ارسال

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ له‌ شاری سنه‌


2017-06-18 | ۱۳۹۶-۰۳-۲۸

كۆمه‌ڵێك له‌ دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، ڕێوڕه‌سمێكیان به‌ بۆنه‌ی ٣١ی جۆزه‌ردان، ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ به‌ڕێوه‌برد و له‌سه‌ر گڵكۆی چه‌ند كه‌س له‌ هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردووی ناو ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ كۆبوونه‌وه‌.
ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ و ڕاگه‌یاندنی یه‌ك ده‌قیقه‌ بێده‌نگی بۆ یادی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم ده‌ستی پێكرد. بێده‌نگییه‌كه‌ به‌ سروودی "من پێشمه‌رگه‌م" شكێندرا. دواتر قسه‌وباسێك له‌سه‌ر مێژووی ٣١ی جۆزه‌ردان و گیانبه‌ختكردنی هاوڕێ "سه‌عید مۆعینی" ناسراو به‌ "كاك خانه‌" پێشكه‌ش كرا. ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ دوا یه‌ك سه‌عات قسه‌ و باس و ڕا و بۆچوون له‌ نێوان به‌شداربووان و جه‌خت كردنه‌وه‌ له‌سه‌ر یه‌كگرتوویی و هاوپشتی بۆ گه‌یشتن به‌ ڕێبازی سۆسیالیزم، كۆتایی پێهات.

دوایین هه‌واڵه‌كان