ارسال

تۆپبارانی ده‌ورووبه‌ری عه‌فرین له‌ لایه‌ن ئه‌ڕته‌شی توركییه‌‌


2017-07-15 | ۱۳۹۶-۰۴-۲۴

ئه‌ڕته‌شی تورکییه‌ چه‌ندین گوندی دەورووبەری شاری عەفرینی تۆپباران کرد و چەند جارێكیش ناو شاری عەفرینی توپباران كرد.
دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی شەممە ٢٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، ئه‌ڕته‌ش توركییه‌ دەستی بە تۆپبارانی شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان کرد و به‌هۆیه‌وه‌ چەند هاونیشتمانییەکی شاری عەفرین برینداربوون. هەروەها میدیاكانی توركییه‌ بڵاویانكرده‌وه‌، دره‌نگانێكی شه‌وی هه‌ینی ٢٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، هه‌شت بارهه‌ڵگری سه‌ربازیی كه‌ تانك و تۆپهاوێژی‌ دوور مه‌ودایان له‌خۆ گرتبوو، له‌ پارێزگای "دیلۆكه"‌وه‌ ره‌وانه‌ی شاری كلیس له‌ باكووری كوردستان كران و له‌ ناوچه‌ی "موسابه‌یلی" جێگیركران كه‌ ناوچه‌یه‌كی سنوورییه‌ و له‌به‌رامبه‌ر شاری عه‌فرینه‌.  شیاوی باسه‌ له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی دواییدا، سێ كاروانی سه‌ربازیی به‌چه‌كی قورس ره‌وانه‌ی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی شاری كلیس كراوه‌ و هێزێكی زۆری پیاده‌ش له‌سه‌ر سنووره‌كان جێگیركراون. 

دوایین هه‌واڵه‌كان