ارسال

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو هاوڵاتیی له‌ مه‌ریوان


2017-06-18 | ۱۳۹۶-۰۳-۲۸

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، دوو لاوی خەڵکی ئاوایی "نێ"ی سەر بە شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانه‌وه‌ دەستبەسەر کران.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو لاوی خەڵکی گوندی نێی مەریوان ئەمیر ئەرژەنگ و باست بەشتام لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانه‌وه‌ لە شاری مەریوان دەستبەسەر کراون و تا ئیستاش لە هۆکاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە. شایانی باسه‌ هێزە ئەمنییەتییەکانی به‌ بیانویی پێوه‌ندی لەگەڵ هێرشه‌كانی چەند ڕۆژی ڕابردووی شاری تاران، له‌ شاره‌كانی كوردستان شه‌پۆلێكی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان ده‌ست پێكردووه‌.

دوایین هه‌واڵه‌كان