ارسال

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی كه‌یوان حسێن په‌ناهیی


2017-07-15 | ۱۳۹۶-۰۴-۲۴

لە درێژەی گوشارەکان بۆ سەر بنەماڵەی حسێن پەناهیی، سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٤ی مانگی پووشپەڕ، ئەندامێکی دیكه‌ی ئەم بنەماڵەیە بە ناوی "کەیوان حسێن‌پەناهیی" لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
کەیوان حسێن پەناهی كه‌ بۆ سەردانی بنەماڵەی "ڕامین حسێن په‌ناهیی" چووبووە گەورە دێی قوڕیچیا، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە هێرشی کرایە سەر و دەستبەسەر کرا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ ناوبراو هه‌تا ئێستا چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە بانگهێشت و دەستبەسەر کراوە. ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ ٥ ئەندامی دیكه‌ی بنەماڵەی حسێن‌پەناهیی بە ناوەکانی "زوبەیر، ئەحمەد، ئەنوەر، ئەفشین و عەباس حسێن په‌ناهیی" لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر و هه‌تا كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییه‌ك له‌ چارەنووسی له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌.

دوایین هه‌واڵه‌كان