشتیوانیان له‌ خواست و ویستی جه‌ماوه‌ری ناڕازیی له‌ شاره‌كانی ئێران كرد و داوایان له‌ كۆماری ئیسلامیی كرد كه‌ وێڕای به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی سه‌رجه‌م مادده‌كانی یاسای بنه‌ڕه‌تی و ڕه‌چاوكردنی مافی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ئه‌م دواییانه‌، بوار بۆ وتووێژ و دابین كردنی خواسته‌ ڕه‌واكانی خه‌ڵكی ناڕازیی بڕه‌خسێنێت.
له‌به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه‌، "له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران شایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ و ڕێپێوان له‌دژی بێكاری، گه‌نده‌ڵی و نرخی خراپی ئابووری و گرانی، بووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ناڕازییان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هه‌ربۆیه‌ ئێمه‌ واژۆكارانی ئه‌م به‌یانییه‌یه‌ وێڕای پشتڕاست كردنه‌وه‌ی خواستی ڕه‌وا و قانوونی خه‌ڵك و نه‌مانی هه‌رجۆره‌ توندووتیژییه‌كین له‌وانه‌، ١ــ به‌پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی و مه‌نشووری حقووقی هاوڵاتی بوون و جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ، خه‌ڵك له‌ ده‌ربڕینی بیروبۆچوون و داوای خواسته‌كانیان و هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌گرتن له‌ ده‌سه‌ڵات، ئازادن. ٢ـــ ئه‌ركی سه‌ره‌كی ده‌سه‌ڵات دابین كردنی ئازادی و مافی هاوڵاتی بوون، دابین كردنی ویسته‌ ڕه‌واكانی خه‌ڵكه‌، ٣ــ ڕوونكردنه‌و و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رجۆره‌ هه‌ڵاواردن و یاخود هه‌رجۆره‌ گه‌نده‌ڵییه‌كی سیستماتیك له‌ ته‌واو بواره‌كانی ئابووریی و قه‌زایی و كۆمه‌ڵایه‌تین و هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌، كۆماری ئیسلامیی وێڕای به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی سه‌رجه‌م مادده‌كانی یاسای بنه‌ڕه‌تی و ڕه‌چاوكردنی مافی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ئه‌م دواییانه‌، بوار بۆ وتووێژ و دابین كردنی خواسته‌ ڕه‌واكانی خه‌ڵكی ناڕازیی بڕه‌خسێنێت.

دوایین هه‌واڵه‌كان