ارسال

قه‌بووڵ كردنی ده‌نگی دادگای باڵای عێراق سه‌باره‌ت به‌ نه‌هێشتنی جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان


2017-11-14| ۱۳۹۶-۰۸-۲۳

هه‌رێمی كوردستانی عێراق ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ڕێز له‌ ده‌نگی دادگای باڵای فێدڕاڵی عێراق، سه‌باره‌ت به‌ نه‌هێشتنی جێابوونه‌وه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌ عێراق ده‌گرێت.
"هه‌واڵنێریی ڕویتێرز" ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر ئه‌م هه‌واڵه‌ی له‌سه‌ر زاری كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌م ته‌وه‌ره‌، وه‌كوو په‌یامێك به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌بوونی هه‌رێم بۆ ده‌وری نوێی وتووێژه‌كان سه‌باره‌ت به‌ داهاتووی ئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندییه‌. ده‌وڵه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ڕێز له‌ ده‌نگی دادگای باڵای فێدڕاڵی عێراق سه‌باره‌ت به‌ مادده‌ی یه‌كی ده‌ستووری ئه‌م وڵاته‌ كه‌ تێیدا هاتووه‌، هیچكام له‌ ئۆستانه‌كانی عێراق ناتوانن سه‌ربه‌خۆ بن ده‌گرێت. له‌ به‌یانییه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌، ئه‌م ده‌نگه‌ ده‌بێ هه‌لێك بێت بۆ ده‌ستپێكی وتووێژه‌كان له‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان. "حه‌یده‌ر عه‌بادی" سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پێشتر خوازیاری دان پێدانانی هه‌رێمی كوردستان به‌ ده‌نگی ئه‌م دادگایه‌ ببوو كه‌ به‌رپرسایه‌تیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌ نێوان ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی و هه‌رێمی كوردستانی له‌ئه‌ستۆیه‌. به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕویترێز، ئه‌م حوكمه‌ جێگه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی نییه‌.

دوایین هه‌واڵه‌كان