ارسال

كاردانه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به‌ هێرشی هێزی ئینتزامی بۆ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران و خه‌ڵكی ئاق ده‌ڕه‌


2017-06-18 | ۱۳۹۶-۰۳-۲۸

هێرشی مه‌ئمورانی هێزی ئینتزامی ڕژیم بۆ سه‌ر كرێكاران و دانیشتوانی ئاوایی "ئاق ده‌ڕه‌"ی سه‌ر به‌ شارستانی تێكاب، ناڕه‌زایه‌تیی و كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دواوه‌ بووه‌.
هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا ژماره‌ی بریندار بووانی هێرشی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ بۆ ١٣ كه‌س به‌راورد ده‌كرێت كه‌ له‌ نێوانیاندا كه‌سانێك له‌ نێو دانیشوانی ئه‌م ئاواییه‌ و خوازیارانی كاریش هه‌یه‌. جێگه‌ی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌ دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی جۆزه‌ردان هێزه‌ ئینتزامییه‌كان هێرشیان كردبووه‌ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی بێكاری مه‌عده‌نی ئاق ده‌ڕه‌ و لاوانی بێكار و خوازیاری كاری ئه‌م ئاواییه‌ و ژماره‌یه‌كیانی لێ بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ر كردبووه‌. به‌ پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كانی ناوخۆی، كۆمه‌ڵێك له‌ دانیشتوانی ئاواییه‌كانی ئاق ده‌ڕه‌ خوارۆ، ئاق ده‌ڕه‌ سه‌رۆ و ئاق دڕه‌ی ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ كرێكارانی وه‌رزی و بێكاركراوی ئه‌م مه‌عده‌نه‌ بۆ ماوه‌ی ٢٠ ڕۆژ بوو كه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بێكاری و دانه‌مه‌زراندنیان له‌ مه‌عده‌نی ئاق ده‌ڕه‌ ده‌ستیان دابووه‌ كۆبوونه‌وه‌ی هێمنانه‌.

دوایین هه‌واڵه‌كان