ارسال

پێكهێنانی زنجیره‌ی به‌ربڵاوی مرۆیی له‌دژی وه‌شكبوونی ده‌ریاچه‌ی ورمێ


2017-07-15 | ۱۳۹۶-۰۴-۲۴

كۆمه‌ڵێك له‌ خه‌لك و پارێزه‌ڕانی ژێنگه‌ له‌ شاری ورمێ، ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی مانگی پووشپه‌ڕ سه‌ره‌ڕای بوونی فه‌زای توندی ئه‌منییه‌تی، له‌‌سه‌ر پردی میانڕۆ، بۆ ڕزگاركردنی ده‌ریاچه‌ی ورمێ، زنجیره‌یه‌كی مرۆییان پێكهینا.
له ‌سه‌رتا مه‌ئموورانی ئه‌منییه‌تی و هێزه‌كانی تایبه‌ت چه‌ندین جار پێشیان به‌ پێكهێنانی زنجیره‌ی مرۆیی گرت و هێرشیان كرده‌سه‌ر ڕیزی ناڕازییان بڵاوه‌یان پێكردن، به‌ڵام خه‌لك له‌ به‌رامبه‌ر گوشاری هێزه‌كانی ڕژیم خۆراگریان كرد و زه‌نجیره‌یه‌كی مرۆییان پێكهێنا. ناڕازییان له‌ ڕێگه‌ی و‌تنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ ئاست كه‌مته‌رخه‌می كاربه‌ده‌ستان به‌ وشكبوونی ده‌ریاچه‌ی ورمێ ناره‌زایه‌تیی خویان ده‌ربڕی. شایانی باسه‌ له‌ كۆتایی ئه‌م زنجیره‌ی مرۆییه‌دا، له دژی ‌هێزه‌كانی ڕژیم خۆپیشاندانیان كرد. له‌ درێژه‌دا به‌ شێوه‌ی سه‌نبۆلیك ده‌ستیاندایه‌ ده‌ست یه‌ك و ڕێگه‌ی سه‌ره‌كیی جادده‌ی سه‌ره‌كیی "ته‌ورێز ــ ورمێ"یان به‌ست.

دوایین هه‌واڵه‌كان