ارسال

ڕێزگرتن له‌ ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ له‌ شاری بانه‌


2017-06-18 | ۱۳۹۶-۰۳-۲۸

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ژماره‌یه‌ك له‌ تێكۆشه‌رانی شاری بانه‌ له‌ ڕێوڕه‌سمێكی گه‌رم و گوڕی هاوڕێیانه‌دا، ڕێزیان له‌ ساڵهاتی ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ گرت.
ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی جۆزه‌ردان، ژماره‌یه‌ك له‌ هۆگرانی خه‌باتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌، بۆ ڕێزگرتن له‌و ڕۆژه‌ و له‌ سونه‌ته‌ به‌رزه‌كانی ئه‌و هێزه‌، له‌ ده‌وری یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ و به‌ پێشوازی ٣١ی جۆزه‌ردان ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌وه‌ چوون. ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌ سرودی ئه‌نترناسیۆناڵ و ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی ده‌ستی پێكرد. به‌ شوێن ئه‌وه‌دا یه‌كێك له‌ به‌شدار بووان وتارێكی سه‌باره‌ت به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ و جیاوازییه‌كانی له‌گه‌ڵ سونه‌تی پێشوی پێشمه‌رگایه‌تی له‌ كوردستان پێشكه‌ش كرد. له‌ درێژه‌ی ئه‌و وتاره‌دا باس له‌ سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ جۆراوجۆره‌كانی كوردستان و ناوچه‌كه‌ كرا و جه‌ختیان له‌سه‌ر كرایه‌وه‌. ئه‌م مه‌راسمه‌ به‌ سروودی شۆڕشگێڕانه‌ و قسه‌وباسی ئازاد له‌ ناو به‌شداربوواندا درێژه‌ی پێدرا. به‌شداربووان له‌وه‌ مه‌راسمه‌دا، یادی گیانبه‌ختكردوانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌یان كرده‌وه‌ و هاوخه‌می و پشتگیری خۆیان بۆ بنه‌ماڵه‌ سه‌ربه‌رزه‌كانیان ڕاگه‌یاند.

دوایین هه‌واڵه‌كان